چه‌ند خوێندكارێك له شاری سلێمانی هه‌ستان به هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه
Monday, 19/04/2010, 12:00
1494 بینراوە
بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بۆ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند خوێندكارێك له شاری سلێمانی هه‌ستان به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كانه‌وه ڕێگریان لێكرا به بیانوی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیه‌وه) ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه ئیمزا كۆنه‌كرێته‌وه له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دوای ئه‌وه هات كه له 17/4 دا له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سلێمانیدا توندوتیژی له‌نێوان قوتابیان و هێزه‌كانی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان ڕویدا بۆ ڕێگرتن له دوباره ڕودانی توندوتیژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ستپێكرا به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن خوێندنگاكانه‌وه پشتگیری لێنه‌كرا
شایه‌نی باسه قوتابیان داوایان ده‌كرد ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبه‌شێته‌وه كه 10 نمره بۆ پۆلی 10و 15 نمره بۆ پۆلی 11 دانراوه بۆ پۆلی 12، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست