هەتیو

Sunday, 27/02/2011, 12:00

2360 بینراوە



من بە گەورەیی دایك و باوکم عەمری خوایان کرد.. بەگەورەیی هەتیو کەوتم وەك دەڵێن هەستی هەتیو کەوتن بەگەورەیی و مناڵی وەک یەکە بەڵام من ووتم مناڵ و لاو پێویستیان بە باوك ودایك زیاترە بۆیە خۆم گەیاندە تازە هەتیو کەوتوویەك هەرچەندە زۆر لە شعووری ترسام بریناری بکەم کەوتمە گفتوو گۆ وە بۆم دەرکەوت:
هەروەك چۆن بێ دەرامەتێك کە ژەمە نانێکی دەست بکەوێت ئیتر لای ئەو جەژنە ئاواش کە هەستت کرد بێ هەست و سۆزی دایکت یان باوکت بوویت ئەوا هەتیویت شەرت نی یە ئەوان مردبن یان مابن ...
باشە بۆچی بۆ جاری دووەم هەست بە هەتیو کەوتن دەکەم؟؟ هەر منم یان خەڵکی تر؟؟ با بپرسم لەو پیاوە پیرە:
- خاڵە گیان مەرحەبا
- سەرچاو بابەکەم
- خاڵە من هەست بەهەتیوی دەکەم و دەمێکیشە دایك و باوکم عەمری خوایان کردووە تۆش وایت ؟
- بۆ ڕۆڵە من وەك تۆ کورد نیم ؟ منیش وام
- باشە خاڵە بۆ؟
- کوڕم لەهەرچ ماڵێك باوك و دایك نەما هەتیویت لە هەر ووڵاتێك سەرۆك وەك بابی میللەت نەبوو میللەت هەتیوە
- باشە خاڵە ئێمە لەباتی بابێك ، دووانمان هەیە تاڵەبانی و بارزانی
- ئۆ هوو من ئەڵێم نێرە ئەو ئەڵێت بیدۆشە کوڕم من ئەڵێم وەك باب نەبوو جا ئەو دوانەش یەك بابی خراپ بوو ئەوی دی باوەپیارە بە کردار ئێمەیان بێ خاوەن کردووە
خاڵە قسەکەی کردوو ووردە ووردە ڕۆشت و منی خستە گیژاوەوە زۆری پێ نەچوو دەنگی تەقە هات کە لە خۆ پیشاندەران دەکرا خاڵە وەستاو هاواری لە من کرد و ووتی : ڕۆڵە نەم ووت باووك وا نابێت منیش ووتم خاڵە تا ئێستا گەنجەکان نەیان ووتوە باوکی وامان ناوێ و هاوار نەکراوە الشعب یرید اسقاگ... بەڵام وا بڕوات ئەوەش ئەڵێن و تەڵاقی دایکمانی لێوەردەگرن....

گەورەکان ....سەرۆکەکان ..
زەمانێ بوو مناڵ بە شکرۆکەش هەڵدەخەڵەتا ..
زەمانێ بوو بۆ دەست کەوتنی ژەمەنانێ
گەنجانتان دەکرد بە ئاشی شەڕەکانتانا و کوردایەتی لەداردەدرا....
زەمانێ بوو وەبەرهێنی حەماسی گەنجان
ئێوە بوون و سوود لە خوێنیان دەکرا
بەسەری کەس نا بەسەری خۆتان ئەوزەمانە نەما
نەشەکرۆکە نە نان هەڵیان ناخەڵەتێنێ
نە قسەی زل نە فریودان بۆ هەڵدێر نایان فڕێنێ
ئەمان نەوەی ئینتەرنێتن
ئەسپەشێی ئەوان بەردی سەر ڕێ ی ئێوە نایگلێنێ


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە