کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی لە دوو ریانی چەقبەستوویی و گۆرانکاریدا!

Sunday, 30/11/2014, 12:00

1808 بینراوە


لەدۆخێکی ھەستیاردا, بارودۆخێکی سیاسی ئالۆز و ناسەقامیری ئیداری و دارایی لە ھەرێمی کوردستان, ھاوکات کوردستان و خۆرھەڵاتی ناوەراست لەبەردەم گۆرانیکی چاوەروانکراوی گەورەدان, ئیدی لەگەڵ ھەموو ئەو گۆرانکاریانە دەبیت پارتە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانیش رووبەروی کۆمەڵێک قەیران ببنەوە.
لەو دۆخەدا کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی سییەمی خۆی دەبەستێت ئەوە لە کاتێکدا کە لە ھەرێمی کوردستان نەک داخوازی تاک لە نێو حکومەتدا حیساب و کاری لەسەر نەکراوە, بەڵکو حیزبەکانیش بە ھەموو لایەنەکانەوە بووەنەتە بارگرانی بەسەر لایەنگیرانیان بەجۆریک لەگەڵ دریژبوونەوەی قەیرانەکان زیاتر خواستی خەڵک بەرەو کپ بوون براوە. لە ئیستادا تاکی کورد لە ھەموو شت زیاتر لە حیزبەکان نیگەران و تورەیە, وە گەنجان ئەوەی لێیی بێ ئەمەلن پارتی کوردیە, چونکە لە کوردستاندا ئیداری حیزبەکان و کلاسیکیەو شتێک نیە پێیی بوتریت سیستەم, پەرلەمان و وەزراەت و پۆستەکانیش بوونەتە شوێنی کێبەرکێی گیرفان پرکردن.
لەبوونی وەھا قەیران و نارەزایی تاک لە ھەرێمی کوردستان گەر کۆمەڵی ئیسلامی ئاورێکی جدی نەداتەوە و گۆرانکاری تەواو بە سەر ئەدەواتی حیزبی و مەکتەبەکانیدا نەھێنێ ئەوا کۆمەڵ و کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی دەبێتە شتێکی دووبارەبوویەوە, دیسانەوە چەقبەستویی باڵ بەسەر تەواوی دام و دەزگاکانی حیزبدا دەگرێت.
واباشە کۆمەڵی ئیسلامی گەر دەزانێ کۆنگرە نابیتە جەوھەری گۆرانکاری ئەوا کۆنگرە نەکات و سێ رۆژیش قسەی جوراو گەرم نەکاتەوە, گەریش شەفافیانە دەکەوێتە خۆی با ئەو ھەناوانە جێبەجێ بکات.
١- راستەوخۆ کۆنگرە بگوازرێتەوە لەبەر چاوی راگەیاندنەکان.
٢- مەڵبەندەکان کەمبکرێنەوە ناوەندی مەدەنی فیکری و پرۆژەیی لە شارو شارۆچکەکان بکەنەوە.
٣- ھەموو ئەو کەسانەی تاپۆی پۆستەکانیان بۆ ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە کردووە, کە ئەندام مەکتەب سیاسی ھەیە ١٠ کەس نایناسێ بە کەسی تواناو گەنج پڕ بکاتەوە.
٤- سیستەمی خۆبەرێوبەری کردەیی لە نێو حیزبدا دابنرێت.
٥- پیداچوونەوە بۆ مووچەی ئەندامە بالاکان بکرێت و دەستەی نەزاھە دامەزرێت و ھەموو ئەوانەی کەمتەرخەم بوون سزا بدرێن.
٦- با ئیش پیدان و پۆستە ئیداریەکان لەسەر ماستاوچەیتی و خزمێنەیی دابەش نەکرێن.
٧- بە روونی ھەڵویستی نیشتیمانی و مەسەلەی دۆزی کورد بکاتە کارنامەی حیزب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە