وەڵامدانەوەی هێرشەكانی دەوڵەتی ئێران ،پێویستی بەهەڵوێستی نەتەوەیی هەیە .

Tuesday, 19/07/2011, 12:00

1579 بینراوە


ماوەیەكی درێژە دەوڵەتی ئێران پەیتا پەیتا ناوچە سنورییەكان تۆپباران دەكات و ماوەیەی دووڕۆژە بەژمارەیەكی زۆرلە هێزی سەربازی ئۆپەراسیۆنێكی خوێناوی دەست پێكردووە .بەئامانجی داگیركردنی هەرێمەكانی پاراستنی میدیا .ئەمە لەكاتێكدایەكە تێكۆشانی گەلان بەگشتی وگەلی كورد بەتایبەتی گەیشتۆتە ئاستێكی بڵندو لەپَناوی بەدەستهێنانی مافەنەتەوەی و دیموكراتیەكانیداو چارەسەركردنی دۆزەرەواكەی بەشێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتیانە.بەڵام دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا كەخاوەن ئایدۆلۆژیاو سیتەمێكی كلاسیك و كۆنەپارێزن و لەسەربنەما ی دەوڵەت نەتەوە خۆیان بنیات ناوە ئامادەی ئەنجامدانی گۆرانكاری نین و لەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتەكۆنەكەیاندا و پێداگری لە سیاسەتی نكۆڵیكردن و لەناوبردن درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسیەكانیان دەدەن .هێرشەكانی دەوڵەتی توركیاو ئیران لەیەك كاتدا بۆ سەر گەلی كورد بەمەبەستی پێكهێنانی ئامانجەكانی ئەو كۆنسێپتە بەرفراوانەیەكە دەوڵەت ی توركیا و ئێران بەڕێوەی دەبەن بۆ سەركوتكردنی ئیرادەی ئازادانەی گەلەكەمان .
لەباكوری كوردستان خۆسەری دیموكراتی وەك باشترین چارەسەری لەباكوری كوردستان راگەیندرا. ئەمەش گەورەترین دەسكەوتەبۆ گەلەكەمان نەك تەنها لەباكوری كوردستان بەڵكو بۆ هەرچواربەشی كوردستان .لەبەرامبەردا دەوڵەتی توركیا هێرشە سیاسی و سەربازیەكانی بەشێوەیەكی دژواربەڕێوە دەبات .لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لەگەل راگەیاندنی قۆناخی بێ چالاكی لەلایەن پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و بانگەوازییان بۆ چارەسەرییەكی ئاشتی و دیموكراتیانە .لەڕۆژهەلاتی كوردستان و ئێراندا بەڵام دەوڵەتی ئێران لەلایەك بەمەبەستی پێكهێنانی مەرامەكانی لە باشوری كوردستان وئیراقدا كە جێگیركردنی هیزوسیاسەت و پێگەی دەوڵەتی ئَیرانە لەناو حوكمەتی ئیراق وبێ كاریگەركردنی هەمووهێزەو لایەنە كوردستانیەكان لەباشوری كوردستاند هەوڵدانیان بۆ پێكدادان و هەڵگیرساندنی شەرلەنیوان هیزولایەنەكانی ناوباشوری كوردستان لەناوخۆدا لەهەمانكاتدا دروستكردنی پێكدادان لەگەل َهێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا.ئێمەوەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەو هێرشانە زۆربەتوندی ڕسواو شەرمەزاردەكەین و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی هەردووشەهیدیئەندامانی پارتی ژیانی ئازاد دەكەین كەلەم شەرەدا بەشێوەیەكی قارەمانانەشەهیدبوو .و پێمانوایە ئەم قۆناخەبۆگەلی كورد زۆر هەستیارە بەهێندەی ئەوەی دەرفەت واڵابووە لەبەردەم چارەسەركردنی دۆزە رەواكەماندا و گەیشتن بەسەركەوتن هێندەش مەترسی پلانگێری وكۆنسێپتی دەسەڵاتداران لەئارادایە .بۆئەوە لێرەوە داوا لەهەمووگەلی كورد لە هەرچواربەشی كوردستان ،بەهەمووپارت و لایەنەسیاسیەكانەوە لەگەڵ هەمووكەسایەتی ڕۆشنبیروڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكەین بەژنان و لاوانە وە كە بە هۆشیارییەكی نەتەوەی و دیموكراتیانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین .بەتایبەتی هەمووهێزولایەنەكان لەباشوری كوردستان تواناكارییەكانمان بكەینەیەك و لەچوارچێوەی یەكێتیەكی نەتەوەیدا وەڵامی دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا بدەینەوە. داوا لە حوكمەتی هەرێمی كوردستان حوكمەتی ئێراق و هەردووپەرلەمان دەكەین ئەركی خۆیان پێك بهێنن و بەشیوەەیكی فەرمی داوای راگرتنی ئۆپەراسێۆن بكەن و وەراگرتنی تۆبباران و شەر ببێتەبەمەرجی دانیشتنەكانیان لەگەڵیاندا وخاوەندارێتی لەو هەمووخانەوادە ئاوارەبوانەبكەن كە بەدرێژای ژیانیان روبەروی تۆپباران دبنەوە . داوا لەمووجەماوەری باشوری كوردستان دەكەین كە داگیركردنی خاكی باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەهیچ شیوەیەك پەسەند نەكرێـت ولەڕێگەی چالاكی جەماوەی دیموكراتیانەوە داوا لەدەوڵەتی ئێرابكرێـت بەزوترین كات ئۆپەراسیۆنەكانی رابوەستێنێ و.كۆتای بەتۆبباران و شەڕبهێنێت و بەشێوەیەكی ئاشتی و دیموكراتیانە گفتوگۆو دیالۆك لەگەڵ هێزولایەنی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجامبدات ودان بەهەموومافەنەتەوە ی و دیموكراتیەكانی گەلەكەمان لەڕۆژهەلاتی كوردستاندابنێت . گرنگە ئەوسیاسەتەگونجاوەی پارتی ژیانی ئازاد بەهەند وەربگیرێـت كە نەیهێشتوە تێكۆشانەكەی لەلایەن دەوڵەتانی داگیركەری جیهانی بەكاربهێنرێت لەپێناوی بەرژەوەندییەكانی خۆیاند اولە دژی گەلانی ئێران ئەمە ش پەیرەوكردنی سیاسەتێكی سەربەخۆ و دیموكراتیانەیە و دەبێتە مایەی سەركەوتنی پرۆژەی بەیەكەوەژیانكردنی گەلان .
دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە