لە كادریكى یەكیتییەوە بۆ جەمال عەبدوڵڵا

Wednesday, 03/03/2010, 12:00

1808 بینراوە


بەبێ سڵاو كە شایانى نیت
كە منداڵ بوم لە تەلەفزیۆنەوە بە تایبەت لە رەمەزان و یادە دینیەكاندا هەندێ (مەلا)م دەدیت دەیانگوت(دەبمە سەگى بەردەرگات یا موحەممەد) كە ئەمەیان بۆ پاداشتى ئەو دنیاو خۆ بە سەگ زانینى موحەممەد بو لە بەرانبەر شەفاعەتى پیغەمبەرەكەیان لەو دونیا.
با جارێ واز لەم باسە بێنم. من سەر بە لیستى گۆڕان نیم. یەكیتیم بەڵام بە رابردوى یەكێتیەوە یەكیتیم ئەگینا چەندین ساڵە بڕوام بە كارو بەرنامەو جوڵانەوەى یەكیتیەوە نەماوە بەتایبەت ئەو كاتەى كەسانێكى وەك ئێوەو كۆنەبەعسى بونە دەمڕاستى راگەیاندنەكەى. ئەگینا كاتێك ئیمە باسى گۆڕانمان دەكرد ئەو كات ئەو بازاڕەى كە ئێستا نەوشیروان و لیستەكەى بۆ پەیداكردنى نانى ئیوە رەخساوە هەر دەنگیشى نەبوو. گۆراِن لاى ئێمە دەبوو رادیكاڵى بێت هەزارانى وەك ئێوەو هاوشێوەكانتان رابماڵێـت.
تۆ بەرگرى لە یەكێتى ناكەیت جگە لە گیرفانت. تۆ دیفاع لە راستیەكان ناكەیت جگە لەوەى مایەى شەرمەزاریت بۆ ئێمەى یەكێتى(مەبەستم ئەوانەى كەرامەتى ئەندام بون و كادربونى خۆیان نەفرۆشتوەو نەدۆڕاندوە). ئەم ژمارەیى گۆڤارەكەتم خوێندەوە، ئەمجارە بە سەرنجەوە تەماشامكرد كە جگە لە ناوى خۆت ناوى كەسی ترى لەسەر نیە، پێم وابێت كەس ئامادە نیە ناوى خۆى لەتەك ناوە شەرمهێنەكەى تۆدا ریز بكات. هەروەها بەراستى زۆر شەرمە بۆ تۆى بێ ئابڕو ئێستا هاتویت باس لە رۆژنامەنوسێكى بوێرى وەك سۆران دەكەیت. ئەى نازانیت ئەو دەمەى سۆرانیان كوشت جەنابت خەریكى دەڵاڵى بویت بۆ عومەر فەتاح. ئەو عومەر فەتاحەى ئێستا یەكێتى لەبەر ئەوەى دەنگى نەفەوتێت پێى عەیبە و لە هیچ جیگەیەكدا ریكلامى هەڵبژاردنى پێناكات چونكە ئەوەندە ناشرین و گەندەڵە تەنانەت ئەندامەكانى یەكیتیش خۆشیان ناویت. یان دەزانیت ئەو كاتەى سۆرانیان كوشت تۆ و ئەمسالە دەمشڕو كۆنە بەعسیەكانى ناو یەكێتى فشاریكیان نەخستە سەر حكومەت تا ئیدانەى ئەو كارە بكات تا لەژێر فشارى نێو دەوڵەتى كە ناوەندى (چاك- كوردۆساید) رۆڵێكى سەرەكى تێدابینى و لە پاش هەموو جیهان حكومەتەكەى تۆ ئەو كارەى كرد؟ ئەى ئەوكاتە بۆ هیچتان غیرەتى ئەوەتان نەبوو هەموتان بێدەگیتان لێكرد؟ چونكە كوێخاكانتان رازى نەبون! تۆ و ئەمسالەكانت مرۆڤ نین رۆبۆتن كۆنتڕۆڵەكەتان بەدەست گەندەڵكارانى ناو یەكیتیەوەیە چۆنیان بوێت واتان هەڵدەسۆڕینێت. بە داخەوە بۆ یەكێتى كەسانى وەك ئیوە ناشرینیان كردوە.!
بە زەیم بە منداڵەكانتدا دیتەوە سبەى چۆن لەبەردەم منداڵەكانى هاوڕێیاندا رویان دێت بڵێن جەمال عەبدوڵا ئەو رۆبۆتە بۆبیەى رۆڵى پاسەوانى دەبینیت باوكمانە. لەوە زیاتر مەبە مایەى شەرمەزارى بۆ كەسوكارو خێزانەكەت. زۆرت بۆ كرا، زۆریان پێداى، دەوڵەمەندبوى، خاوەى سەرمایەیەكى زۆریت و مامت (مام جەلال) ئەوە بۆتۆى كرد بۆ هیچ بنەماڵەیەكى شەهیدى نەكردوە بیرتە لە ساڵى 1997 كاتێك ناردتیان بۆ ئەمریكا و لە هۆتێلە راقیەكانى ئەوێندەردا سۆزانیت لە باوەشت دەناو وێسكى گرانبەهات دەخواردەوە لەگەڵ قوباد دا ئەوكاتە ئێمەى پێشمەرگە و میللەت و تێكۆشەرانى سەردەمى شاخ و منداڵ و كەسوكارى شەهیدان نان نەبو بیخۆن؟ تۆ و كوڕە نازدارەكەى وەك خۆت دەڵێێ دایە هێرۆ تەخشان پەخشانى پارەى میللەتتان دەكرد.
پاشان كە دێیت و لەسەر نوسەرو كەسێكى چالاكى بوارى مافی مرۆڤى وەك بەڕێز كاك قادر نادر دەنوسیت و چەند رستەیەكى سوك بە كێشى خۆت ریز دەكەیت لەبەرانبەر ئەو قەڵەمتیژەدا كە نازانم لەبەرانبەر ئەمەداو ئەو لاپەڕیەت بەچەندێك پارە بە مەلا بەختیار فرشتوە. چونكە وەك ئاگاداربم كارى لەمجۆرەت زۆرە. ناكرێت من بەراوردێك لە نێوان تۆ و كاك قادر دا بكەم تەنها ئەوە نەبێت ئەو هەر كارێك بكات بۆ خۆى نیەو بێ بەرانبەرە و لە پێناو دۆزێكى پیرۆز و گرنگى وەك جینۆساید و قوربانیەكانیەتى بە پێچەوانەى تۆوە بۆ گیرفان ئافەرینى ئاغاكانت و لە پێناو پێدانى بڕێك پارەدا. بۆیە تۆ و قەڵەمفرۆشانى خۆت ئاسا و ئەوانەى بۆبى ئاسا كار دەكەن قورساییتان ناگاتە ئەو تۆپەڵە بەفرەى بە پێلاوەكانى قادر نادرەوە دەنوسێت كاتێك بۆ بە جینۆساید ناساندنى پرسى ئەنفال و هەڵەبجە روو لە دەرگاى پەرلەمانتارەكانى سوێد دەكات و داواى پاڵپشتى دۆزى ئەنفال و بە جینۆسایدناساندنى دەكات. ئەو لە پاشا رۆژدا سەربەرزى و دەستخۆشى بۆ دەمێنێتەوە و ئێوەش سەروەتێكى زۆرو سەرشۆڕى.
بۆیە لە كۆتاییدا پێت دەڵێم ئەم نوزانەوەو پاڕانەوەى تۆ لە هى ئەو مەلایانە دەچت كە لەسەرەوە بۆم باس كردیت ئەوان سەگى بەردەرگاى موحەممەد و لورە لورى تۆش هی مەسئولە گەندەڵەكانى یەكێتى.

یەكێتییەك
لەبەر ئەوە ناوى راستەقینەى خۆم نانوسم، چونكە دەیان ساڵە بە گۆشت و ئیسقانى خۆم مەعاشیكم پێكەوە ناوە، دەنا دەیبڕن یان رەنگە بە دەردەكەى سۆران و دكتۆر ستارم بەرن لەسەر كاسەلێسێكى وەك تۆ، چونكە ئێستا بۆبیەكى وەك تۆ گرنگە لایان و ئەوەى بە تۆش دەكرێت بە ئێمە ناكرێت و قەبوڵ ناكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە