سەد حەیف بۆ هەفتەنامەى بارزان!!!

Thursday, 23/07/2009, 12:00

2133 بینراوە


چەند ڕۆژێكە هەفتەنامەكەى ووڵاتى غەریبى كەبەسەردان هاتبۆوە كوردستان لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە نانبڕاو كراو داخرا داخستنى ئەم هەفتەنامەیە بەم مانایە نایەت كەقوفڵ لەدەرگاكەیان درابێت بەڵام پێیان ڕاگەیاندراوە كەئەو هاوكاریەى لەحكومەت وەرتاندەگرت كۆتایى پێهات لەبەرئەوەى بەندەى موخلیس بەچەند بابەتێك پشكى هەیە لەئەرشیفى ئەم هەفتەنامەیە بۆ وەكو وەفایە پێم خۆش چەند دێرێك بۆ ئەم هەفتەنامەیە بنوسم كەماوەى چەند ساڵێكە لەووڵاتى غەریبیەوە گەڕاوەتەوە كوردستان چەند ناخۆشە كەبەسەردان دەچیت بۆ ووڵاتى غەریبى و ڕێزت ناگرن!!!
بەهەرحاڵ مام عبدالقادر محمدأمین ئەو پیاوە گەنجایەتى خۆى خستە خزمەت گەلەكەى و نەبووە و نەبیستراوە لەسەرانسەرى جیهاندا كەسێك بەمشێوەیە ڕۆڵەكانى خۆى پەروەردە بكات دوو شوێنى گەورە و بەهێز لەدەسەڵاتى حكومەتى ئەمریكا بگرن وەلێ مخابن حكومەتى هەرێمیش بەمشێوەیە مامەڵەى لەگەڵ باوكى ئەم دوو دیبلۆماتە كرد و بەچى پاداشتى ئەم پیاوەى دایەوە زۆرجار لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن گوێبیستى ئەوە دەبم كەخەڵاتى زێڕین دراوەتە دایكى نمونەیى یان خوێندكارى نمونەیى بەڵام سەد حەیف مام قادر لەجیاتى ئەوەى وەكو پێشمەرگەى نمونەیى و باوكى نمونەیى خەڵات بكرێــــت ئەو هاوكاریەشى لێدەبڕن كەلەوەزارەتى دارایى پێیدەدرا بۆ بەڕێوەبردنى ئەو هەفتەنامەیەى كەساڵانێك مام قادر لەسەر ئەركى خۆى و لەگەورەترین ووڵاتى جیهان چاپى كردووە و بڵاویكردۆتەوە بەڕاستى ئەمە خەڵات نەبوو بۆ مام قادر بەڵكو خەڵات ئەوەبوو لەساڵیادى دەرچوونى یەكەمین ژمارەى ئەم ڕۆژنامەیە مەدالیاى زێڕ بەمام قادر بەخشرابا نەك وەك ئەوەى ئێستا هەیە قسەم گەلێك زۆرە بەڵام لەوە زیاتر ناڵێم بۆ ئەوەى نەكەومە موجامەلەكردن تەنیا دەڵێم سەد حەیف بۆ هەفتەنامەى بارزان،
[email protected]
ئەمەش لینكى ئەرشیفى بەندەیە لەم هەفتەنامەیە
http://www.barzannews.com/index.php?id=25&tx_ttnews[tt_news]=1&cHash=63eb1999a9&tx_ttnews[author_id]=8&tx_ttnews[backPid]=12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە