5/11بكرێتەڕۆژى میدیایی ئازادلەكوردستان

Sunday, 04/04/2010, 12:00

1240 بینراوە


5/11/2000 ئەوڕۆژەبوولەمێژووى كورد،كەبۆیەكەمجارلەكوردستان میدیاى ئازادلەدایك بوو،یەكەمجاربوو خەڵك توانى لەڕێگاى كەناڵێكى خوێندراوبەئازادى پەیامى خۆى ئاراستەى سەرجەم خەڵكى كوردستان بكات،ئەوكەناڵەوا دەركەوت بەخۆرى ئازادى میدیایی كوردى دەناسرا هیچ كەسێك نەبوو لەدانیشتنەكان وكۆبوونەوەكانى ڕۆشنبیرى وسیاسى و....هتد،ئاماژەبەدروست بوونى ڕۆژنامەیەكى سەربەخۆى ئازاد نەكات لەكوردستان.
ڕۆژنامەى(هاوڵاتى) ئەو تاكە ڕۆژنامەیەبوو توانى لەسەرەتایی دەركەوتنى بەخەڵك بڵێت ئێوە مافتان هەیەولێتان زەوت كراوە،ئێوەخاوەن بڕیارودەربڕینى دەنگى خۆتانن لێتان(قەدەغە)(حەرام)كراوە،هاوڵاتى هەڵاتنى یەكەم خۆرى میدیاى ئازادوسەربەخۆیی كوردستان بوو لەمافخوراوەكانى كوردستان بەدەركەوت،كەسێك نى یە زۆربەباشى ئەوقسەوباسانەى لەیادچووبێت كاتێك دەربارەى دەرچوونى ڕۆژنامەى هاوڵاتى دەكرا لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەوهەرێمە،ئەگەرچى ئەو بەرپرسانە(ناهەق نەبوون بەبۆچوونى خۆیان)لەوكاتەدا ڕۆژنامەى هاوڵاتیان بەخاوەن ئیمتیازوسەرنووسەروستافەكەیەوە بسووتاندبایە،چونكە ئەوبەرپرسانە ڕۆژێك لەڕۆژان نەیان بینیوە یاخودنەیانبیستووە كەسێك هەبێت بەرامبەربەكارەكانى ئەوان وبڕیارەكانى ئەوان قسەیەك بكات چۆن؟لەكاتێكى ئاوادا،كەخۆیان پێ مەلیك وفیرعەونى سەرئەرزە ڕۆژنامەیەك جورئەتى ئەوەدەكات بەرامبەربەگەندەڵیەكانیان بڵێت نا!!!بۆیە ئەم بەرپرسانە دەستیان نەپاراست لەبوختان هەڵبەستن بۆئەو ڕۆژنامەیە،كەئومێدى زۆرى هەرەزۆرى دانیشتوانى كوردستان بوو دەیانگووت:ڕۆژنامەى هاوڵاتى جاسووسى عێڕاقە!!:هاوڵاتى دەستى دەرەكى لەپشتەوەیە بۆتێكدانى ڕەوشى كوردستان وسووك كردنى دەسكەوتەكانى كورد!!هاوڵاتى دژى ئەزموونى كورد كاردەكات!!دەیانگووت ودەیانگووت ئەوەى بۆخۆیان باش بایە وزیانى بۆهەوێنى میدیایی كوردى ڕۆژنامەى(هاوڵاتى)هەبایە!
بۆچەندین جارهەوڵدرابۆناشیرین كردنى هاوڵاتى لەلایەن چین وتوێژەكانى كۆمەڵگەى كوردى تەنانەت مزگەوتیشیان بەكاردێنا تاوەكو والەخەڵك بگەینن،كە ڕۆژنامەى هاوڵاتى دژى دین وداب ونەریتى كۆمەڵایەتى كوردە،بەڵام سەرئەنجام خۆرى هاوڵاتى ئاوانەبوو تائێستاشى لەگەڵدابێت هاوڵاتى بەردەوامەوبەشێوەیەكى زۆرجوانتر دەردەكەوێت وپێِشەنگە لەدەربڕینى ڕاستیەكان وئاشكراكردنى نەهێنیەكان.
بەرپرسانى مشەخۆرلەسەرژیانى ئەومیلەتەبێ گوناهە،ئەوەهاوڵاتیە سەرقافڵەى میدیاى ئازادى گرتووە!!ئەوەهاوڵاتیە وەك دایك ڕۆڵەكانى خۆى(لڤین وئاوێنەوكوردستان پۆست)وچەندانى ترى لەباوەش گرتووە!!!وبۆتەقوتابخانەیەك بۆبەرهەم هێنانى بیروڕاى ئازادى،بۆچى؟نەتان توانى ناپاكى هاوڵاتى دەرببڕن ودەستەدەرەكییەكان ئاشكرابكەن،كەلەپشت هاوڵاتى بوون بۆتێكدانى ڕەوشى كوردوئەزموونى كورد،لەكاتێكداهاوڵاتى لەهەرژمارەیەكى دەیان وسەدان گەندەڵى وقورخ كارى ئێوەى ئاشكرادەكردودەشیكات؟
بۆیە پێویستەسەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان بەنووسراوێك داوا لەپەرلەمانى كوردستان بكات(5/11)ى هەمووساڵێك بكاتە ڕۆژى میدیایی ئازاد لەكوردستان ولەم ڕۆژەداهەموونووسەرێكى خاوەن هەڵوێست وسەرجەم ڕاگەیاندنەكانى(خوێندراوبیسراوبیندراو)بەشێوازێك سوپاسى ڕۆژنامەى هاوڵاتى بكەن وستایشى ڕۆلى جوامێرانەیان بكەن،داواش لەبرادەرانى ڕۆژنامەى هاوڵاتى دەكەم لەئێستاوەكارلەسەرئەوەبكەن تاكوزووە لەڕێگاى سەندیكاى ڕۆژنامە نووسان بڕیارى ئەم ڕۆژەلەپەرلەمان دەربكەن ئەگەرنا وەك سەرجەم بۆنەكانى تردەكرێتەحزبى.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە