بەریز :وەزیرى تەندروستى چاکردنى سیستمى تەندروستى بەم شیوە نابیت.

Thursday, 07/10/2010, 12:00

1470 بینراوە


لە سەرەتاى دەست بە کا ربونى د.تایەر وەک وەزیرى تەندروستى ، زۆر کەس هیواى ئەوەى هەبوو ، گۆرانکارى ئەرینى لە سیستمى تەندروستى بکات،بەلام ئەوەى تا ئیستا جەنابى کردبیتى تە نها نەخۆشخانە ئەهلى یەکان و نۆرینگە کان نە بیت شتیکى کە دیار نییە ، نرخى نۆرینگەکانى گورى ، کە ئەمە ئیشى سەندیکاى پزیشکانە ، بەلام لەوا نەیە جەنابى وابزانیت لەسەروو یاساوەیە چى بویت بە ویستى خۆى بیکات ، چونکە پیش بوون بەوەزیریش هیچ پا بەند نەبووە بە یاساوە ،بەلگەش بۆ ئە مە ، لەسەردەمانیک کە محەمەد خۆشناو وەزیر بوو فەرمانیکى وەزارى دەرکرد ، کە پزیشکى ممارس نابیت لە نە خۆشخانە حکومی یەکان نەشتەرگەرى بکەن . کە خیزانى تایەر هەورامى یەکیک بوو لە وانە (دکتۆرە جوان)، بەلام تایەر هەورامى توانی لەماوەى چەند رۆزیک دا بە شیوەیەک ئەو فەرمانە وەزارى یە بگۆریت ، کە زنەکەى خۆى نەگریتەوە، کە ئەمەش پزیشکەکانى سلیمانى باش ئەوە ئەزانن. د.تایەر پاش ماوەیەکى کەم لە بوون بە وەزیر نە خۆشخانەى سۆماى ئەهلى کردەوە کە مولکى خۆیەتى ، ئەوەى گرنگە ئاما زەى پیبکەین ئەو یاسا شکینىیە کە لەم نە خۆشخانە خۆیی یەى بەریزى ئەکریت ، بە پیى یاسا هیچ کارمەند و پزیشکیک ما فى ئەوەى نى یە کارى ئەهلى لە کاتى دەوامى رەسمى بکات ، تەنها ئەو کەسانە نەبیت کە خانە نشینن ،ئەوەى لیرەدا گرنگە ئامازەى پیبکەین ئەوەیە لە نە خۆشخانەى سۆماى خۆى جگە لە د.جوان ، ئەوانى کە کارمەند و پزیشکى سەر بە فەرمانگەى تەندروستین کە دەکا تە پزیشکى زنان ، پزیشکى بیهشکارى ،پزیشکى مقیم ئەقدەمى زنانو منالبون ، پزیشکى ئەقدەمى منالان ،کارمەندى تەندروستى . هەر لە سەعات 8 بەیانى یەوە کار دەکەن بە بی ئەوەى فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى هیچ لیپچینەوەیەکیان لە گە ل بکات ، باشە وەزیریک کە ئا وا بیت بۆ نەخشۆخانە ئەهلى یە کەى خۆى ،ئەبیت چاوەروانى چى لیبکریت بۆ خەلکى کوردستان ، تەنها شتیک کردبیتى ئەوەبوو کە ووتى زۆرینە خەلکى کوردستان نە حۆشى دەروونی یان هەیە ، بە بۆچونى من ئەگەر ئەم قسەیە وەزیریکى ولاتیکى کە بی کردایە نا چار ئەکرا دەست لەکار بکیشیتەوە،چونکە وەها قسەیەک نابیت بە گۆترە بکریت ئە بیت بە ئامار و تویزینەوەى زانستى بکریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە