نەفرەت لە ئەردۆغان نەفرەت لەوەی پێشوازی لێکرد لە کوردستان

Wednesday, 30/03/2011, 12:00

1891 بینراوە


ئەوە قەڵایە خەفەتبارە،پڕ لە ئازارە،بریندارە، تاک بە تاکی هەولێریانم دەستیان بە ئەژنۆیانەوە گرتبوو جەستەیان پێ کۆنتڕۆڵ نەدەکرا هەڵدەلەرزین بەدەم سترانەکەی هۆزان سەرحەدەوە فرمێسکیان هەڵدەڕشت تفیان لە ٣١ ئابێکی تر دەکرد نەفرەتیان لە ئەردۆغان دەکرد نەفرەتیان لە بنەماڵەی بارزانی و ئەوانە دەکرد کە پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد،فڕۆکەخانەکەی هەولێریش دوعای دەکرد فڕۆکەکەی ئەردۆغان گڕی تێبەربێت بەر لەوەی لە ناو ئەودا بنیشێتەوە،گەنجێکیش خۆزگەی دەخواست دەستی بگەیشتایەتە ئاڵاکانی تورکیا کە شەقامەکانی هەولێری پێ ڕازێندارابۆیەوە هەر لەوێدا بی سوتاندایە هەروەکو چۆن جامانە سورەکەی بنەماڵەی بارزانیان سوتاند،سلێمانیش لەگەڵ پێشوازی کردن لە ئەردۆغان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندو لە بەردەرکی سەراوە ووتیان لە پێشوازی کردن لە ئەردۆغان خۆش نابین و ئەوە گەلی کورد نییە پێشوازیی لێدەکات .بەڵێ ڕاستە ئەوە بنەماڵەیە پێشوازی لێ ئەکەن.

زۆر خۆشحاڵم گەل ووشیارە بە ئاگایە،بە بەناو سەرکردەکان دەڵێن ڕازی نابین چیتر گەل بفرۆشن، ڕازی نابین چیتر خیانەت بکەن،ڕازی نابین چیتر دڵی کوردستانمان بشکێنن،ڕازی نابین چیتر دووژمنانی گەلەکەمان بهێننە کوردستان پێشوازییان لێبکەن و ئاڵاکانیان بشەکێننەوە بەسەر ئاڵای کوردستانمان،ڕێگە نادەیەن لە باشورەوە نەخشەی چەپەڵ دژ بەگەلەکەمان لە پارچەکانی تری کوردستان دابڕێژن، ئەو ڕۆژانە تەواو بوون کە گەل نوزەی لێوە نەدەهات چیتان دەویست دەتانکرد کێتان دەویست دەتان هێنانە کوردستان،ئەمڕۆ گەلی کورد لە هەر چوارپارچە پشت و پەنای یەکترن،یەک خواستیان هەیە و هەموو هەوڵی بۆ دەدەن ئەویش خواستی ئازادییە.گەل چاک دەزانێت کە بنەماڵەی بارزانی لە چی بارودۆخێکی نالەباردایە تەنانەت وایان لێهاتووە پێیان شەرم نییە بە ئاشکرا ناوی ٣١ ئاب دەهێنن لە کەناڵەکەیانەوەو بە مێژووی درووست بوونی هەولێری لە قەڵەم دەدەن،لەبەر ئەوە هیچ بە شەرمی نازانن کە دوژمنێکی تری کورد دەهێننە کوردستان و بە شان و باڵی دووژمناندا هەڵدەدەن، ئێ خۆ جیاوازی لە نێوان سەدام و ئەردۆغاندا نییە.

ئێوەش ئەوەتان لەبەرچاو بێت ئەی ئەوانەی خۆتان بەسەرۆک دەزانن و گەل بە سەرۆکتان نازانێت ،کۆتایی دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانە،نزیک بوونەوەی مەرگی خوێن ڕێژەکانە،دڵنیا بن کە خەونەکەمان نزیکە بۆ هاتنە دی،ئەردۆغان تۆ بۆخۆت لەگەڵ بارزانیدا هەر باسی یەکێتی خاکی عێراق بکەن و پیلان دابڕێژن لە دژی گەلی کورد،گەل لە باکور و لە باشورو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بڕیار لەسەر جارەنووسی خۆیان دەدەن نەک بارزانی بڕیاریان بۆ بدات،بارزانی دەیەوێت بە هێنانی ئەردۆغان وەڵامی پەکەکە بداتەوە کە پشتیوانی لە گەلی باشور کرد؟ئەوە خەیاڵتان خاوە ئەگەر بتانەوێت بەوە پەکەکە بترسێنن ،سەردەمی سەرکردەی خۆفرۆش کۆتایی پێهات ئێستا گەل خۆی لە سەرکردەکانی باشور باشتر دەزانن چی دەکەن و چییان دەوێت،گەل لە زۆربەی شارەکانی هەموو کوردستان ڕاپەڕیوە دڵنیابن بڵێسەی ڕاپەڕین هەموو شارەکان دەگرێتەوە،ئێوەش پێویستتان بەوەیە ماستاو بۆ ئەردۆغان و ئێران بکەن بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکەن بۆ سەرکوتکردنی گەل نازانن کە گەل بە خۆتان و دۆستەکانتانەوە ڕاتان دەماڵن و لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵتان دەکێشن بۆ ئەوەی جارێکی تر نەتوانن سەر دەربهێننەوە.هەمووتان لە زبڵدانی مێژوودا یەک دەگرنەوە چونکە لە هیچ شوێنێکی تردا جێگەتان نابێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە