لەدواناوەندى بێخالى كچان ج باسه‌

Friday, 06/11/2009, 12:00

1542 بینراوە


دیارە پاش ئەوەى مندالەكەم گواسترایەوە بۆ قوتابخانەیەكى بنەرەتى پاش ئەوەى كە ئاگادارى كردم ووتى ئەم مامۆستا سروەیە كەبەرێوەبەرى دواناوەندییەكەیە هەر زۆر بێمنەتانە دوو سێ قوتابخانەى داوە بەیەكدا ئەویش قوتابخانەى وان ى بەزۆر كرد وە بە بنەرەتى چونكە خوێندكارى یەكەم و دووەم و سێیەمى ناوەندى ناردوە بۆ هەردوو قوتابخانەى (دەباشان و وان) كچان وە قوتابخانەى سەرەتایی هوشیار قەفتانى بەزۆر دەركردو ناردیە بینایەك لەسەر شەستیەكە كە دیوارى بە بیناى قوتابخانەیەكى سەرەتایی ترەوەیە . دیارە كیشەیەكى زۆر خولقاوە ئەویش لە سەر شەقامى شەستى ئایا رەواى حەقە دوو قوتابخانەى سەرەتایی كە منالەكان لە گەرەكەكانى خوارەوە بۆى دێن كە زۆر دوورە هەروەها مندالەكەى من وخوێندكارێكى زۆر دوورخراونەتەوە بۆقوتابخانەى وان كە لە دواناوەندى وان لە سەرووى كەرەكى شێخاوایە وە دەباشان لە مجیدبگە ئەم هەموو ئالو گۆرە تەنها لەبەر خاترى ئەم سروە خانەیە كە دواناوەندیكە بكرێت بەئامادەیی و سەرى لەم هەموو خەلكە تێكداوە وەتەنانەت مامۆستایانى مشرفیش كە لە اشرافن هیچ دەسەلاتیان نیە چونكە دەلێن مامۆستا كەمال ى بەرێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى لەپشتەو ووتویەتى چى ئەكەى بیكە وەسروە خان ووتویەتى ئەتوانم بەرێوەبەركانیش لاببەم چونكە كەمال لە قسەم دەرناچێت

بەلام بە داخەوە ئەم ئافرەتە بێ ئەوەى حساب بۆ ئەو هەموو خەلكە بكات كە سەرى لێشێواوە مندالەكانیان پەرتەوازە بووە وە سەریان لە بەرێوە بەرەكان شێواندوە تەنها لەبەر ئەوەى دواناوەنى دروست بكات ئایا بەرێوەبەرى پەروەردە ئەمە رەواى حەقە كەسێك ئەم هەموو دەسەلاتەى هەبێت تەنانەت سەردانى چەند مامۆستاى اشراف م كردوە بە ئاشكرا دەلێن ئەم ژنە زۆر هاروو دەست رۆیشتووە و حیزبى لە پشتە و كەس ناوێرێت قسەى لەگەل بكات بە خوا پەروەردەى چاكە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە