گەندەڵییەکانی تیپی ھونەری میللی سلێمانی "بەشی دووەم

Monday, 09/01/2012, 12:00

1285 بینراوە


وەک بەڵێنمان دابوو بەشی دووەمی ووتارەکەم بڵاو بکەمەوە سەبارەت بە گەندەڵی و ناکارایی و بەرێوەبەرایەتی تیپی ھونەری میللی سلێمانی کەچۆن کارەکان بەرێوە ئەبرێت و لەلایەن کێ و وەکێ شایەنی بەرێوەبەرایەتین بفەرموون بۆ بەشی دووەم .

تیپی ھونەری میللی سلێمانی کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەسەلیقەودانسقەی گرتبوە باوەشی خۆی کەھەندێکیان سەردەمانێک بوو شەڕی مان و نەمانیان دەکرد ڵەگەڵ ڕژێمی بەعس لەسەر گۆرینی کەلتوری نەتەوایەتیمان ھەندێ جار تووشی نەھامەتی و ماڵوێرانیش دەبونەوە لەسەر ئەو ھەستە نەتەوایەتییەمان خەمی لەناو چوون و فەوتانیان گرتبووە ئەستۆ ، بەڵام ئەوەی جێگای نیەگەرانیە لەئێستادا لەجیاتی پاداشت بکرێن و رێز لەم کەڵە پیاوانە بگیرێت لە ئێستادا لەسەر زاری چەند کەسێکی بێ ئەزموون و میزاجیانە پێیان ئەوترێت برۆنەوە بۆماڵ ؟؟؟ ئێوە تەمام شوود .

زۆربەمان ئەو ھونەرمەندە بەتوانایانە دەناسین و بەپەنجەی دەست ھەژمار دەکرێن وەک ھونەرمەندان قادر کوردی - خالد سەرکار - لوقمان حسێن - زانای مەحمود ھەژار - محمد شمشاڵ - عبدالقادر حسێن - ھتد ........ ئەمانە کۆڵەکەی پشتی ئەم تیپە بوون ئەمانە وەک باسم کرد لەئێستادا لەدەرەوەی ئەم تیپەن و لەلایەن کەسانی بێ ئەزموون حازر بەدەست بەپارەیەکی بێوەژنانە ڕەوانەی ماڵەوە کران . ئەوەش ھەر باشە کە کراوە بۆ ئەوەی لەکاتی مردنیان لەشاشەکانی تی ڤی باسی بکەن بڵێن ئەوانە پاداشت کراون و بە شێوەی یەکسان و بەپێوەرێکی داد ڕەوانەی ماڵەوە کراون . بۆ ریکلام کردنیان کە ئەنەما کاریان کردووە ئەممانە لەبیر نەکراون بۆ ئەوەی خەڵکی پێ چەواشە بکەن . بەڵام ڕووی راستی ئەوەیە ئەممانە کۆڵەکەی ئەم تیپە بوون لە ئێستاشدا لەلایەن کۆمەڵە کەسێکی بێ ئەزموون و بێ پڕۆگرام بەڕێوە ئەبرێت و نرخی ئەممانەی پێشووتر نازانن بەم شێوەیە ش پاداشت دەکرێن .

بەڵام کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەزانن کێ بوو کە پێشتر بەکارە جوانەکانیان ھاوڵاتیان ئاشنا ئەکرد بەچاڵاکیەکانی ئەم تیپە و خەڵکیش بە خۆشحاڵییەوە ئاشنا ئەبوون بەکارەکانی ئەم تیپە .
بەڵام ئەڵێی چی لەبێ ئاگایی دەسەڵات و حکوومەتە خێر لەخۆ نەدیوەکەی خۆمان ، وەھەموو ئەوانەی کە ئەمڕۆ دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان بەدەستەوەیە و لەکەناڵ و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بانگەشەی خەمخۆری و وەفاداری لەپاراستن و لەفەوتانی کەلەپوری نەتەوایەتی ھیچیان نەھێشتەوەتەوە ، کەلەدواوەش دەس خۆشی دەکرێن کە سامانی ئەم وڵاتە بەفیڕۆ ئەدەن و کلتورەکانی وڵات ھەراج ئەکەن و ئەیفرۆشن بۆ پڕکردنی گیرڤانیان . وە بەپێچەوانەی ھەموو ئەمانەشەوە ئێستا کەسانێک ئەم تیپە بەرێوە ئەبەن سەڕەوای بێ ئەزموونیان لەکارکردن ، بێ سەلیقەو دەم داوێن پیسن کەخۆی لەخودی خۆی دا باش ئەو راستیە دەزانێت لەزۆر بۆنەو دانیشتنیش نایشارێتەوە ئەم قارەمانانە ئەڵێن ئێمە لەپرێک بووین بە کورێک . بەو مانایەی ئێمە بەبێ ھیچ پێوەرێک ھاتووین و ئێمەش بەمیزاج کار بەرێوە ئەبەین و کلتور و ھونەریش بەلامانەوە گرنگ نیە و رابردووش نازانین کێ خەم خۆر بوە کێ کاری کردوە بەکورتی ئێمە پیاوی گیرڤان پرکردنین . برادەرێک پێشتر یەکێک بوو لەو کەسانەی کەلەتیپی ھونەری میللی ھەولێر پەراوێز خرابوو بەھۆی کاری نارێک لەداوێن پیسی و دەم پیسی و کاری دوور لە بەھا جوانەکانی مرۆڤ ، ئەو برادەرە چەند ساڵێکە دور خراوەتەوە وەک باسم کرد لەو سیفەتانەی کە باسم کرد . بەڵام ئەم برادەرە لەدوایی راپەرین خۆی بەیەکێک لەقارەمانەکانی نێو زیندانیە سیاسیەکان ناو زەند کردوە و گوایە پیاوەکە زیندانی سیاسی بووە و لەسەر کاری سیاسی گیراوە .

ئەم قارەمانەی کەگوایە کاتی خۆیی زیندانی سیاسی بووە لەئێستادا سوود مەندە بەبێ ھیچ پێوەرێک ، ئەم برادەرە کاتی خۆشی لەشەری ناوخۆ سوودمەند بووە بەخوێنی ئەم و ئەو . ئەم پاڵەوانەش جارێکی تر ھاتوەتە شاری سلێمانی پاش ئەوەی لەلایەن چەند ھونەرمەندێکی رەسەنی ئەم شارە ھێناویانە بۆ ئەم تیپە و ھەوڵیان بۆ داوە تاکو کراوە بە لێپرسراوی تیپەکە .
بەڵام سەد مەخابن ئەم زەلامە زۆر نمەک حەرامانە گازی لەخاوەنەکەی گرتوە و ئەو رۆژانەی بیرچۆتەوە کەلەسەر شەقامەکانی شاری سلێمانی بەگیرفانی بەتاڵ و بەزگی برسی ئەسوڕایەوە چاوەڕێی دەستی ئەم ئەو بوو بۆ کڕینی نانێک بۆ خێزانەکەی کەدەر خواردیان بدات .
منیش لێرەدا بەبەرپرسان ئەڵێم تکایە چاوێک بگێرنەوە بەمێژووی دروست بوونی تیپی ھونەری میللی سلێمانی . بزانن ئەم تیپە لەسەر دەستی کێ و چۆن چۆنی دروست بووەو کەوتوەتە سەر قاچی خۆی کە ئەرشیفێکی نەتەوایەتی گەورەی بۆ گەلەکەمان بنیات ناوە کە ئێستا خەریکە لەناو بچێت بەبێ ئاگایی ئێوە و لەژێر دەستی ئەو دزو پیاو خراپانە وە . وەبش زانن کە ئێستاش کێ و چۆن چۆنی کارەکانی ئیم تیپە مەزنە بەڕێوە ئەبات . چونکە کورد ووتەنی گا ئەیکات و کەر ئەیخوات . لەبەر ئەوەی ئەم تیپە ھەر ئەوە نیە کە ئێوە لەسەر شاشە ی تیڤیەکان ئەکەونە بەرچاو کەکۆمەڵێک کوڕو کچی لاوی لەش و لار جوان دەر دەکەوێت کە جل و بەرگی رەسەن و مۆزیکی کوردی ڵەگەڵ خۆیان بەئێمە ئاشنا ئەکەن چونکە ھەر ھەناسەیەکی ئەمانە پڕە لەسوکایەتی پێ کردن و لەکەدارکردنی کەسایەتیان لەلایەن بەناو بەڕێوەبەر و خێزانە ناھونەرمەندەکەی . کەجاری واھەیە ئەم تیپە بەلارێ دا ئەبڕێت بەمەستی شەخسی و گیرڤان پڕکردن کەناھێلدرێت حەز و ئارەزوە ھونەریەکانی ئەمانە بەرجەستە بێت لەکەم شارەزایی ئەم مرۆڤە دەست و دەم و داوێن پیسە بۆ ئەوەی کەسەکان تەعبیر لەناخ و داھێنان و خواستەکانیان بکەن لەچوار چێوەی ئەو ھونەرە ڕەسەنە بە ئیھانەکردن و ھەرەشەی نان برینیان بۆ کپ کردن و دەرنەخستنی ھەموو گەندەڵیانەی کە بەبەڵگەوە لەچوار چێوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیەدا ھەیە جێگای قەبوڵ نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە