یەكێتى بەنیازە گەورەترین بەعسى بكاتە قایمقامى شارباژێر

Friday, 10.23.2009, 12:00

2046 بینراوە


لە به‌ر بێ پیاوى، یه‌کێتی واى لێ هاتووە پەنا بۆ دوژمنەكانى جارانى دەبات و بەعسییەكان دەهێنێتەوە سەر كار و پۆستى گرنگیان پێ دەدات، هەرچەندە ئەمە شتێكى نامۆ نییه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ و  دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌، به‌تایبه‌تیی هه‌موو ده‌یزانین لە ناو ریزەكانى سەركردایەتی یه‌کێتییشدا چەندین فایلدار له‌ نمونه‌ی سه‌عدی پیره‌ ، مسته‌فا چاوڕه‌ش و ده‌یانی دیکه‌ی تێدایه‌، تاڵەبانیش که‌ بۆ خۆشی فایلدار و جاسوسی نێوده‌وڵه‌تیی و ئیقلیمییه‌، دیاره‌ به‌ هاوشێوه‌کانی وه‌ک خۆی شادمانە.
خوێنەرانى به‌ڕێزی كوردستانپۆست
یەكێتى لەبەرنەبوونى پیاوێك بۆ پۆستى قایمقام، وا پەنای بردۆتە بە گەورە بەعسییه‌ک كە لەسەردەمى خوێندنییەوە پەیوەندى كردووە بە بەعسەوە هه‌بووه‌، ئەم رفیق حزبیە ناوى(ئاوات محمد غفورە) و لەدایك بووى شارباژێرە.. ئەم جاسوسە سیخورى كردووە بۆ بەعس لەناو رێكخستنەكانى یەكێتیدا و هەموو فایلەكەشى لە دەزگاى زانیارى ماوە و پارێزراوە. سه‌ره‌تا لە ئامادەیى شۆرش بۆته‌ به‌عسیی و دواتریش كە چۆتە به‌غداد و لە زانكۆ خوێندویەتى بە نامه‌یه‌کی فه‌رمی داواى كردووە فایلەكەى بگوێزنەوە بۆ بەغدا، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌یر و سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌م کابرایه‌ دواى راپەرینیش، که‌ کوردستان له‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی دابڕا، ئه‌م جارێكی تر داواى كردووە ببێتەوە بە بەعسى، دواتر چەند كەسێكى ترى كردووە بە بەعسى.
ئەم جاسوسە ئێستا جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندە و سەرۆكى شارەوانى چوارتایە. برادەرانى یەكێتى بە نیازن بە نزیكانە (ئاوات محمد غفور) بکەنە قایمقام.
(ئاوات غه‌فور) ‌ ئیستا سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ چوارتایه‌، هاوكات جێگری‌ یه‌كه‌می‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ شارباژێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه
بۆ راستى و دروستى بەعسى بوونى ئەم زاتە ناپاکه‌ی یەكێتى، بفەرمون دیكۆمێنتەكان ببینن.
بۆ بینینی فایلی به‌عسیبوونی ئه‌م کادیر و سه‌رکرده‌یه‌ی یه‌کێتی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

کارمه‌ندێکی نێو ده‌زگای زانیاریی




(دەنگدراوە: 0)