لێ دوانی سەركردایەتی نێوان(یەكێتی و گۆران)لە بەرژەوەندی كێ یەوە نابێت لەناو پارتێكا یا حكومەتێك دا هەموو هەر باڵادەست بێ

Monday, 19/10/2009, 12:00

1888 بینراوە


گەر بروانینە مێژوو لەهەموو جیهان دا ئەبینین زۆر لەوپارتانەی كەدروست بوون لەپاش هەلبژاردن یاخود كۆنفراس لەناو سەركردەكانی ئەو پارتانە دا ودەست نیشان كردنی سكرتێر یاخود سەرۆك و ئەندامانی سەر كردایەتی بۆ ئەوپارتە وەپاش دەست بەكار بونیان لەكارەكانیان دا و فراوان بونی ئەندامانی پارتەكە وەبۆماوەیەك كار كردن بەیەكەوە وگۆێ نەدان لەلایەن سەركردەكان بە ووتەوپێشنیاری ئەندامەكان سستی رووئەدات لەنێوانیان دا وردەوردە ئەبێتە هۆێ لەیەك تێ نەگەیشتن ,وەئەبێتەئەوەی ئەوئەندامانانەی بیرو رایان وەك یەكە یاخود بۆچونیان لەیەك نزیكە زیاتر لەیەك نزیك ئەبنەوە و بیرو رای خۆیان ئەگۆرنەوە دور لەوانەی بیرو رایان جیاوازترە تا وای لێ دێ هەریەكێك بەپێی كارەكەی یاخود ئەوبەرپرسێتی لەو پارتەدا هەیەتی هەول ئەدات زۆرینەی لایەنگرانی پارتەكە بۆلای خۆی بهێنێ .تاوای لێ دێ لە كۆبونەوەیەكدا یاخودلەدانیشتنێ كی ئاسایی دا وردەوردە بۆ چونەكان دەرئەكەوێت و سەرەتای جیابوونەوەدەست پێ ئەكات ...........
وەكوردوستانیش بەپێی جوگرافیا كەوتۆتە كیشوەری ئاسیاوە وە دابەش كراوە بەسەر چەند ووڵاتێكی ناوچەكەدا كە لە سێ قەوم وو كەلتوری جیاواز دروست بوون ئەوانیش ((عەرەب و تورك وفارس))ن .
وە ئەوبەشەی كە كوردوستانی باشوری بەر كەوتوە بریتیە لە عێراقی عروبە . وەبەپێی ئەوپیوەندیەی لەنێوان كورد و قەومەكانی تردا هەیە بۆتەهۆی لەیەك بۆچونی زۆر كار و كردار .وەچاو لێ كردن بۆ بەأێوە بردنی دەسەڵات ێاخود سەركردایەتی پارت بێ . وەئەوی ئاشكراشە هەمووكات كەسانی دەسەڵات دار لەم ناوچەیەی ئێمەی تا خولقاوین هەر لەبۆ بەرژەوەندی پارتایەتی وبنەمالەو خێڵایەتی ومانەوەیان لە سەر كورسی دەسەڵات و كاریان كردوە ؟.؟.؟
وەئەوەی مەبەستمانە لێرەدا باسی بكەین دروست بوونی بیری جاواز یاخود دروست بوونی پارتی نوێ
لەكوردوستان دا لەسەرەتادا حزبی شوعی بالی كێشابوو بەسەر ناوچەكەدا وەلە دوای نەمانی كۆماری مەهاباد لە كوردوستانی رۆژهەلهات و وە بوونی زۆر لەسیاسەت مەداران و رۆشنبیران لە كوردوستانی باشور پارتی دیموكراتی كوردوستان دروست بوونی خۆی راگەیاند .وەپاش ماوەیەك بەهۆی ئەو بیرو رای جیاوازانەوە كەباسمان كرد لە سالی 1964 بالی مكتەبی سیاسی جیابۆوە و رەگی دروست بوونی دووبەرەكی لەكوردوستان دا چاند وچەكەرەی كرد ؟ وەپاشان چەندین كەسایەتی سیاسی پارتی نوێیان پێك هێناو هەندێكیان بوونەوەبەیەك و هەندێكیان بەجیا مانەوە و وە هەر یەكەی بە جۆرێ و لەبەر بەرژەوەندی خۆی وپارتەكەی دا پیوەندی دروست كرد لەگەل ووڵاتانی دراوسێ هەرچەندە ئەوپەیوەندیە زیاتر سود بەخش بوو بۆ ووڵاتانی دراوسێ بۆ نانەوەی دوو بەرەكی لەنێوان كوردوستانیان دا بۆ ئەوەی كورد یەك پارچەیی بە خۆیەوە نەبینێ بەڵام سەركردەكانمان لەبەر بەرژەوەندی پارتەكانیان بەرژەوەندی كوردوستانیان بەلاوەكی ئەزانی .وەهەر هۆی ئەوەش بوو كە لەكوردوستانی گەورەو بەگشتی ولەكوردوستانی باشوریش بەتایەبەتی چەند شەأێكی برا كوژی رووی دا چ لەناوپارتەكانی كوردوستانی باشور یاخود لەگەل پارتەكانی بەشەكانی تری كوردوستان كەبوو بەهۆی لەدەست دانی چەندەها سەركردەو هەزارەها پێشمەرگە و ئاوارە بوونی هەزارها كوردوستانیان كە خاك و مالیان بەجێ هێشت لەبەردروست بوونی ناكۆكیەكان و شەری برا كوژی ؟؟ وە أژێمەكانی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ بەهۆی ئەو دووبەرەكیەو ناكۆكیانەوە توانیان چەندەها سەركردەی كە بۆ بەرژەوەندی خۆی وپارتەكەی یا خێل وبنەمالەكەی لەناوپارتەكان دا كاریان ئەكرد یا لێپرسراویان پێ سپێردرابوو بكرن ووەك بەكرێ گیراوكاریان پێ بكەن ئەوەبوو دوای راپەرین زۆر لەو سەركردانە ئاشكرابوو وەزۆریشمان دی كەلەكاتی پێویست دا لەبەر بەرژەوەندی پارتەكەی نەیان ئەكرد هەر ناكۆكیەك هەبێ لەنێوانی پارتەكەی وپارتێكی تردا بە گفتوگۆ چارەسەری بكەن ئەمەی بە سوكی یا بە بچوكی ئەزانی بەڵام ئە چوو پەنای ئەبردە بەر دوژمنان وداوای یارمەتی سەربازی لێ دەكرد بۆئەوەی پارتی بەرامبەری بێ هێز بكات كەچی ئەمەی بە سەركەوتن دائەناوشانازی پێوە ئەكرد .وە پێویستە سەركردەكانمان و كوردوستانیان سود یان لەو نەهامەتیانە وەر گرتبێ كەبەسەر كوردوستان دا هاتوە و كاری وا دوبارە نەبێتەوە ؟؟؟؟؟؟؟
بەڵام دوای ئەوەی لەناویەكێتی دا بیرورای جیاواز پەیدابوو هەرچەندە یەكێتی لەدروست بونی دا خۆی لە چەند كۆمەل وبیری جاوازدروست بووبوو؟؟ بەڵام ئەوەی باسمان كرد بووبەهۆی ئەوەی ئەم جارە یەكێتی دابەش بكرێ تەوە بەسەر چەند بالێكەوە وە بالی گشتی سەربە مام جەلال و بالی ریفۆرم خوازان سەربە كاك نەوشیروان وبالەكەی تریش سەربە كاك كۆسرەت وەئەمە زیاتر ئالۆز بوو تاوای لێ هات كاك نەوشیروان وازهێنانی لە جێگری سكرتێری گشتی رابگەێنێ بەڵام ئەوانەی سەر بەوبوون هەر مانەوە هەتا وای لێ هات كارەكە ئالۆزتربوو ؟؟وەكەسیش بیری لە بەرژەوەندی كوردوستانیان نەئەكردەوە بوەهۆی ئەوەی هەندێ لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردوستان لەسەر بیرو رای جیاواز بەشداری كۆبونەوەكانی سەركردایەتی یان نە ئەكرد .وە بە رەزامەندی مام جەلال كاك نەو شیروان كومپانیای ووشە ی دامەزران دوو بلاوكراوەی لێوە دەر ئەكراو سایتی ئەلكترۆنی دامەزرا بەڵام لەبەر زۆری وئالۆزی ناكۆكیەكانی سەركردایەتی لەناوخۆیان دا و هەل دانەوەی ناكۆكیەكۆنەكان ئەوپەیوەندیەی ووشەوسەركردایەتی بەرەو خراپی رۆیشت هەتاوای لێ هات بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردوستان لیستێكی تازە بێتە ناوگۆرەپانی هەلبژاردنەوە بەناوی لیستی ((گۆران)) و ە هەندێ لەسەركردایەتی یەكێتی بە ئاشكرا چونەناوئەو بزوتنەوەیەوە و خۆشیان هەر بە یەكێتی ئەزانن .وە ئالۆزی زیاتر بوو وە ئەورەگی جیابوونەوەكەی لە((1964)) رووی دا سەری هەل دایەوە وەزۆر لەوانەی كەلەناویەكێتی دابوون و سودمەن بوون و وەهەندێكیان كەلە وجێگاو بانەی لێی بوون دوور خرابوونەوە بەرەو بزوتنەوەی گۆران أۆیشتن بەڵام بە هەندێ بۆچوون وگلەیەوە كەوەك ئەوەی خۆیان لەوەوپێش لەناویەكتی دا باڵادەست نەبووبوون ؟ وە ئەوكردارو دوژمنایەتیەی لەكۆن دا رەگی داكوتابوو بەهۆی دوژمنانمانەوە چەكەرەی كردەوەو گەشەی كرد؟
وەزۆرلە لێپرسراوانی ناویەكێتی كەسودمەند بوون بەم گۆأانكاریانە وەبە دەست تێ وەردانی پارتانی تر كوردوستان بۆ ئەوەی كێشەكە زیاتر ئالۆزتربێ وەببێتە هۆی لاوازبوونی یەكێتی نیشتمانی كوردوستان
دەستیان كرد بە گواستنەوە و دەركرد ن و لادانی فەرمانبەران دورخستنەوەی زۆركەس لەكارەكانیان تا بۆ ئەوەی كەس نەتوانێ چارەسەری ئەم كێشەیە بكات و هەروەها بە و شێوەیە بمێنێتەوە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان وپارتەكەیان؟.
بەڵام ئەم جارە شوكور بۆ یەزدان دووبەرەكی لەناو دووپارتا رووی نەداوە تاببێتە هۆی شەرێ كی براكوژی
بەلام هەرچەندە ئەم كارە بۆتە هۆی دابەش بوونی یەكێتی و ئەم ئالۆزیەش كار ئەكاتە سەر كوردوستان بەگشتی و ناوچەی سۆران بەتایەبەتی وەگەر وا بروات دەسەڵات لەكوردوستان دا وەك ئیمارەتەكانی عەرەبی لێ دێ وەك دەسەڵاتێكی بازنەی لەناو چەند كەسێك دا دابەش ئەكرێ ؟؟؟؟
وەئیستاش لەلایەن سەركردەكانی یەكێتیەوە چ ئەوانەی لەگەل گۆران دان یائەوانەی لەسەركردایەتی داماون كەوتونەتە لێدوان دژ بە یەكتر كە ئەمەش لەبەرژەوەندی پارتەكانی ناوكوردوستان دایە بەتایەبەتی ودوژمنانی گەلەكەمان بەشێوەیەكی گشتی ؟
ئەتوانین بلێین ئەوانەی كار بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەكەن با دانیشن و وازلەم كارە بهێنن چونكەنابێت لەناو پارتێ كا یا حكومەتێك دا هەموو هەر باڵادەست بێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە