منجه‌ منجه‌که‌ی كۆسرەت بەخشینى نۆبڵەكەى تاڵەبانى وەستاند

Sunday, 22/02/2009, 12:00

1723 بینراوە


پێش ئەوەى كاك كۆسرەت و برادەرانى (م. س) پرۆژەى ئیستقالەكەیان بڵاوبكەنەوە و بیدەنە تاڵەبانى. بنەماڵەى تاڵەبانى و برایم ئەحمەد لە ژێرەوە سەرقاڵى ئامادەكردنى پرۆژەیەك بوون كە ئەمساڵ بە برى (پەنجا ملێون دولار) خەڵاتى نوبڵ ببەخشنە تاڵەبانى وەك كەسێكى سیاسیى و ئاشتیخواز. بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییان بەچەند رێكخراوێكەوە كرد تا هاوكارییان بكەن و هاودەنگ بن بۆ ڕیكلام و بڵاوكردنەوەى، كە گوایە تاڵەبانى تاكە كەسە، كە پێویستە خەڵاتى نۆبڵ وەربگرێت و برێك لەو پارەیە سەرفكرا، بەڵام كارەستەكەى كۆسرەت و هاوەڵەكانى گەورەترین زیانی لە نۆبڵەكەى تاڵەبانى دا. ئەو  بوو بەهۆى بڵاوبونەوەى ئەو هەواڵەوە كە دنیاى هەژاند و گشت كەناڵە راگەیاندنەكانى (خۆماڵى و عەرەبى و جیهانیى) كردیانە گەورەترین ئەزمەى سیاسیى و تەنانەت هەندێ كەناڵ بۆ پێكەنین ئەیان ووت تاڵەبانى كێشەى حیزبەكەى خۆى بۆ حەل ناكرێت و بۆتە دیكتاتۆرى ناوچەكەى خۆی. چۆن دەتوانێت ئەندامی سۆشیال دیموكرات بێت؟ بۆیە ئەو كێشەیەى كۆسرەت و برادەرانى لەو كاتەدا گەورەترین زەربە بوو بۆ كەسایەتى تاڵەبانى، بەڵام ئایا كۆسرەت دەزانێ ئێستا لەم كاتەدا لە سەر لێوارى (مەرگ و ژیانەوەدایە) و بیر لەوە ناكاتەوە، گەر تاڵەبانى مەرگى درێژ بێت تۆڵەى لێدەكاتەوە؟ كەواتە واچاكە كۆسرەت ئەمجارە كار و پرۆژەكەى بەجیدى و بێ سیناریۆ بكات و بۆ جارێكیش بە تاڵەبانى بڵێت نەخێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە