من شەریكى كۆمپانیاى(yahoo.com) م

Friday, 07/08/2009, 12:00

1693 بینراوە


خوێنەرانى خۆشەویست ئەگەرچى نەمدەویست ئەو داهاتەى خۆمم ئاشكراكردبا بەڵام دواجار ناچاربووم كەسەروەت و سامانى خۆم ئاشكرابكەم و ئەگەر هیچ جیهەتێكى ڕەسمیش دەیەوێت لێپرسینەوەم لەگەڵدابكات و لێم بپرسێت ئەو هەموو سەروەت و سامانەت لەكوێ هێنا بویتە شەریكى ئەو كۆمپانیا جیهانیە؟من ئامادەم بەڵام بەمەرجێك لێپرسینەوە لەگەڵمدا نەچێتە هیچ دام و دەزگایەكى حكومى چونكە لەوە دەترسم بمگرن و حكومى زیندانى هەتاهەتاییم بەسەردابسەپێنن بەڵام ئەگەر بەئیمەیل یان بەكورتە نامە پرسیارەكانم بۆ بنێرن و لێم بپرسن ئەو هەموو سەروەت و سامانەت لەكوێ بوو من ئامادەم وەڵامیان بدەمەوە بەڵام بەمەرجێك قسەكانم وەكو خۆى وەربگیرێت و هەڵاوگێڕنەكرێنەوە من لەئێستادا ركابەرێكى زۆربەهێزى سەرۆكى حكومەتیش دەكەم و چونكە داهاتەكەى من زۆر لەبودجەى حكومەت زیاترە ئەگەر حكومەت داوام لێبكات ئامادەم پارەى بەقەرزبدەمێیە چونكە دەزانم بۆ وەبەرهێنانى بیانى خەرجى دەكات،
خوێنەرى ئازیز:
تائێرە بارودۆخەكە ئاساییە و هیچم باسنەكردووە دەربارەى ئەوەى كەمن چۆن بوومەتە شەریكى كۆمپانیاى یاهوو بەڵام لێرەوە كەمێك لەو نهێنیە دەدركێنم،
ڕۆژێكیان ئێمەیلێكم بۆهات نزیكەى 40ئیمەیلی ترى لەگەڵ كۆپى كرابوو منیش ڕیپلەیم كرد و ئیمەیلەكانم لاى خۆم خەزن كردن دواتر سوتفەى بەڕێزم كرد لەچات چەند قسەیەكى خۆش لەگەڵ كرد من بێ سێ و دوو خۆمم پێناساند یادى بەخێر دیمانەیەكم كردبوو بۆ یەكێك لەگۆڤارەكانى سلێمانى و هەمان دیدارم لەسایتى كوردستان پۆست دا بڵاوكردبۆوە منیش زۆر خۆشحاڵبووم بەو دیدارە بەڵام كاتێك لینكى دیمانەكەم بۆ ئەم بەڕێزە نارد بەقسەى خۆى دواى دوو ڕۆژ ئیمەیلەكەى تێكچووە تێكچوونى ئیمەیلەكەى خستە ئەستۆى من و لاى كەسێك وتبووى باپاسۆردەكەم بۆ بنێرێتەوە هیچ كێشەم نیە لەگەڵى و لەسەدا سەد گومانم لەو هەیە كەئیمەیلەكەى منى تێكداوە بەهۆى ناردنى ئەو لینكەى سایتى كوردستان پۆست منیش پەیوەندیم پێوەكرد و پێم ووت سكاڵات لەسەر تۆماردەكەم و دواتر چوومە لاى پارێزەرێك بەڵام ئەو ووتى هەر گوێى مەدەیە چونكە هیچ یاسایەك نیە كارلەسەر ئەم مەسەلەیە بكات،
خوێنەرانى خۆشەویست بۆتان دەركەوت كەمن شەریكى كۆمپانیاى یاهوومە و هیچ داهاتێكم دیارنیە تەنیا كارم ئەوەیە لەڕێگاى ناردنى لینكى سایتى كوردستان پۆست ئیمەیلى خەڵكى خۆشەویست تێكبدەم لەكۆتاییدا ئەوەى بڕوا بەم نوسینە دەكات یان نا زۆر خۆشحالأ دەبم سەرنجى خۆى بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلەم،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە