بە هەموو شتێک مەمنونین

Monday, 17/03/2014, 12:00

1830 بینراوە


گومانی تێدا نیە کە ئەمڕۆ بۆ تاکی کورد دژوارترین کاتە کە بە درێژای ژیانی کورد بوونی تێی کەوتووە و زێدەڕۆی نیە ئەگەر بڵێم ئەمڕۆ لە ئەنفال رەشترەو لە هەڵەبجە خنکێنەر تربە هەرشێوەیەک بێت ئەوکاتە بیرێک هەبوو لە ناخی تاکی کوردا ئەویش شانازی کردنە بە شەهیدبونەوە.
بەڵام ئەمڕۆ تاکی کورد بە گشتی و لاوان بە تایبەتی چۆن بیردەکەنەوە لێرەدا ئەگەر شتێک هەبێ بیری لێ بکەنەوە چونکە بۆ ئەوان نە ئێستا ژیانەو نە شتێکیش روناکی تیایا کە پێی دەڵێن داهاتوو.
ئەو فۆرمە لە گفتوگۆیەش کۆتای هاتووە کە تیایدا پێیان دەوتین سبەینێ دەرگا داخراوەکان دەکرێنەوە ، ئەم وتەیە تەواو سوکایەتیە بە تاک دەکرێت بە درێژای داهێنانی چونکە ئەوە گوزارشتە دەکات کە هەمیشە چاوەڕێ بین ، (بۆ کاکی گەورە شەهید بوون شانازیە یان زیندانی تا هەتایە).
ئەمڕۆ بەرپرسانی کورد تاکی ئەم ولاتەیان خستۆتا زیندانێکی ژێر پێیان و بۆ ئەوەی نەمرن جار جار لەتێ نانیان بۆ هەڵدەدات بۆ یەشتنەوەیان بۆ کاتە تەنگانەکان، بەڵام کارەسات و هەموو نەهامەتیەکان لەوەدایە هەمیشە لەناو زیندانیاکان خۆیاندا کۆمەڵە کەسانێک هەیە بە هەموو ئەم سوکایەتیانە ڕازیە بگرە سوکایەتیاکان ڕەنگ دەکات بۆ سەرواری .
ئەوانەشی کە ناڕازین سەرکردەیەک بەناوی گەل شکۆمەندی و دەنگی ئەمانیش دەبات و جەنگێک لەناو زینداندا هەڵدەگیرسێنێت و بە پلیکانەکاندا دەڕواتە سەر لەوێ هەردوو سەرکردە یەک دەگرن و حسابات لەسەر کوژراوەکان دەکەن .
با لێرەدا بوەستین هەموو مێژوو بسوتێنین بێجگە لە سۆمەریەکان چونکە لەسەردەمی ئەوان سەرکردەکان شەڕیان دەکرد گەلێش تەنها چاوەڕێی ئەکرد بە دڵ خۆشیەوە چونکە لە دوو کەس ڕزگاری ئەبێت و تەنها دانەیەکیان یەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە