مەسعوودبارزانى پەشیمانم لەدەنگدانم بەتۆ،هیوادارم لەزووترین كات ڕاپەڕین بكرێت !!!

Thursday, 08/04/2010, 12:00

1530 بینراوە


هیوادارم ئەونووسینەم نەچێتە پاڵ لێدوانەكانت لەبارەى كێشەنەتەوەییەكان،بچێتەسەرئەونایەكسانى ودزیی وگەندەڵى وزووڵمانەى لەهەرێمەكەى تۆ وبەتاپۆلەسەرپارتى ویەكێتى لەخەڵكى ستەم دیدە دەكرێت!!!
سەرۆكى هەرێم ڕۆژێك لەڕۆژان لەخۆت پرسیوە بۆچى خەڵك دەنگى دابەتۆ؟
بۆچى خۆت هەڵبژاردبۆسەرۆكى هەرێم؟
بۆچى ناتوانى بچوكترین لێپرسینەوەبكەى؟
بەنیازى بەوبێ دەنگیەت بەرپرسەكانت لەگیانى خەڵك بەربدەى وزووڵمەكانیان زیاتربكەن؟
دەتەوێ بەناوى زمانى زبرگوێ لەئێش وئازارەكانى خەڵك نەگرى،كەبەرپرسەكانت بەتەعەداوزوڵم لەخەڵكى دەكەن؟
سەرۆكى هەرێم دڵنیام هەزارجاریش بۆت بنووسین وئاگادارت بكەینەوە هەست بەوبەرپرسیاریەتیەناكەى لەسەرشانتەوئامادەنى بۆیەكجاریش لەوزووڵم وستەمانە بەجواب بێى،كەبەرپرسان بەشێوازى جیاجیالەخەڵكى دەكەن!!

فەخامەتى سەرۆكى كوردستان تۆبەتەنهاسەرۆكى هەرێمێكى(3500000)(سێ ملیۆن وپێنچ سەد)كەسى ناتوانى ئاگادارى ئەوخەڵكەبى،كەبەقسەى خواوپێخەمبەروفەیلەسووفان تۆبەرپرسى ئەگەریەك كەسیش زووڵمى لێبكرێت،ئەگەرچى هەزاران وهەزاران وهەزاران زووڵم وستەم لەسەردەستى بەرپرسەكانى پاڵەوانانى شەڕى ناوەخۆلەخەڵك دەكرێت وكەسێكیش ناتوانێت قسەبكات،نەوەك ناتوانین(خوابەقسمەتمان بكات)بگەینەتۆ!!بەڵكویاساشتان بۆبەرژەوەندى خۆتان داڕشتووەودەم بەستراوە بەرامبەربەخراپەكارییەكانى بەرپرسان!!!بەڵام وڵاتێكى وەك ئیران(77)ملیۆن كەسە بەتەنها قەزایەكى وەك(كەرەج)5ملیۆن كەسە،سەرەڕایی ئەوهەموودووژمنەدەرەكیانەى ئیران،هەموو هاوڵاتییەكى ئیران دەتوانێت بەماوەى24كاتژمێرسەرۆكى ئیران ببینێت!!!

ئەگەربڕواتان بەخواهەیە ئەركى(79%)ى خەڵكیتان لەسەرشانەكەدەنگیان بەتۆداوە،ئەگەربڕواشتان بەدوونیاومێژووهەیە ئەوا دڵنیابن مێژوو وەك شتەكانى تر دەستى بەسەرداناگیرێ وناتواندرێت بۆبەرژەوەندى خۆتان وبەویستى خۆتان بینووسنەوە،ئەوپەیامەدواپەیامە بۆبەڕێزتان ئەگەر بەدواداچوونتان بۆكرد دەنگەكەى منت پیرۆز بێت،ئەگەرهەرواش بێدەنگ بوون،پەشیمانم لەودەنگەى بەتۆم داوەو دڵنیابن تائەوكاتەى فرمان بەپیاوەكانتان دەدەن بمكوژن وازناهێنم وهەرچى مەلەفى گرنگ هەیە هەڵى دەدەمەوە،كۆمەڵگەى لاوانى هەولێرو ڕادیۆوتەلەفزیۆنى پایتەخت زۆرلەوەگەورەترە تاوەكوبەرپرسێك یاخودلایەنێكى نەفز نزم بتوانێت بیڕووخێنێت.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە