غەریزەکانی دەسەڵاتی کوردی لە پێش ئەقڵیدایە

Tuesday, 23/07/2013, 12:00

1459 بینراوە


دەسەڵاتی کوردی وەک ئەو مرۆڤە ناتەواو و رەوشت شازە وایە، کە غەریزەکانی پێش ئەقڵی پێدەگات. بە پێچەوانەی ئەو سروشتەوە کە ئەقڵ دەبێتە تەواوکەری بەشەکانی دیکەی لەشی مرۆڤ، ئەو غەریزانەی کە بۆ کامڵ کردنی ئەو جەستەیە و بەردەوامبونی ژیان پیویست دەکات. دیارە هەر یەکێک لەمانە نەبوونی هەبێت ئەو کەسە کەسێکی ناتەواوە وەک سێپایەک وایە هەر قاچیکی ئەو سێپایە لەنگ بێت ئەو سێپایە دەکەوێت و ناوەستێت . بەلام لەهەموی ناشیرینتر ئەوەیە کاتێک مرۆڤێک غەریزەکانی لە پیش ئەقڵی پێدەگات، نازانێت لەهیچ بوارێکدا ئەو غەریزەیە وەک پێویست بەکار بهێنێت، بۆ نمونە کاتێک برسیەتی بەشێوازیک نان دەخوات زۆر جار سەیرمان کردوە کە بە هەڵپەوە کارەکە دەکات، یان هەندێک جار نازانێت بڵێت برسیمە لە کەسێک دەدات و پەلامار دەدات، لەهەموی ناشیرین تر ئەوەیە کە غەریزەی جنسی پیدەگات نە دەزانێت چی بکات و نەدەزانێت چۆن بکات لە هەمان کاتیشا پاڵنەرێکە و بە دەستیەوە گیردەخوات.
لەم رۆژانەدا لە ناو ئۆتۆمبیلێکی گشتیدابوم (پاس) کوریکی ناتەواوی تێدا بو تەمەنی ١٦ ساڵ دەبو لەپال ژنێکی ٥٠ سالەدا دانیشتبو ئەوەندە سەیری ژنە داماوەکەی کردو پێکەنی و چاوی لیداگرت ژنەی داماو بەبێ قسە وتی من دەبێت لەدواوە دانیشم جێگاکەی خۆیی گۆری پاشان بۆ دواوەش هەر ئاوری دەدایەوە بۆ ژنەکە تا کورێک بەبیدەنگ لێی تورەبو وتی ئاور مەدەرەوە بۆ داوە و ئینجا وازی هێنا، ئەم دیمەنە زۆر کاری تیکردم بۆیە رێک حکومەتی بەناو کوردیم بیر کەوتەوە کە غەریزەکانی لەپێش ئەقڵ و جەستەشی پێگەیشتون هەمو کرداریکی نەشیاو و ناشیرین هەر لە دزیکردن و کۆمەڵگا بەرەو فەسادی بردن و فەسادی ئەخلاقی تێیاندایە بەڵام نەدەزانن چۆن بەکاری بهێنن نە لەکاتی خۆیدا بەکاری دێنن بۆیە وەک ئەو گەنجە بێئەقڵەی من دیتم ئابروی خۆیان و ئێمەشیان بردوە، کە نەوت دەبینن هەڵپەدەکەن ، کە پارە دەبینن شاڵاوی بۆ دەبەن و دزی دەکەن، کە ژن دەبینن پەلاماری دەدەن، کە شتیکی خراپ و زەرەمەند دەبینن بەلایدا تێدەپەرن و خۆیان بە بەرپرسیاری نازانن، لە هەرجێگایەک بن کێشە بۆ دەورو بەریان دروست دەکەن، کە ئاو دەبینن هەوڵ دەدەن وشکی بکەن، کە دار دەبینن لقوپۆکانی دەشکێنن، کە سەوزایی دەبینن، دەیکەن بە بیابان و خانووی لەسەر دروست دەکەن، ئەگەر مرۆڤێک بە قسەکانیان بڵێت وانیە پەلاماری دەدەن،  هەر دەبێت بڵێت تۆ راستدەکەیت، وەک دەلێن نابێت سەربخەیتە سەریان، چونکە وەک شێت هیچ راستی تێناگەن، وەک شێت گوێی بیستنیان نیە، هەرچەند بانگیان بکەیت تا خۆیان نەیانەوێت وەڵامی کەس نادەنەوە، هەڵبەت لەگەڵ ریزم بۆ شێتەکان کە شوبهاندمن بەم حکومەتە تاوانبارە بەتایبەتی هەندێک لە شێتەکان بەهۆی زوڵمی ئەمانەوە ئەقڵیان لەدەست داوە، زۆر داوای لێبوردنیان لێدەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە