چاودێری کوردۆساید /چاک: داوا له‌پارتی ده‌کات گۆری 70 کادیری پکک ئاشکرا بکات

Monday, 11/05/2009, 12:00

1666 بینراوە


گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان ئاكام و ئه‌نجامی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی ڕژیَمی دڕنده‌ی به‌عسه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی عیَراق به‌ گشتی وه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌تی , كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ و شاردنه‌وه‌یان بۆ ئاشكرانه‌بوونی تاوانه‌كانی , سیمای دڕنده‌یی ئه‌و ڕژیَمه‌ن .

هاوكات له‌ ڕۆژی 16-5-1997 دا له‌ شاری هه‌ولیَر , دور له‌ هه‌موو پیَوه‌ریَكی مرۆڤانه‌ و كوردانه‌ , غافڵگیرانه‌ به‌ فیتی داگیركه‌رانی كوردستان , له‌ لایه‌ن هیَزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ , هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژنامه‌ی وڵات و تیپی میزۆپۆتامیا و خاچی سوری كوردستان و .. له‌ ئاكامدا له‌و ڕۆژوه‌ بۆ ئیستا زیاتر له‌ 70 هاووڵاتی كورد له‌ ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان و په‌ككه‌وتانی شه‌ڕ و .... بیَسه‌رو شویَنن .چه‌ندین جار كه‌سوكاریان چونه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان كردووه‌ , وه‌لیَ مخابن تاكو ئیَستا هه‌ر بیَ وه‌ڵامن .

ئیَمه‌ لیَره‌دا له‌ ڕۆژی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی عیَراقدا , ویَرای ئه‌وه‌ی به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی نه‌هیَنانه‌وه‌ی ئیَسك و پروسكی ئه‌نفالكراوانمان ده‌گرین , هاوكات داواكارین :

- گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی قوربانیانی 16-5-1997ى هه ولیر ئاشكرا بكریَن .
- قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ وه‌ك شه‌هید بناسریَن و هه‌موو ئیمتیازیَكی شه‌هیدانه‌یان پیَبدریَت .
-چاره‌نووسی هه‌موو بیَسه‌روشویَنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی و ململانى سیاسییه كان كوردستان ئاشكرا بكریَن له‌ لایه‌ن هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی گلاونه‌ته‌ ئه و جۆره تاوانانه وه .
- داوای لیبۆردن له كه سوكارى بیسە روشوینان بكریت , تاوانكاران دادگایى بكرین .
ئێمه‌ بۆ زه‌مانه‌تكردنی دوباره‌نه بوونه‌وه‌ی تاوانی بێسه‌روشوێنكردنی هاووڵاتیان و پاكتاوكردنی نه‌یارانی سیاسی و ئه‌نفال و كیمیابارانكردن , داوا له‌ ڕایگشتی كوردستان ده‌كه‌ین , پشتیوانی چاودێری كوردۆساید بكه‌ن , بۆ واژۆ كردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆما له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ئێراقییه‌وه‌ .


چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
12-5-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە