چەند جار ووتمان بەرنامەى تواناسازیش بریتیە لە بەرنامیەكى بازرگانیى و پارە پەیا كردن بەڵام كەس بڕواناكا.......

Monday, 12/03/2012, 12:00

1327 بینراوە



بەڕێزان لە لیستى زانكۆكانى ئەم خوولەى داهاتووى بەرنامە سەقەتەكەى تواناسازى چەندەها زانكۆ بە گۆترەو لەسەر بنەماى مەسلەحەتى شەخسى و حزبایەتى گۆڕانكارى بەسەر هاتووە. سەیرێكى لیستى زانكۆكان بكەن لەگەڵً لیستەكانى پێشووا , كۆمەڵێ زانكۆى بەریتانى لابراوە و زانكۆى ئەمریكى و ئسپانى زیادى كردووە, ئەمیش نەك لەسەر بنەماى زانستى بەڵكو لەسەر بنەماى تجارەت و پارە.
هەمووان ئەزانین ئەم وەزیرە نۆكەرى بەریتانیایە , ئیستاش 2 ساڵە وەزیرە كەچى هەر وانە ئەڵێتەوە لە زانكۆى نوتینگهام, چونكە دواى ئەوەى لە وەزیرى تەواو بوو یەكسەر ئەگەرێتەوە بۆ بەریتانیا, ئەى بۆ لە زانكۆكانى كوردستان وانە ناڵێتەوەو خزمەت بە میللەتەكەى ناكا, تەمەنێكى كەمى ماوە با ئەو تەمەنە خزمەت بە میللەتەكى بكات, بەڵام هەر بێگانە پەرستە, بەهەر حاڵ دواى ئەوەى لابردنى نزیك بووەتەوە وا خەریكە تجارەتەكە روو ئەكاتە ئەمریكاو ئسپانیا, ئەمیش لەبەر ئەوەى مەسلەحەتەكە وا گونجاوە ئەمم جارە روو بكەنە ئەمریكا, بەڵێ منیش ئەزانم ئەمریكا زۆر پێشكەوتووە , ئەى بۆ لە خولەكانى ترا زۆر كەم بوو ؟؟؟
وەك ئگادارین لەم چەند مانگەى پێشوودا چەندەها كۆمپانیاى ئسپانى روویان كردە كوردستان , هەر لەسەر ئەساسى ئەو تجارەتەش ناوێكى زۆرى زانكۆكانى ئسپانیایان هێناوەتە لیستەكەوە,ئەمەیە بنەما زانستیەكەتان , ئەى دەستان خۆش بێ , میللەت زۆر ساویلكەیە ئاگاى لە هیچ نەماوە, حەقى خۆتانە چۆنمان لێ ئەخوڕٍن لێمان خورٍن . من خۆم خوێندكارى دكتورام و لە بەریتانیام , وەڵاهى لەم بەرنامەى توناسازیە سەقەت ترم نەبینیوە, دواى چەند ساڵێكى تریش بۆمان دەرئەكەوێت زەرەرى زۆر زیاتر بووە لە قازانج.دووبارە تەحاداى وەزیر ئەكەم ئەگەر بێت و ڕووبەڕووم بێتەوە بەو مەرجەى ژیانم پارێزراو بێت و ڕقەبەرایەتیم نەكەن چونكە ئەم وەزیرانەى ئێمە بە شێوە موسەقەفن بەڵام كوشتن و تۆڵە سەندنەوە لایان زۆر ئاسانە نموونەى زۆر زۆریشمان بینیووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە