مەترسی لە سەر ژیانی (کارزان کەریم و سەید ئەکرەم) لەگەل وەزارەتی دەرەوە و لیژنەی مافی مرۆڤی له‌ په‌رله‌مانی سوێد، باس دەکرێ

Monday, 05/11/2012, 12:00

1926 بینراوە



لەچەند ڕۆژی رابردودا ، لەدوو هەواڵی جیا ، دووزیندانی سیاسی (کارزان کەریم و سەید ئەکرەم) ڕایان گەیاندوە ، ژیانیان لەمەترسیدایە ، پیلان هەیە ، لەڕێگای پێدانی داو دەرمان بۆ لەناو بردنیان .

گروپی 17 شوبات ئەم جۆرە رەفتارانە بەتوندی ئیدانە دەکات و بەشیوازێکی نوێی یەکجار مەترسیدار لەسەر ژیانی زیندانیانی سیاسی لەژێر دەسەلاتی کوردی دەبینێ . بۆیە ئێمە له‌ ڕۆژی یەکەمی بلاوکردنەوەی هەوالەکە دەقی نامەکەی کارزان کەریممان کردەزمانی سویدی و ئاراستەی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و دۆسیەی کوردی کرد ، بۆ هەر ٧ پارتی پەرلەمانی سویدی ، وەزارەتی دەرەوەی سوید (ڕۆژهەلاتی ناوەراست و عێراق) مان نارد ، هاوکات ئەمڕٶش بەتەلەفۆن و ئاماژه‌مان به‌ مەترسی ئەو هەنگاوەمان  بۆ کردن، ئەوان پەیمانیان دا کە لە دانیشتنیان لەگەل بەرپرسانی هەرێم لە ولاتی سوید ئەم دوسیانە یەکێک لەباسەکانیان دەبێ

هەرەوەها لیرەدا رای دەگەیەنین رۆژی8 ی ئەم مانگە لەگەل بەرپرسانی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی سوید دانیشتنمان هەیە ، بۆیە ئەو دۆسیە مەترسیدارە لەگەل دۆسیەی شوینبزرکردنی هەر 14 گەنجەکەی هەولیر دۆسیەی سەرەکی گفتوگۆکانمان لەگەلیان دەبێ

ئێمە پاراستینی ژیانی هەردوو زیندانی سیاسی، سەید ئەکرەم و کارزان کەریم دەخەینە ئەستۆی سەرجەم دام و دەزگا و بەرپرسانی بالا ی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەزگای ئاسایشی هەرێم (مەسرور بارزانی) سەلامەتی ژیانیان لە ئەستۆی ئەوان دایە. هاوکات داواش دەکەین لە سەرجەم پارت و ڕیکخراو کەسایەتییە ئازادیخوازەکان پێش بەو شیوازە تیرۆرکردنە نوێیە ی (لەناو زیندان)ی دەزگا ئەمنیەکان بگرن چونکە پاراستنی ژیانی ئەو دوو کەسایەتیە لەئەستۆی ئێمەشە


گروپی 17 شوبات

2012-11-05
Email : [email protected]
Te :00467353667567

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە