سەرى بەرزمان بۆ موچە نەوى ناكەین

Sunday, 13/09/2009, 12:00

2292 بینراوە


ئەمەى سەرەوە دروشمى مامۆستایانى بەئەمەكى شارەكەمە كاتێك ڕژێمى بەعسمان بەهێزو بازوى مامۆستایان و هەموو چین توێژێكى گەلەوە ڕاماڵى ئەویش لە بەرامبەردا ئیدارەى خۆى لە سنورەكەدا كێشایەوە بڕیارى دا ئەو ناوچانەى لە ژێر دەسەڵاتى خۆیدا نین موچەیان پێنەدرێ تا نەگڕێنەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى بۆیە زۆربە ى فەرمان بەر و مامۆستایان ئەم دروشمەیان بەرز كردەوە حەرەمى قوتابخانەیان بەجێ نە هێشت بەبێ موچە لەجاران زیاتر بەگڕو تین تربۆ وانە وتنەوە بە نەوەى نوێ قۆڵى هەوڵ و ماندوو بونیان لێ هەڵماڵى و بەردەوام بون پێشمەرگەى خۆ نەویست بون بۆ سەر خستنى پڕۆسەى خوێندن نەهامەتیو نەبونى  ئەو وەختەیان شایەتى ئەم ڕاستییەن لە بازاڕدا مامۆستاو فەرمان بەر لەمانگێك دا تواناى یەك كیلۆ گۆشتیان نەبوو بیكڕن مامۆستاو فەرمان بەرى خۆشەویست و بەڕێز  تەنها ئەیان توانى بۆ دڵ خۆشكردنى منداڵە كانیان بۆ خۆش كردنى ژەمە خواردنێك تەنها یەك كیلۆ ئیسقان بۆ ناو نۆكاو بكڕێ ئەمەو زۆر نمونەى تریش  هەن ئەگەر باسیان كەین لەسەر گەورەی و خۆ ڕاگرى ئەو بەڕێزانە كە بەرەنگارى  ئەو سیاسەتەى ڕژێم بەنەوە سەرى بەرزیان بۆ مچە نەوى نەكرد هەمیشە مامۆستایان و فەرمان بەران و قوتابیان پێشەنگبون و لەهەموو شۆڕشەكانا پشكى شێریان بەركەوتوە پێم وانیە هیچ بزوتنەوەیەكى سیاسى و ڕێخراوی و حیزبى بەرگەى ڕقى ئەم چینە فراوان و ڕۆشەنبیرە بگرێ ئەوەى ئەمڕۆ لە كوردستان بەدى ئەكرێ لەبرى دیموكراسى هەورێكى ڕەشى گومانە و هیچى تر ئەگەر دیموكراسى قوبوڵ ناكەن  ئەگەر ناتانەوێت هیچ هێزێكى تر دروست بێ ئەگەر ڕێگانادەن بە كەسى تر لە خۆتان زیاتر ئەوا خۆ دەبابەو هێزى چەكداریشتان هەیە زۆر ئاساییە لاساى ێەدام كەنەوە هەر خۆتان خۆتان هەڵبژێرن ئیتر بۆچى بەسیناروێى سەیرو سەمەرە لەخشتەمان ئەبەن چەندین لیست هەیە بۆ هەڵبژاردن ڕێگە پێدراون ئاشكران نهێنى نین بەڵام ئەوانەى كە ئەبنە هەوا داریان سزا ئەدرێن ئەمە  سیاسەتى ئیزدیواجیەتەو بانێكەو دوو هەوا سزادان و گواستنەوەى ئەو بەڕێزانەى كە هەر یەكەیان بەلایەنى كەمەوە خاوەنى چەندین ساڵ خزمەتن لە پەروەردەو فێركردندا ئەوا ئەو ڕاستیە مان دەست ئەكەوێ دیمكراسی لەم دەفەرەى ئێمەدا چەترێكى سەوز و زەردە هەرچى لە ژێریدا نەبێت تۆفانى سزا ڕاى ئەماڵێ لەبرى سزا حەق وایە بیر لە گۆڕینى سیستەمى بێ كەڵكى پەروەردەو خوێندن بكرێتەوە  كە بەڕاستى قوتابى فێر ناكا زۆر كۆنە ئەمە پێویستى بە گۆڕین هەیەو چاكردن  و ڕێكردنەوە و وەئاشتكردنەوەو ڕێك كردنەوەى كۆمەڵگا بەنان بڕین و سزادان چاك ناكرى هەق وایە هەمومان چەترى كوردستانى كۆمان كاتەوە هەموو مان لە دەست كەوتوو ڕابردوو داهاتوو دا شەریكین میلەت چاوى كراوەتەوە گەورەترین پۆست ئەبێ خزمەت كارترین پۆست بێ بۆ نیشتمان باوانەى دیكتاتۆرەكان چاكترین پەند بن دەرسیان لێ وەرگرین هەرگیزاو هەرگیز وڵات بێ ئازادى بێ بیرى جیاواز پێش ناكەوێت  ئەوانەى تەنها ئەزانن درۆ بۆ سەركردەكانیان بكەن بە شانو باڵیانە هەڵ بەن ئەوانە سەركردەكانیان ئەخەنە سەر هەوری میزەڵان بە بچوكترین كون دەكەنە خوارەوە نمونەمان زۆر لە دیتاتۆرەكان
:نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە