دەركردنى بەرێوەبەری قوتابخانەكان یەكێكە لە ئامادەكاریەكانى یەكێتى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو‏

Monday, 14/09/2009, 12:00

1451 بینراوە


دیارە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لیستى كوردستانى شكستێكى گەورەى تۆماركرد و لە لایەن پارتی یەوە ئۆباڵى ئەو شكستە خرایە ملی سیاسەتە چەوتەكانى یەكێتى. وەكو پیشەى هەموو جارێكی دیسانەوە یەكێتى بە سیاسەتى چەوت كەوتەوە وێزەى چین و توێژەكان و لە ئاسایش و پۆلیسەوە دەستى پێ كرد و ئەمرۆش نۆرەى پەروەردەیە و بەیانیش خوێندنى باڵا و پیشەسازی و تەندروستى و داد و هتدە. هۆكارى دەستپێكردنى ئەو سیاسەتانە لەو دوو دەزگایە دەگەرێتەوە بۆ ئامادەكاریەكانى یەكێتى و پارتى بۆ هەڵبژارنەكانى كانونى یەكەمى ساڵی داهاتوو, ئەوەش بەهۆی ئەوەى ئەو دوو دەزگایە باشترین رێگەن بۆ ئەنجام دانى پێشێلكارى و تەزویرات لە كاتى هەڵبژاردنەكان دا. لە سنوورى شاری سلێمانى لیستى گۆران بەبێ ئەوەى پەنا بباتە بەر هیچ خروقاتێك 318,269 دەنگی هێناوە. دیارە ئەوەش سەرانى هەردوو حزبی تووشی شۆك و جۆرێك لە هیستیریا كردووە وە بە بریاری سەركردایەتى یەكێتى دەستكراوە بە ئامادەكاریەكان بۆ دووبارە كردنەوەى تەجروبەى تەزویراتى پارتی لە هەولێر و دهۆك كە بە هاوكارى بەرێوەبەری قوتابخانەكان و پۆلیس و ئاسایش كراوە. ئەوەش لە راپۆرتی رێكخراوەكانى چاودێری هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان ئاماژەى پێدرابوو. لەو شێوازی تەزویراتە پارتى شارەزایی یەكى زۆری هەیە و خولی تایبەتى بۆ سەرانى یەكێتى كردۆتەوە و ئێستاش خۆى بێ دەنگ كردووە و ئەو كێشانەش بە كێشەى ووڵات دانانێت و لە ناو كۆبوونەوە حزبی یەكاندا بە كێشەى ناوخۆى یەكێتى ناودەبات. جا بۆیە لەم هەڵبژاردنەى ئەم جارە هەموو لایەك دڵنیابن ئەگەر مەلائیكەتەكانیش چاودێری هەڵبژاردن بكەن تەزویراتی زۆر زەقتر لە جاران ئەكرێت و هەموو لایەكیش ئەنجامەكان قبوڵ دەكەن و ئەوەى زەرەرمەندیش دەبێت هەر میللەت دەبێت بۆیە پێویستە بە زمانی توند وەڵامى ئەو جۆرە سیاسەتانە بدەینەوە و میللەت خۆراگربێت و هەموومان خۆمان رێكبخەین و لە ئێستاشەوە دنیایان لێ هان بدەین و راستى ئەو دوو سەركردایەتى یە پاوانخوازە بگەیەنینە هەموو دنیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە