كۆیە گۆڕانی ده‌موچاو دەستى پێكرد

Wednesday, 12/08/2009, 12:00

1855 بینراوە


لەوگۆڕانكاریەكانى كە ی ن ك لەشوێنە دۆراوەكانى سنورى خۆى دەستى پێكردوە ئەمڕۆ لەكۆیە دواى ئەوەى شێخ على بەرپرسى مەڵبەندى كۆیە دەست لەكار كێشرانەوەى پێ كرا لەلایەن تالەبانیەوە و چەند ڕۆژێك لەمەو بەر راىكرد بۆدەرەوەى كوردستان گوایە لەلەندنە , لەكۆیەگۆڕان دەستى پێكرد دواى ئەوەى گۆِران سەركەوتنى بەدەست هێنا یەكێتى لەجیاتى خودى گۆران ئەمرۆ لەكۆیە یەكێكى ترى كرد بەبەرپرسى مەڵبەند ئەویش ناوى ریبین محمد سۆفى یە واتا ئەمرۆ 12/8/2009 كاتژمێر 10 ى سەرلەبەیانى جەنابى ئەرسەلان بایز گەیشتەكۆیەو یەكێكى ترى كرد بەپەرپرسى مەڵبەندى چواردەى كۆیە لەكۆبۆنەوەیەك كەبۆبەریرسە ئیداریەكانى كۆیە سازدرابوو ئەوەى ڕاگەیاندبوو كە هەمموو بەڕێوەبەروو بەرپرسە ئیداریەكانى ترى كۆیە دەگۆڕن كەواتە گۆڕان لەڕووى پراكتیكیەوە دەستى پێكرد هەرلەهەمان كاتدا جەبار عبدوللە جێگرى شێخ عەلى نێردرایەوە ماڵەوە ... یەكێتى لەم گۆرانانە پێشێلى پیڕەوى ناوخۆى حیزب دەكات چونكە بەرپرسى مەڵبەند بەهەڵبژاردن دەرچوە ئەگەرخۆى ئیستقالەبكات ئەگینا نابێت ئیستیقالەى پێبكرێت بەڵام ئەو لەلایەن تاڵەبانیەوە ئیستیقالەى پێكرا هەروەها هەربەپەیڕەوى یەكێتى دەبوایە جێگرەكە بكرێتە بەرپرسى مەڵبەند بەڵام لەوێشدا ئەمە جێبەجێنەكرا و پێشێلى پەیرەوو پرۆگرامى یەكێتى كراو كەسێكى تریان هێنا كردیانە بەرپرسى مەڵبەند...هەر لەم كۆبوونەوەیە ئەرسەلان بایز ئەوەى ڕاگەیاندبوو كەسەرۆكى شارەوانیش دەگۆڕن ئاراس حەوێزى ئەم ئێوارەیە راى كرد بۆهەولێربۆلاى ئاوەڵ زاواكەى هێدى ئاغا كەپارتیە.. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە