لیژنەكەی یەكێتی ، ئازاد جندیانی و دەم و چاوە زۆر ناشیرنەكانی تیا نی یە

Wednesday, 06/11/2013, 12:00

1760 بینراوە






یەكێتی ئێستا لەوپەڕی نسكۆیدا پەنای بۆ لیژنەیەك برد كە بچێ قسە لەگەڵ گۆڕان بكا ، هەرچەند ئەوەی یەكێتی دەیكا مەهزەلەیە ، هەمیشە لیستی براوە دەچێ بۆ دانوستان لەگەڵ لیستی كەمینە و دۆراو بۆ مفاوەزات بەڵام ئەمجارە ئەمەیش وەك شتەكانی تر لە كوردستان عەكس بۆیەوە ، بەڵام وەكو هاورێ یەكم ڕۆژی 4/11 لەمەكتەبی رێكخستن پێی گوتم هەموو چونی ئەو وەفدە بۆ لای كاكە نەوە بۆ مەسئەلەی كێشەی پارێزگاری سلێمانیە و هیچی تر بەڵام ئەوەی كە ئێمەی یەكێتی دڵخۆش كردوە ئەوەیە وەفدەكە دەموچاوی نەگریس و ناشیرینی وەك ئازاد جوندیانی و مەلا بختیار و ئەرسلان بایز و چەند كەسێكی تری تێدا نی یە بەڵكە و ئەوانەی دانران هەمویان لەگەڵ گۆڕان پەیوەندیان باش و زیاتریش سەر بەباڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدن كە دەیەوێ لەگەڵ گۆران پەیوەندی باش بێ ، هێرۆ پێش كۆبونەوەی رۆژی 4/11 بەكۆسرەتی وتووە هیچ وەفدێ با جوندیانی تیا نەبێ ئەویش پێ گوتوە پێم باشە با مەلا بەختیار و ئەرسەلانیشی تیا نەبێ چونكە ئەوانە ئیشەكە تێكەدەن با بەرهەم ساڵح بێ ئەگەر سەركەوتو بو لەكارەكەی ئەوە باشە و ئەگەر سەیریش نەكەوت ئەوە خەتاكە دەخەینە ملی ئەو ، وەفدەكەی یەكێتی كە بەسەرۆكایەتی برهەم ساڵح‌ و ئەندامێتی قادر حەمە جان و عماد احمد ‌و نەجمەدین كەریمە هەموو ئەندامانی وەفدەكە پەیوەندی لەگەڵ گۆڕان باشە بەتایبەتی نەجمەدین كەریم و حاكم قادر.

هەروەها بەهەمان شێوە یەكێتی لیژنەیەكی تری پێكهێناوە بناوی لیژنەی ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی كە بە هەمان شێوە ازاد جندیانی و ئەرسلان بایز و سەعدی پیرە و مەلا بختیار لەو لیژنەیە بوونی نی یە، بەلكە بریتیە لە قادر حەمەجان و رەفعەت عبداللە و رزگار علی، شۆڕش اسماعیل ‌و دلێر سەید مەجید، كەواتە لەهەموو لایەكەوە ئازاد تەهمیش كراوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە