یەکێتی شێتیک دەکاتە بورەکانی بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس، ئەویش شەڕ بەخەڵک دەفرۆشێت! جەماوەری ناحیەی کۆکس هەڕەشەی خۆپیشاندانی توورە دەکەن

Sunday, 17/07/2011, 12:00

1440 بینراوە


یەکێتی شێوازێکی تازەی داهێناوە لەسزادانی خەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆی، ئەویش دانانی بەرپرسی خراپە لەو شوێنانەی کە دەنگیان بەیەکێتی نەداوە، یان دژی یەکێتی و دەسەڵاتەکەی خۆپیشاندانیان کردووە، هەمومانیش دەزانین کە یەکێتی ئەوەندەی بەرپرسی خراپ و گەندەڵ هەیە بۆ ئەم مەبەستە هەرگیز پەکی ناکەوێت.
یەکەم جار ئەم سزایەی لەشاری کەلار جێ بەجێ کرد، ئەویش پاش یەکەمین خۆپیشاندانی ئاگرینی ئەم شارە لە ساڵی 2005، ئەوەبوو لەپاش خۆپیشاندانەکە یەکێتی بڕیاریدا سزای خەڵکی کەلار بدات، هەر بۆیە کەسێکی زۆر خراپی کرد بە قایمقامی شارەکە کە ئەویش عبدالله محمد سلێمانە، کە تەنانەت نەخۆشی دەروونی هەیە، بەڕادەیەک بەعەبە شێت بەناوبانگە.
لەو ماوەیەی ئەم برادەرە قایمقامی کەلار بوو کەلاری ئەوەندەی تر وێران کرد، بەشێوەیەک کە تا ئێستا شوێنەواری وێرانی ئەو بەشارەکەوە دیارە.
ئێستا پاش ئەوەی ناوچەی زەنگاباد بەزۆری پشتیان لەیەکێتی کردو لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگیان بە یەکێتی نەدا، جارێکی تر یەکێتی وەکو سزایەک عەبە شێتی کرد بە بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس لە زەنگاباد، ئەویش هەر رۆژەو بەبیانوویەک شەڕ بەخەڵک دەفرۆشێت.
تائێستا نەیوتوانییوە سادەترین خزمەت بە ناوچەکە بکات، تەنانەت خەڵک نەک چاوەڕوانی هیچی لێ ناکەن، بەڵکو خوا خوایانە شەڕیان پێ نەگێڕێت.
ئێستا بەحساب ئەبێت گوندەکان پێشینەی نیشتەجێ بوونیان بدرێتی، کەچی ئەم برادەرە هەر جارەی بەبیانوویەک رێگە لەخەڵک دەگرێت و ناهێڵێت سوودمەندبن، جارێک ئەڵێت ئەم ناوچەیە ناوچەی (محەرەمە)یە، جارێک ئەڵێت ناوچەی جێ ناکۆکییە، هەرجارەی بەشێوەیەک رێگریی لەخەڵکی سنوورەکە دەکات.
ئێستا خەڵکی سنووری ناحیەی کۆکس بڕیاریان داوە لەم رۆژانەدا خۆپیشاندانێکی تووڕە بۆ بەردەم ئیدارەی گەرمیان ساز بکەن و ئەگەر گوێیان لێ نەگیرێت ئامادەن رێگەی سەرەکی کەلار_جەلەولا دابخەن.
داواکاریی خەڵکەکەش پێش هەر شتێک لابردنی عەبە شێتە لە بەڕێوەبرایەتی ناحیەی کۆکس، پێدانی پێشینەی نیشتەجێ بوون و داواکردنی چەندنی خزمەتگوزاریی ترە بۆ گوندەکانی ناحیەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە