26ى ڕێبەندان و ڕۆژى كۆمەڵە

Wednesday, 08/08/2012, 12:00

1354 بینراوە



26ى ڕێبەندانى ساڵى 1979 ڕۆژێكى پیرۆزە لە مێژووى كرێكاران و زەحمەتكێشان و جوتیاران و ڕۆشنبیرانى شۆڕشگێڕ لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا لە مێژووى هاوخەباتى ژنان و پیاوان و كچان و كوڕانى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیوانى خەباتى ئاشكراى كۆمەڵەدا، لەو ڕۆژەدا ئەندامى دامەزرێنەرو ئەندامى ڕێبەرایەتى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان (كاك حەمە حوسێنى كەریمى) خەڵكى شارى (مهاباد) شەهید بووە بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە كراوەتە ڕۆژى كۆمەڵە بە دواى كاك حەمە حوسێن دا (كاك فوادى مستەفا سوڵتانى) ڕێبەرى یەكەمى كۆمەڵەو خەڵكى دێى ئەڵمانەى سەر بە شارى مەریوان گەیشتە ئەو كاروانە و بە دواى كاك فوادیشدا (كاك شوان) خەڵكى شارى سنەو فەرماندەى هێزى پێشمەرگەى كۆمەڵەو بەهەزاران لە كوردو كوردستان پارێزانى ئەو كاروانە.
كۆمەڵەكان هەموو ساڵێك 26ى ڕێبەندان پیرۆز دەكەن بە هاوبەشیش لەگەڵ هەزاران كەسانى هاوكۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستانى ڕێبەرایەتى پێشەوایان شەهاب و جەعفەرو ئەنوەرو ئارامدا لە 26ى ڕێبەندانى ساڵى 2012 دا تێكۆشەرانى كۆمەڵە بە ڕێبەرایەتى (سەید ئیبراهیم عەلى زادەى) خەڵكى شارى مهابادى خۆڕاگرى و دلێرى و بوێرى جیا لە باشورى كوردستان و وڵاتانى ئەوروپاش لە ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش دا ئەو ڕۆژەیان پیرۆزكرد و لەسەر دەیان لە چیاكان و گردەكاندا ئاڵاى سوورى كۆمەڵەیان هەڵدان و وەكو گوڵى هیوا چەقاندیان.
هێزەكانى ڕژێمى داگیركەرى سەفەوى خومەینیەكان نەیان وێران ڕێگرى و پێش گرى لە هاوڕێیان و كچان و كوڕانى كوردو كوردستان و كۆمەڵەو كاك فواد بكەن و لە ترسانیان لەناو مۆڵگەكانیاندا خۆیان مەڵاس دابوون
شایەنى باسە یەكەم شەهیدى كۆمەڵە لە ساڵى 1979دا لە نزیك شارۆچكەى ماوەتى شارى سلێمانى (كاك خانەى موعینى) خەڵكى شارى مهاباد بووە لەگەڵ پۆلێك لە هاوڕێیانى پێشمەرگەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا شەهید بووە لە 31ى جۆزەرداندا كە كراوەتە ڕۆژى پێشمەرگەى كۆمەڵە.
هەر بەرزو بەڕێزبن 26ى ڕێبەندان و 31ى جۆزەردان ڕۆژى كۆمەڵەو ڕۆژى پێشمەرگەى كۆمەڵە.



من كوردم
من كوردم قارەمانم
هەڵگرى بیرى جوانم
ئازاو ژیرو دلێرم
وەك هەڵۆو پڵنگ و شێرم
بۆمافى خۆم شەڕ دەكەم
چەوسێنەران قڕ دەكەم
داگیركەر دەبێ هەڵێ
بەفرمانم بڵێ بەڵێ
بڵێ ملم دەشكێنم
لەكوردستان نامێنم
بێ سوودە بۆڵە بۆڵم
تۆ پاكى و منیش زۆڵم
ئەو زۆڵ و بێ ویژدانەم
تۆ خاوەن من بێگانەم
بەناچارى مل كەچم
لەوڵاتت دەردەچم
تۆ زانایی و دلێرى
تۆ هەڵۆو پڵنگو شێرى
تۆ شاییستەى ڕێبەرى
تۆ بكوژى ستەمگەرى
تۆ گەلی هەڵبژاردەى خواى
بۆ چەوساوەكان هیواى
پێك هێنەرى یەكسانى
پاكى زەوى و ئاسمانى
تۆ كاروانى سەروەرى
تۆ بیری بەختەوەرى
تۆ دژى چەوسانەوەى
باوەشی حەسانەوەى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە