گۆرٍانەكەى مام رۆستەم و بەختیار عەلى بۆ وایى لێكردین؟

Monday, 12/04/2010, 12:00

1561 بینراوە



هەموو هیواو ئاواتێكمان ئەوەبوو بەتایبەتى خەڵكى ناوچەى گەرمیان و شارەزوور، كە رۆژێك بێت دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵە سەنگ و وەزنیان لاى خەڵك روونببێتەوە، ئێمەش وەكو چینى بەش خوراو لە ژێر چەترى دەسەڵاتى مافیایی سەرمایەداریدا، كە دەیان ساڵە رەش و رووتیان كردوینەتەوە، بەناوى دیموكراسى و فرۆشتنەوەى نیشتمان پەروەرى و ئاگامان لێی نییە لەژێرەوە سەروەت و سامانى وڵاتەكەمان بەفیرۆ دەدەن. بەێ ئەوەى دادگایەكى عادیلانە هەبێت بۆیان روون بكەنەوە.
ئیمە ئاواتمان ئەوەبوو هێزێكى دیموكراسى بنیاتنەر دوور لە عەقڵیەتى ئیسلامى و پارتێـكى فیوداڵى ناسیۆنالیستى بەئاراستە تۆتالیتاریایی، ببێتە بەدیلى فریادرەسى ئەم دوو دەسەڵاتە مافییایە، كە ئەویش تۆزیك دڵمان پێی خۆشبوو كە بزووتنەوەى گۆڕان بوو، ئەم بزووتنەوەیە تا چەند رۆژێك باشى هێنا بەروونى و عەلەنى هێرشى ئاراستەكراوى بەرووى بنەماڵەى بەتایبەتى تاڵەبانیدا دەردەبرى، بەڵام سەد حەیف هەواڵى ئەوەمان بیست ئەم شەوى رابردوو لە تەلەفزیۆنى knn كە سامى شۆرشى لیستى هاوپەیمانى هەموو روونكردنەوەیەكى راستە خۆ سەعات 8 بۆ كەناڵەكە ئاشكراكرد كە هەموو لیتسەكان بە گۆرانیشەوە پابەندن بەوەى تاڵەبانى هەڵبژێرێت بۆ سەرۆكى كۆمارى عێراق.
ئەوەى جێى ناخۆشى و هەڵوێست و پرسیارە ئەوەیە ئایا ئەو كەسانەى دەنگیان بەبزووتنەوەى گۆران دا ئەگەر بیانزانیبایە گۆران دەنگ بەكاندیدكردنى تاڵەبانى دەدات، ئەوان دەنگیان پێَدەدا، دڵنیان نەخێر لە خۆمەوە سەیردەكەم، چونكە ئێمە لەبەر ئەوەى دەنگمان بە گۆران دا سیاسەتێكى جیاوازتر بێتە كوردستان و ئەو پاشاگەردانى و عەفەوى هەر كەس بۆخۆیە نەمێنێـت بەڵام كەواى لێهات گۆران ئەو كارەى كرد، نازانم چی بلێم ئایا ئەو گۆرٍانەى كە مام رۆستەم لە گەرمیان كە شەو تابەیانى دژایەتى تاڵەبانى دەكرد دەیگوت "دەبێت بیگۆرین" بۆ ئەوەبوو كە گۆران بكەن یان ئامانجێكیان چەند كورسیەك بوو بۆ هەوادارانیان و بەس، كە بیبەنە پەرلەمان، بێگومان زۆر ناخۆشە.
ئەى كوا هەڵوێستى بەرێز و رۆشنبیر كە هەمیشە رووى قەلەمەكەى خۆى ئاسایی كە دژى كەلتوورى ماددە و پۆستاڵى دەسەڵاتى یەك رەنگییە و ئاراستەى چینى فەقیر و كەم دەرامەتەوە دژى دیكتاتۆرێت دەپەڤێت، بۆ بێدەگ بوو ئەو دەیان گوتار و هەڵویستى بۆ بزووتنەوەى گۆرٍان بوو كەچى ئیستا بزووتنەوەكەى ئەو دەنگیان بۆ تاڵەبانى دا كوا چ هەڵوێستێكت ئەى ئەو هەموو قسانەت لە چى كاك بەختیار دیكتاتۆر و تەزویر و كلتوورى شەرنگێزى حیزبى كوردى عەقڵییەتى جێگیر و نەگۆڕ و هەموو ئەمانەت، چی لێكرد ئەوەى تۆ بانگەشەت بۆ دەكرد ئیستا دەنگ بەتاڵەبانى دەدەن. بۆ بێدەنگیت ئەى چۆن وەڵامى چینى فەقیر و خەڵكى نان براو دەدەیتەوە؟ ئەمە نموونەى گۆرانەكەى ئێوە و مام رۆستەم بوو!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە