لەقتونان

Saturday, 13/08/2011, 12:00

1500 بینراوە




قاچاخچیەكان

قومارچیەكان

بازرگانە خوێن مژەكان

درۆزنە شەلاتیەكان

بێ ئامانجە سەرشۆڕەكان

ڕێبەرە زۆر نەفامەكان

هەرئەو دڵەی لەپێناویا ،

خوێنی سەدان ڕۆڵەی كوردیان بۆئەڕژان

كەوتە دەستیان ....

كەوتە دەستیان....

هەربەئیفێ خستیانە ناو بۆتەی ڕەشی

دەستورێكی بێ ناونیشان

لی یان نوسی ساتی یەكەم بەرهەم هێنان

(ساڵی سفر پێش دەسپێكی ساڵی جیهان)

ساتی دواین بەسەرچونیش

تاكۆتایی مانگی دوانزەی دووهەزارو حەوتی خایان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە