كێ جنێوى بەبەڕێز ئۆجەلان داوە!!!!!

Friday, 21/08/2009, 12:00

1672 بینراوە


ماوەیەك لەمەوبەر لەڕێگەى تەلەفۆنەوە ڕۆژنامەنوسێكى بەڕێز دواى ئەوەى پرسیارى ئەوەى لێكردم تۆ دیارى محمدیت منیش ووتم بەڵێ ووتى بەڕێز ئێوە قسە و ووتەى ناشیرینتان بەكەسایەتى بەڕێز ڕێبەرى گەلى كورد داوە منیش قەت ڕێگە بەخۆم نادەم جنێو بەدوژمنەكەشم بدەم چونكە ئەوە لەفەرهەنگى مندا نیە جنێودان بەسەركردەى هەر حیزبێك كافربێت یا ئیسلام جولەكە بێت یا مەسیحى ئەوە ئیشى من نیە جنێو بەو كەسەش بدەم كەخۆشەویسترین كەسم لەسێدارە دەدا چونكە بەبڕواى من جنێودان بەبەرامبەر جابەرامبەرەكەت هەركەسێك بێت بچوك بێت یان گەورە نێربێت یان مێ بەرپرس بێت یان هاوڵاتى ئاسایی جگەلەوەى خۆت پێى سوك دەبیت شتێكى ترى لێبەرهەم نایەت لەباسەكە دوورنەكەومەوە زیاتر لێم پرسى ووتم كاكى ڕۆژنامەنوس من لەچ شوێنێك قسەى ناشیرینم بەبەڕێز ئۆجەلان وتووە ووتى لەپاڵتاك منیش برواتان بێت دەزانم پاڵتاك هەیە بەس خوێنەرى بەڕێز هیچ عەیبى تیانیە بڕواتان بێت نازانم چیە و چۆن قسەى تیادەكرێت و چۆن پەیوەندى دەكەیت لەگەڵیدا بەڵام ئەوەى من بۆم دەركەوت ئەوەبوو كەڕۆژنامەنوسەكە خەڵكى كوردستانى گەورە نیگەران لەو قسانەى من كەگوایە من جنێوم بەبەڕێز ئۆجەلان وتبێت بۆیە من بۆم ڕوونكردەوە بەڕێزم منیش هیچم كەمترنیە لەلەیلا زانا كەتوركیا بەهۆى ئەم قسەیەوە سزاى زیندانى بۆ بڕیەوە كەدەڵێت بارزانى و تاڵانى و ئۆجەلان سێ سەركردەى كوردن توركیا لەسەر ئەم لێدوانەى بەڕێز لەیلا زانا شاژنى گەلى كورد زۆر پەست و تەنگاو بوو بەڵام شاژن لەقسەكەى خۆى پەشیمان نەبۆوە و ڕایگەیاند كەسوورە لەسەر قسەكەى خۆى و ئێستاش لەسەر هەمان بیروڕایە،
بەهەرحاڵ منیش بۆ ئەوەى دۆستانى خۆم (عەلامەتى ئیستیفهامم)لەسەر دانەنێنن ڕوونكردنەوەیەكم نوسى لەسایتى كوردستان پۆست بڵاومكردەوە كەلەخوارەوە لینكەكەیم داناوە بەڵام ئەوەى جێگەى داخە لاى من ئەوەیە تائێستاش هەندێ كەسى نەخوێندەوار لەهەوڵى ئەوەدان ناوى من بخەنە ئاوێكى شلوێ بەڵام من پێیان دەڵێم سەرى خۆتان توشى ئازار مەكەن چونكە دواجار چارەسەربوونى مەحاڵ دەبێت و هەروەها پێشنیاریش دەكەم بۆ ڕۆژنامەنوسانى ڕاستەقینە خۆیان لەجنێودان بەخەڵكى بەرامبەر بەدووربگرن جا بەرامبەر هەركەسێك بێت با كەس لەحیسابى ئێوە نان و پیاز نەخوات چونكە جنێودان لەلایەن ڕۆژنامەنوس بەبەرامبەر ڕاستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ ئەوە حیسابى لەسەر دەكرێت مێژوو بەزەیى بەڕابردوویى هیچ كەسێك دا نایەتەوە بۆیە تكادەكەم ئەم پێشنیارەم قبوڵ بكەن باوەكو من خەڵكى تر سود لەنوسینەكانتان وەرنەگرێت،
[email protected]
ئەوەش لینكى ڕوونكردنەوەكەمە،
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b325ab47

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە