تارماییەكانی سەفەر لە بارەی سەفەرەكەم بۆ ئۆكرانیا

Thursday, 11/02/2010, 12:00

1771 بینراوە


خوێندكاری ماستەر لە ئۆكرانیا
فەیلەسوفانی مادی دەمێكە گووتویانە ژیان بە دژبوونی شتەكان جوان دەبێ وگەشەدەكات ،سەفەركردن هەرچەندە مەوداكەشی كورتخایەن بێت ،وەلێ زۆرترین ئەزموون بە ئینسان دەبەخشێت،سەفەرچەندە سەختە ئەوەندەش ،بەسودەبۆمرۆڤ ،نامۆبوون لەكولتورو تەقالیدەكانی ئێرە ،نامۆبوون لە كەلەپوروعورفەكانی ئێرە،نامۆبوون لە نەریت سروتەكانی ئێرە،وات لێدەكات جوانترشتەكان ببینی ڕوئیاو تەسەوراتت بۆمەفهومی ژیان واڵاتربێت،سەفەرجوانترین خەیاڵ وفانتازیات بۆلێكدانەوەی دیاردەكان پێدەبەخشێت ،سەفەر وات لێدەكات كەبیربكەیتەوە وات لێدەكات كە بَوشرۆڤەكردنی وجودبەگشتی تەنها پشت بە تەسەوراتی خۆت ببەستی بەدەرلە شتە دەرەكیەكان بەدەر لەكتێب ، هەڵبەت كەدەڵێم كتێت بەو مانایەناكەپشت بەكتێب نەبەستی ئەوەكتێبە مرۆڤ بەرەومەعریفەو هۆشمەندی دەبات ،نا مەبەستم ئەوەیە دەبا كتێب ببێتە دەروازەیەك بۆداهێنان وخەیاڵكردن ، بەپێچەوانەوە كتێب تەواوی ئاراستەی بیركردنەوەی ژیانمی گۆڕی وەلێ نابێت ببێتە هۆیەك بۆخولانەوەلەدەوری وەرگرتنی مەعلوماتدا،بەدەرلەهێزەدەرەكیەكان ئەوهێزانەی كەمرۆڤە ماندوەكانی ئێمەیان ڕاپێچی ئەوشوێنانە دەكردكەپرسیاركردنی تیانەبێت ،ڕاپێچی ئەوشوێنانە دەكران كەخەیاڵكردنی تیا سەرهەڵنەدات، سەختی تارمایەكانی سەفەر فێری ئەوەت دەكات كەچۆن بیربكەیتەوە،فێری ئەوەت دەكات كەچۆن لەژیانی ڕۆژانەتدا تەسەڕوف بكەیت،ئەوەت فێردەكات كەهەمیشە ئاوڕێك لەمێژوی ژیانی خۆت بدەیتەوەوهەنگاوسەرلەنوێ بۆداهاتوبنێی ، چاكترین شت كەسەفەرفێرت دەكات مرۆڤە هاوكولتوریەكانی خۆت بناسی،ئینسانەكان لەسەفەردا خۆیان بەسروشت وژیان دەناسێنن ،مرۆڤ زیاتر لەسەفەردا كپتەخەفەكراوەكانی دەردەبڕێت،بەڕوكارە ڕاستەقبنەكەیەوەخۆی دووبارە تەعریف دەكاتەوە ،ئەو دەمامكەی كەمەنتق وچواچێوەی كولتورەكەی ڕێگای پێنەدەداو قەدەغەی كردبو،لەسەفەردا دەمامكی لادەبات و بە ئیتیجاهە حەقیقیە كە مامەڵە لەگەڵ دەوروبەردەكات، بەگشتی سەفەر چەندە تاڵ َو ئازاربەخشە ،ئەوەندەئەزمون بەمرۆڤ دەبەخشێ،خاڵێكی دیكە كەزۆرجێگای تێڕامانە تەنانەت زۆربەی بیرمەندانی خەریك كردوە مەوزوعی عەقڵ وعاتیفەیە ،ئەگەرجی بەڕێژەی جیاواز بەجیاوازی كولتورەكان عاتیفەبوون بێگومان وجودی هەیە گۆڕانی بەسەردادێت ،عەقڵ لەغوربەتدا كەمێك بەئاراستەی داماڵین لەعاتیفە هەنگاودەنێت وەك ئەوەی لێرە وجودی هەیە،لێرە عاتیفە بون لەنێوان ئینسانەكان زۆربەكەمی وجودی هەیە ،كەمن تێبینی زۆرم لەسەر ئەو بابەتە هەیە وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی ،ئەگەربە تەفسیری عەقلی كۆمەڵگای ئۆكرانی بكەم،كەدواتردێمە سەرئەوباسەوبەراوردی دەكەم لەگەڵ سیستەمی كۆمەڵایەتی خۆمان وئێرە، دەزانن هاوڕێیان سەختی وناخۆشی سەفەرلەچیدایە كەدەمەوێت ساتێك لەگەڵ یادگاریەكانی دایەو بابە هەڵبكەم بەڵام سەفەربێیەشم دەكات ،لەسەفەرخۆزگەی ئەوەدەخوازم بۆساتێك دایەوبابەوهاورێ جوانەكانم لام دانیشن وبەیەكەوە،یادەكان قسە خۆشەكانی شەوان ،پیاسەو گەڕانەكان باسبكەین ،بەهەحاڵ دوبارە دەیڵێمەوە تەمەنی مرۆڤ زۆركورتە خۆزگەكان تەواونابێت ڕەنگە تاسەرمرۆڤ تموحی لەژیان داهەبێت،وەلێ گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە ئامانجەوە بژیت ،دواتردێمەسەرباسی تر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە