رۆژنامە بەلاشەکەی دەزگای پاراستن ......

Thursday, 03/02/2011, 12:00

1526 بینراوە





دوێنێ لە زبڵنامە بەلاشەکەی (دەزگای پاراستن)ی بنەماڵەی بارزانییەکاندا (رۆژنامەی هەولێر) ترس و لەرز لە جەماوەری راپەریوو هەرچی خۆفرۆش و خاوەن فایل و قەڵەمفرۆشە بە فرمانی پاراستنەکەی میری سەری رەش و کورەکەی خڕکرد بووەوە هەموو پێکەوە لەسەر یەک ئاواز کە هەڵکەوت زاهیر ببورن مەسروری کوری جەنابی سەرۆکەکەیان بۆی دانابوون زەراندبوویان .
جا کاسەلێسێکی ئەو دوو بنەماڵە یە لە رۆژێکی ئاوادا نەزەڕڕڕڕێت بۆچی باشە ، بەزەییم پیاتاندا دێتەوە چونکە ئێوە نەک تەنها لەگەڵ کورد درۆ دەکەن بەڵکوو لەگەڵ ماڵی بارزانی و تاڵەبانیش درۆ دەکەن و کەستان دۆستی بنەماڵە نین . بەڵام ڕووی دۆلارە دزراوەکانیان رەش بێت وا رووی ئێوەیان رەشی قەترانی کردووە و سووک و رەزیلی ناو خەڵکیان کردوون.
هەموو دەسەڵاتە درندەکانی جیهان خەڵکی وەک ئێوەی لە خۆی کۆکردۆتەوە لەبەرئەوە شتێکی زۆر ئاساییە کە ئەو دوو بنەماڵەیەیش ئێوەو مانان بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی خۆیان . لێرەوە داوا لە خەڵکی کوردستان و رۆژنامەی ناوبراو دەکەم کە بە بەڵگەوە ناوی یەک پیاوی شەریفم پێبڵێن لەوانەی کە دوێنێ لەو زبڵنامەیەی پاراستندا شتیان نووسیووە دژ بە نەوشیروان و جەماوەری راپەریووی کوردستان شەریفەکەیان مەلابەختیار و سەعدی پیرەو حەمەسەعید حەسەن و هێمن هەورامیین ماشاڵلا لە پاشەڵیان مامۆستای رەوشت بەرزیین .
پیاوە هەلپەرستەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە چاک بزانن راپەرینی خەڵک پێویستی نە بە گۆڕان و نە بە هیچ کەسێکە و ئەمرۆ بێت یان بەیانی خەڵکی راپەریوو ئەو دوو بنەماڵەیەتان بۆ دەکەنە عیبرەت خۆیشتان چاک دەزانن بۆیە لەترساندا هەموو سەرتان ناوە بەیەکەوە و بەدەمی یەکتردا دەڕشێنەوە .
ئەو شتانەی کە نووسیووتانە ئەوە ندەی ترسە لە راپەرین و ترسە لە روورەشکردنی خۆتان لە لایەن جەماوەری راپەریوەوە ، چارەکی ئەوە رق نییە لە نەوشیراون یان دڵسۆزی بێت خوانەخواستە بۆ ئەو بنەماڵە دزانەی کلکە لەقێیان بۆ دەکەن . ئێوە نە دڵسۆزی ئەوانن و نە خەمخۆری کوردیشن.. پەیوەندی نێوان ئێوەو ئەودەسەڵاتە لەسەر بنچینەی هەڵخەڵەتاندنی یەکتری بنیاتنراوە . ئێوە بە حیسابی خۆتان ئەوان هەڵدەخەڵەتێنن ئەوانیش ئێوە بەڵام بەهەردوولایشتان پێکەوە خەڵکتان بۆ هەڵناخەڵەتێت . ئەوەیە خاڵی بەهێزی ئێمە و لاوازترین خاڵی ئێوە.
جا با پیێشتان بڵێم کورد لە باشوردا کە راپەرینی کرد خۆی کردی و ئەوە شێرەژنانی کورد بوون کە هەڵیانکووتایە سەر دەبابەکان ئەوە جەماوەر بوو کە رژێمی لە ڕەگەوە هەڵکەند لە کوردستاندا ئەمجارەیش هەر جەماوەرە و کۆمەڵانی خەڵکە کە دەیانەوێت شۆڕشی کۆیلەکان بەرپا بکەن . چۆن ئێوەیەک کە لە رەوشت و رەفتاری مرۆڤدا شتێکی زۆر کەم لەسەروو سفرەوەن بۆ دەبێت ئاو و کارەباو ڤیلا و ژیانی پاشاییتان بۆ رەخسا بێت .. تەنها لەبەرئەوەی ئامادەن ببنە پیاوی ئەو دوو بنەماڵە چەتەیە ..چاوەرێ دەکەن دەبابەکانی شێخ چۆپی شارەکەی شێخی گەورەتان بۆ تەخت بکات بە جەماوەرەکەیەوە تەنها لەبەرئەوەی کە خەڵکی ئەوشارە ئامادە نین سەرشۆڕی ئەو دوو بنەماڵە سووکە بن .
راپەرینی ئەمجارە هەر دەکرێت و حیسابی چڵە پووشێکیش نە بۆ مەسعود و نە بۆ جەلال دەکات و نە چاوەرێی سیناریۆکانی شێرەکەی سەر گردەکە و گۆڕانیش دەکات کە هەمووتان لێی تۆقیوون .. ئێوە تاک تاک نەتانوێرا بوو جوێن بە نەوشیروان بدەن هەمووتان بە جارێک خڕبوو بوونەوە لەیەک ژمارەی ئەو زبڵنامەیەدا ، تا جورئەت بکەن جوێنێکی پێبدەن . قوڕ بەسەر جەلال و مەسعود بۆ خۆیان و پیاویان. قوربەسەر ئەو دەسەڵاتەیش چاوەڕێی ئەوە بێت ئێوە بەرگری لێ بکەن و شێخ چۆپی تۆپ و دەبابەی بۆ بنێت بە سلێمانییەوە .
جالەبەر ئەوە داواتان لێدەکەم تا رۆژێک زوو تر تەسلیم بن باشترە چونکە دوایی مەسعود و جەلال هەرفریای بردنی پارەکانیان و منداڵ و کەس وکاری خۆیان دەکەون . ئێوەیش دەکەونە ژێر پێ لەقەی جەماوەری راپەریوو گوندنشینەکان کە لە هەموو کەس زیاتر لێتان پڕن چونکە ئەوان ئاغاکانتان و پیاوەکانیان بەخێودەکرد بە و شاخەوە ، ئێستایش ئەوان لە هەموان زیاتر بێبەش کراون لە سامانی ئەو وڵاتە جا چاوەڕێی رقی پیرۆزی ئەوان بن . یەکتر دەبینینەوە ئەو رۆژە زۆری نەماوە .
دەسەڵاتێک لەدوای بەیاننامەکەی نەوشیروان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان چوار کەسی نەبێت راپەرینی بۆ بکات هەر داوەشینی باش ترە . کۆمەڵێک جاشیان ناردووە بۆ خۆپیشاندان دژ بە و بەیاننامەیە هەریەکی چەترێکی باران و دووسەد دۆلاریان داونەتێ خوا بەزیای نەکات لێتان جا دوو سەد دۆلار چییە . هەرلە سلێمانی لەدوای بڵاو بوونەوەی بەیاننامەکە ئاسایش گەڕەکی زەرگەتە گەرابوون ماڵ بەماڵ پرسیاریان کرد بوو ئایا حکوومەتیان پێ چۆنە . خۆش حکومەت خۆیشی گومانی لە خۆی هەیە .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە