نرخی جلەکانی سەرۆک و پیڵاوی پێشمەرگەکان!

Friday, 19/12/2014, 12:00

2041 بینراوە


رۆژێک لە وتێلێکی  راقی شاری ھەولێر بووم, باسی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەراست دەکرا, لەو کاتەدا جموجۆڵێک دروست بوو, دەنگە دەنگی ستاندی کامیراکان بوو, ئیدی منیش ئاورێکم دایەوە بینیم وا کەناڵە راگەیاندنەکان ریز دەگرن و کامیرەکانیان بە فۆتۆ ڤیدیۆ ئامادە دەکەن. سەرم سورما وتم دەبیت لێرە چی رووبدات ئایە پێشمەرگەیەکی پێ قوراوی لەجەنگ و سەرمای بەرەکانی جەنگ دەگەڕێتەوەو پێشوازی لێدەکڕێت؟ یان ئەوا منداڵێکی ھەتیوکەوتوو کە باوکی لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ شەھید بووەو ئیدی راگەیاندنەکان پێشوازی لێدەکەن!.
کەناڵەکانی روداو, ئین ئارتی, تۆری ھەواڵی کەی ئێن ئێن, پەیام و سپێدە, گەلی کوردستان و کوردستات و ھەمووان زیاتر ریز دەبوون و ستاندەکانیان دەچەقاند, چەند پاسەوانێکیش ریز و ھیلی بۆ کامیرەکان دیاری دەکرد." لیرە مەھینە پێشەوە, وتم لێرە ریز بن, چیدی مەھێنە پێشەوە" ئەوە وتەی بەرپرسی پاسەوانەکان بوو, بەراستی لام سەیربوو ھەر کە زانیم وا جەنابی سەرۆکە (سەرۆکی حکومەت) نیچیرڤان بارزانیە, لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ گەراوەتەوە, ھەموو لاشەی قوراوە, وابزانم بریندار بووە, دەلێین بە چەکی قورس بەرگری لە شەنگال و مەخمور کردووە, چەند رۆژە ھەر نانی وشکی خواردووە, لە ھەموو ئازایانەتر یەک دیناری لە جەنگ پێنەبووە! سۆباشی پێنەکردووە و نەوتیشی بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارنەھێناوە ئیدی بۆیە رۆژنامەنووسەکان ھەر وینەی دەرن و دەنگی قرچەقرچی کامیرەکان لە وتیلی رۆتانا دەنگ دەداتەوە.

ئەی سەرۆک نرخی جلەکانت بەقەد نرخی خانووی چەند پێشمەرگەیە ٣٠٠٠٠ ھەزار دۆلار, ئەی سەرۆکی نرخی پێلاوەکانت بەقەد پیڵاوی یەک فەوج پێشمەرگەیە ١٠٠٠ دۆلار! چ مارکەیەکە, ژمارەی بیرەکانی نێو خانوو ڤیلاکانت بەقەد ھی یەک شارە (١٧) بیر ئیدی سەرۆک جلەکانی تۆ ئەوەندە مارکەیان بەرزە ھەموو کەناڵەکان و کامیرەمانەکان حەز دەکەن وینەت بگرن, ئیدی بۆ! سەرۆک تۆ سەرۆکی بۆیە! میللەت کۆیلەیە!

سەرۆک ئۆپۆزیسیۆن گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو شەرمەزار بن, بەراستی خەجاڵەتن, سەرۆک بەسە نەکەی لە نامەو سەپتە دۆلارەکان بێ غەمیان کەی, ئافەرین سەرۆک. کۆبانێ و شەنگال و قەندیلت ھەمیشە لەسەر زوبانە, کاتێ تورکیا ئاگربارانی دەکردین تۆ سەرۆک بووی, کاتێ کوبانێ دەسوتینرێت تۆ لەگەڵ ئاڵا سورەکان پێدەکەنی ھەربژی! کاتێک شەنگال ئەنفال دەکریت و منداڵەکانی بی نان و جل دەکرین جلە مارکەکانی ٣ دەفتەری و ٣٠٠٠٠ ھەزار دۆلاری وتوو دەکریت! دیسانەوە تەک شەرمەزار بیت گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو.
نرخی جلو بەرگەکانی سەرۆک لە کاونتی مولازم رابەر وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە