کێبوون ئه‌وانه‌ی حه‌مه‌ی حه‌لاقیان کوشت؟

Monday, 11.23.2009, 12:00

1014 بینراوە


‌من حه‌ز ئه‌که‌م وه‌ك پێشـــمه‌رگه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ی تایبه‌تی جه‌بار فرمان بوم تا دوای 31 ئاب ئینجا هاتم بۆ خاریج
له ‌سایتی ئاوینه ‌به‌ر چاوم که‌وت ماڵی حه‌مه‌ی حه‌لاق، که ‌ئه‌مانه ‌شه‌هید کراون، ‌ئه‌مانه ‌داوایه‌کیان پیشکه‌ش به ‌په‌رله‌مانی کوردستان کردووه ‌داوای خوێنه‌کانیان ده‌که‌ن، که ‌به ‌ده‌ستی یه‌کیتی کوژراون، من وه‌ك لێپرسراوی مه‌فره‌زه‌یه‌کی جه‌بار فرمان ئاگام له ‌هه‌ندیك مه‌سه‌له‌ هه‌یه، ‌‌به ‌بڕیاری جه‌بار فرمان ئه‌و کاره‌کراوه ‌ئه‌و کاته ‌چه‌ند که‌سێك ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌هه‌بوون له ‌جه‌بار فرمانه‌وه ‌نزیك بوون، وه‌ك (ئا. د.) و (مولازم ک.)، که‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی تایبه‌تی جه‌بار فرمانیان ئه‌کرد له‌گه‌ڵ سکرتێری جه‌بار فه‌رمان، ناوی (ڕائید خ.)، ‌ئه‌م 3 که‌سه ‌‌ئاگایان له ‌هه‌موو کاره‌کانه‌، چونکه ‌دوای ماوه‌یه‌ك (ج.س.)یان ‌‌هینا که‌ تیپێکی تایبه‌تی جه‌بار فرمانی هه‌بوو له ‌موعه‌سکه‌ر سه‌لام، که ‌‌ئه‌و مه‌سئولی بوو چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ که‌سه‌ی ‌ناویانم هیناون دوای (ج.س)یان هینایه ‌ته‌ربیه ‌‌ئه‌و کاته‌ جه‌بار فرمان وه‌زیری ته‌ربیه‌ بوو به ‌وه‌کاله‌ت چه‌ند جیازیک و پارچه ‌چه‌کیکیان ته‌سلیم به‌ (ج.س.) کرد له‌وی وتیان برۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌‌ی، که‌ بۆمان داناویت دوای رۆژیك به‌ر گویم که‌وت که ‌حه‌مه‌ی حه‌لاق له‌ سه‌یته‌ره‌که‌ی تۆپ زاوه‌ کوژراوه ‌به ‌ده‌سیسه‌ی (ج.س.) چونکه ‌ئه‌و کاته ‌وتیان حه‌مه‌ی حه‌لاق زانیاریی ئه‌دات به ‌پاراستن له‌سه‌ر یه‌کیتی دوای دوو ڕۆژ کاك جه‌بار هاته‌وه ‌بۆ سلیمانی له‌ سه‌یته‌ره‌که‌ی کۆیه ‌تووشی (ج.س.) بووین جه‌بار فرمان له ‌سه‌یارکه‌ی خۆی دابه‌زی که‌ (ک) و (ع) له‌گه‌ڵ بو له‌ناو سه‌یاره‌یه‌کی خۆی به‌ (ج.س)ی وت من بروسکه‌م بۆ کردویت بگه‌ریته‌وه ‌بۆ موعه‌سکه‌ر سه‌لام بۆ نه‌گه‌راویته‌وه‌ ‌من ئه‌و کاته ‌هه‌ر شه‌وی ئه‌مه ‌‌مه‌فره‌زه‌کی منیان نارد وتیان برۆن ئه‌و جنازانه ‌به‌رن ته‌سلیمی ده‌سته‌که‌ی کوردۆ قاسم بکه‌ن من تا ئێره‌ ئاگام له‌م کاره‌بوو، ‌چه‌ندین کاری وایان پی کردوین له‌لایه‌ن ئه‌م سێ که‌سه‌وه، ‌که ‌ناویانم هیناوه ‌له ‌سه‌ره‌وه‌ و ‌ناوی ئه‌و کارانه ‌نابه‌م، چونکه ‌ناویان نازانم، که ‌کوژراون ئێمه ‌هه‌موو ته‌وجیهاتیکمان له‌و سێ که‌سه‌وه ‌وه‌رئه‌گرت که‌ فه‌رمانی راسته‌و خۆی جه‌بار فرمان بوو چونکه ‌ئیشو کاره‌کانی به‌و سێ که‌سه ‌ئه‌کرد.
 سه‌رنج: ئه‌م نووسینه‌مان له‌لایه‌ن که‌سێکی سه‌ر به‌ ده‌زگای زانیاری بۆ هاتووه‌، ناوی بکوژه‌کانی حه‌مه‌ی حه‌لاقی تێدا ئاشکراکردبوو، ئێمه‌ وه‌ک  پره‌نسیپێکی ڕاگه‌یاندن ڕاستگۆیی خۆمان،  نه‌ده‌بوو ڕاسته‌وخۆ ناوه‌کان به‌بێ سانسۆرکردن بڵاوبکه‌ینه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌کان ئاشکرابوون، بۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی  ته‌نها پیتی یه‌که‌می ناوه‌کان بنووسین.
پێشمەرگەیەک (دەزگای زانیاری)




(دەنگدراوە: 1)