ئاخێک بۆکوشتنی دنیای بێ تاوان

Thursday, 29/05/2014, 12:00

1771 بینراوە




لە وڵاتێک یاسا تاوانکەر بێت
ئاخێک بۆکوشتنی دنیای بێ تاوان

ئیمام عەلی ... د ... دەڵێت . ئەو شتەی کە حەڵالە و دڵم قبوڵی ناکات تەڵاق دانی ئافرەتە .
منیش دەڵێم . مارەی کیژێکی منداڵ بەهەر هۆیەک بێت بە پیاوێکی پیر خۆی لەخۆیدا تاوانە
کاتێک پیاوێکی بەتەمەن کیژێکی منداڵ دێنێ ئەبێت تەوەقعی خیانەت بکات ، پێش هەموو
شتێک ، ئەبێت خۆیی و ئەو مەلایە ی کە بەفڕو فێڵ مارەی بڕیوە سزا بدرێت . نەک کیژێکی بێ دەستەڵات.
ئەم خاڵە ڕەشە لەیاسادا ........ ئەبێت هەموار بکرێتەوە .

چۆلەکەیەک
هێشتا
دەنووکی
ڕەنگی
شیلەی زەرد بوو
پشت
بەیاسای جەنگەڵستان
لەگەڵ داڵێکی
پەک کەوتە
هاوجووت کرا
چۆلەکەی
هەردەم
دڵ شکاو
هەوڵی دا
کۆتی یاسا
بشکێنێ و
پەرەی دڵ
هەڵداتەوە
داڵی پیری
بێ ویژدان
بە هێزی تەور
باڵەکانی
خوێناوی کرد
دڵی هەستی
خۆشەویستی
سارد کردەوە

لە وڵاتێک
هیمای شەرەف
هەر ئافرەت بێت
بەڵام
دزی و
کوشتن و
بەفیڕوۆ بردنی
قووتی هەژار
ئەوپەڕی
سەربەرزی بێت
ئیتر چۆن
ئەو میلەتە
هۆشیار دەبێ و
سەر ئەکەوێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە