باى لە كوێوە بێت لە وێوە شەن دەكەن

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

2686 بینراوە


بریا منیش هێندەى بەرپرسی ئەو كەناڵە راگەیاندنانەى پارتی لێزان و شارەزا بام ، رەنگە بۆخۆى كێشە و گیر و گرفتیش بو بێت ، كێشە و گرفتی چی ؟ راستە خوێنەر نازانێ باس لە چی دەكەم كێشە و گرفتی چی ؟
ئەو كێشە و گرفت و ململانێیەى كە تا ئەندازەیەكیش گەیشتۆتە چاو سور كردنەوەى بەرپرسانی حزبی لە بەرپرسانی حزبی ئەوانیش تۆڵە كردنەوە ، هەمو ئەو ێراعەیش بە هۆى تەواجدى نێچیرڤانەوە وەك سەرۆكی حكومەت بو، بەرپرسانی راگەیاندنەكان زمانیان لە كۆمەڵگەى مەدەنی دەكوتی باس هەر باسی حكومەت بو لاى ئەوان ، بە راستی ئۆستادى داهێنانی پانكردنەوەن ، و هیچ حیسابێكیان بۆ بەرپرسە حزبیەكان نەدەكرد ، بەم هۆیەوە هەواڵكانی لقەكان و شوێنە حزبیەكان كەمتر بڵاودەكردەوە ، ئەمەش ببوە هۆى دروستبونی خیلافات لە نێوان ئەم دو لایەنە ، هەندێجار بۆ ئیهانەكردنی بەرپرسانی حزبی لە كەناڵ و رۆژنامەكان لاشان و نیوە جەستەى ئەو بەرپرسانە بڵاوكراوەتەوە و ، ئیتر بوە بەو رۆژەى حەسەن و حوسەینی تیا شەهید كراوە ، عاشوراكانی نێوان ئەم دو لایەنە زۆرن و لە ژمارە نایەن و رۆژانە دوبارە بۆتەوە ، لقەكان زۆریان خۆ ماندو دەكرد دواتر بەرپرسى راگەیاندنەكان گاڵتەیان پێكردون ، بە خڵەفاویان لە قەڵەم داون ، چونكە سەردەم سەردەمی حكومەت و كۆمەڵگەى مەدەنیە باوى حزب نەماوە ، بێئاگا لەوەى نانی حزب دەخۆن ،ئەم حاڵەتە زۆرجار گەیشتۆتە سەرۆكی حزب .
كەچی هەر كە پرۆسەى هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان دەستی پێكرد ، ئەو رۆژە لە حزب و بەرپرسەكانی هەلأهات كە چاوەڕوانبون بە تایبەت لە كەناڵە ئاسمانیەكان ئەمجارەیان زۆر بە مەمنونیشەوە فەزایەكان بە دواى هەوالأ و چالاكی حزب دەگەڕان نەك هی لقەكانیان بڵاودەكردەوە بەڵكو رێكخرا و شانە حزبیەكانیشی گرتەوە ، واى لێهات ئەم كەناڵانە ببنە كەناڵە لۆكالیەكانی ساڵانی سەرەتاى نەوەتەكانی سەدەى پێشو ، ئێستەش دەنگۆى ئەوە هەیە نێچیرڤان بگەڕێتەوە بۆ ناو حزب و پۆستی یەكەمیش وەربگرێت ، هەر ئەو بەرپرسە راگەیاندنانە بایان داوەتەوە و لێرە و لەوێ زەمینە بۆ خۆیان خۆشدەكەن وردە بۆڵە بۆلأ دەكەن و دەڵێن ئەمجارەیان حزب بەهێز دەبێت ئەمەش رێخۆشكردنە بۆ گەڕانەوەى تەلەفزیۆن بەرەو حزب ، وا پێدەچێت ئەوەش بكەن و سڵی لێناكەنەوە نانی لقو بارەگا حزبیەكان دەكەوێتە رۆنەوە ئەمچوار ساڵەش پاڵوانی شاشەو روپەڕى رۆژنامە دەبن ، با ئەو بەرپرسە حزبیانە نانی بخۆن دو بكەنە سەدەقە سەرى نێچیر كە دەگەڕێتەوە حزب ، ئەگەر نەهاتەوە بۆ ناو حزب هەمان تاس و حەمام دەبێ ، ئەرێ ئەو بەرپرسە راگەیاندنانە چەند ماستاوچین ، ئاخر بۆ نا ؟ پشتیان بە حزب نەیەشاوە هیچ كامێكیان پارتی رەسەن نین هەمو چەپڕەون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە