بۆ رای گشتی : سیاسەتی قڕ كردن و چەمكی خیانەت و بەكرێگیراوی بە لەعنەت دەكەین و هێڵی شۆرشگێری راستەقینە بەرز دەكەینەوە

Monday, 17/01/2011, 12:00

1012 بینراوە


لە رێكەوتی 15_1_2011 هەوالی لە سێدارەدانی شۆڕشگێری كورد حوسێن خزری لە زیندانی ورمێمان لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بهیست. سەرەتا شەهیدی قارەمان حوسێن خزری بە نازناو هێمن ورمێ وەبیر دێنینەوە و سەری رێز و نەوازیش لە بەرامبەر ئەم شەهیدە تێكۆشەرە دادەنەوێنین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ، سەرجەم تێكۆشەرانی رێبازی ئازادیخوازێ، گەلی كورد و بنەماڵەی شەهیدان دەكەین.
لە كاتێكدا ئەم جەنایەتە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رووی دا كە رەوشێكی سیاسی نوێ لە هەرێمەكەدا زاڵ دەكرێت و هەوڵی پلانگێری نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی و لە بەرامبەر گەلی كورد بە تایبەتی دەدرێت. ئەم پیلانگێرییە لە لایەن دەوڵەتانی ئێران، توركیا، عێراق و سوریا و بەشێك لە دەوڵەتە عەرەبێكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوە دەچێت. رژێمی ئێران بە هاوكاری حكوومەتی داد و گەشە پێدان لە توركیا هەوڵ دەدەن كە كۆنسێپتێكی ئیسلامی سیاسی لە پێناو سەقامگیر كردنی چەمكی سیاسی ـ ئایدۆلۆژیكی خۆیان لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا پێك بهێنن. لەو چوارچێوەدا دەستیان بە زنجیرە چاوپێكەوتنێك لە نێوان خۆیان و لایەن و دەوڵەتە ئیسلامییەكانی هەرێم كردووە و هەوڵی سازكردنی هاوپەیمانییەتییەكی وەها لە بەرامبەر لایەنی دەستێوەردەر بە پێشەنگایەتی ئەمریكا و هاوكات لە دژی جولانەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد بە گشتی دەدەن. چاوپێكەوتنەكانی نێوان ئەم دەوڵەتانە لە ئەستامبۆڵ وەك سەرەتایەتی ئەم پیلانگێریە بوو. لە دەرەنجامی كۆبوونەوەی شورای ئەمنیەتی نەتەوی توركیا، بڕیاری هێرش كردنە سەر پرۆژەی خۆبەرێوبەری دیمۆكراتی درا و سەرۆك وەزیری توركیا، لە لێدوانێك جەختی لە سەر سیاسەتی پاكتاوكاری و قڕكردنی گەلی كورد كردەوە و بەمەبەستی رەوایەتی دان بەم بابەتەش هەوڵیان دا كە جەلال تاڵەبانی هەم وەك كوردێك و هەم وەك سرۆك كۆماری عێراق بەكار بهێنن. لێدوانەكانی جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە زوو بوونی ژیان بە دوو زمان و خۆبەرێوەبەری دیمۆكراتیانە لە
لایەكەوە پێكهێنانی ئەم بابەتە نیشان دەدات و لە لایەكی دیكە بەشداری بوونی ئەوان لەم كۆنسێپتە پشت راست دەكاتەوە. لە هەمان كاتدا لە لایەن توركیاوە بەشێكی زۆر لە سەركردەكانی حیزبووڵڵا لە زیندان دەرخران و بڕیاری دامەزراندنی حیزبوڵڵا لە عێراق دەدرێت و وەزیری كار و باری دەرەوەی ئێران سەردانی باشووری كوردستان دەكات و زنجیرە چاوپێكەوتنێك لە گەڵ وەزیری كار و باری دەرەوەی عێراق، هوشیار زێباری و لایەنە شیعەكانی عێراق دەكات. هاوكات دەوڵەتی ئێرانیش لە چوارچێوەی هەمان گەلەكۆمە هێرشێكی نوێ بۆ سەر گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پارتیمان پەژاك دەستپێكرد و ئەوانیش بە مەبەستی رەوایەتی بەخشین بەم هێرشەی خۆیان كەڵكیان لە هوشیار زێباری وەزیری كارو باری دەرەوەی عێراق هەم وەك كوردێكی سەر بە پارتی دیمۆكراتی كوردستان و هەم وەك وەزیری عێراق وەرگرت. لێدوانی هوشیار زیباری سەبارەت بە تێرۆریست نیشان دانی پارتیمان پەژاك لە لایەكەوە بەشداری ئەم لایەنەی لەم گەلەكۆمەیە دا نیشان دا و هەم بواری كرداری ئەم كۆنسێپتەی ئەرێ كرد.
بێ گومان لە قۆناخەكانی رابردووش دا هەركات گەلەكۆمەیەك لە بەرامبەر گەلەكەمان پێكهاتووە، لە لایەن پیلانگێرانەوە هەوڵ دراوە كە بە رێگای هەندێك لایەنی كوردی رەوایەتی هێرش و پیلانگێرییەكانیان ساز بكەن و ئەمجارەشیان ئەم بابەتیان رەچاو كردەوە و بۆ ئەم مەبەستە كەڵكیان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو كەسایەتیانەی كە لە دەوڵەتی ئێراق دا خاون پلە و مەقامێكن وەرگرت. لە دەرەنجامی پیداگری لە سەر سیاسەتی پشت بەستن بە لایەنە دەرەكییەكان بۆ وەدەست خستنی بەرژەوەندی تاكە كەسێتی و خێڵەكی و عەشیرەیی لە پێناو فرۆشتنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلی كورد، ئەمجارەشیان بە پشت بەستن بە كۆماری ئیسلامی بەشداری لەم كۆنسێپتە گشتییە دا دەكەن. هەر وەك پێشتر ئاماژەمان پێكردبوو بەرپرسیاری لە
سێدارەدانی چالاكان و شۆڕشگێرانی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی و تەنانەت جەلادی قەتڵی شەهید حوسێن خزری هوشیار زێبارییە.
وەك ئاماژەی پێكرا ئەم پیلانگێرییە نوێیە، گەلەكۆمەیەكی بەر فراوانە لە پێناو قەتڵعام و قڕكردنی سەرجەم گەلی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان و سەرجەم لایەنە كوردەكانە و بەرتەسك بە پارتیمان پەژاكەوە نییە و بە لە سێدارەدانی شەهید حوسێن خزری كۆتایی پێنایە. بەتایبەتی ئەم بابەتە جارێكی تر ئاشكرا دەكات كە داگیركەرانی كوردستان لە سەر هێڵی پاكتاو كردن و قڕكردنی گەلی كورد پێداگری دەكەن و نەنیا هەوڵدانی ئاشتی خوازانە و دیمۆكراتیانەی گەلی كورد پەسەند ناكەن بەڵكوو بە قەتڵ عام و قڕكردن و پیلانی نوێ وەڵامی ئەو هەوڵدانانە دەداتەوە.
بەم هەوڵدانانە دەیانهەوێت رێبازی تەسلمیەت و لە ناو چوون لە كوردستان دا پەیرەو بەكەن و كۆتایی بە چەمكی بەرخۆدان و ئازادیخوازی لە كوردستان بهێنن. لەو پێناوەدا ماوەیەكی درێژە هەوڵدەدرێت بە رێگای زیندان و ئەشكەنجە و كردەوەی دژ مرۆڤانە، گەلەكەمان چاوترسێن بكەن و تەسلیم بگرن. ئەم سیاسەتە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا زۆر بەبەرفراوانی بەرێوە دەچێت. هەوڵدەدەن كە گیراوانی سیاسی كورد بە هەرەشەی لە سێدارەدان، ئەشكەنجە و كردەوەوەی دژ مرۆڤانە تەسلیم بگرن و بەشێوازەی ورەی تێكۆشانی گەلەكەمان بشكێنن. بەڵام هەڵویستی قارمانانە و بەرخۆدانی مێژوویی شۆڕشگێرانی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی هەموو ئەم سیاسەتانەی پوچەڵ كردۆتەوە. هەری دوایی بەرخۆدان و هەڵوێستی قارەمانانەی شەهیدی حوسێن خزری جارێكی تر ئەم بابەتە بە كۆماری ئیسلامی سەلماند كە بە هێچ شێوازێك تەسلیمیەت قەبووڵ ناكرێت و بە رووحی فیداییانەوە رێبازی قارەمانییەتی كەماڵ پیر، فەرزاد، شیرین، عەگید، عەلی، فەسیح، فەرهاد و سەرجەم شەهیدانی زیندوو كردەوە.
وەك پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك، وێرای مەحكووم كردنی ئەم هێرشانە و لە سێدارەدانی هەڤاڵی قارەمان، حوسێن خزری، جارێكی تر ئامادە بوونی خۆمان لە بەرامبەر هەر چەشنە هێرش و كۆنسێپتێك رادەگەیێنین و وەڵامێكی شیاوی قارەمانییەتی شەهید حوسێن خزری بە كۆماری ئیسلامی ئێران دەدەینەوە و نەیارانی كورد لەم كردەوانەیان پەشیمان دەكەینەوە. هەركات لە سەر رێبازی فییداییانە و بەرخۆدان لە هەموو گۆرەپانەكانی خەبات و تێكۆشان بە بنەما وەردەگرین و بە هەموو
هێزی خۆمان هەوڵدەدەین كە شیاوی قارەمانییەتی شەهیدانی رێبازی ئازادیخوازی گەلەمان بین.
لەم چوارچێوەیەدا و لە پێناو هەڵوێست دانان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و وەك سەرتایەكی نوێ لە خاوەنداریێتی كردن لەم شەهیدە قارەمانانە رێكەوتی 15 هەتا 22ی ئەم مانگە وەك هەفتەی دژایەتی كردن لە گەڵ "قڕ كردن و خیانەت و بەكرێگیراوی" رادەگەیێنین و بانگ لە هەموو گەلەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان دەكەین كە لەم هەفتەیە دا بە چالاكی جیاجیا هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە رابگەیێنن بە دروشمی "قڕ كردن و چەمكی خیانەت و بەكرێگیراوی لەعنەت دەكەین و هێڵی شۆڕشگێرانە راستەقینە بەرز دەكەینەوە" خاوەندارێتی لە سەرجەم شەهیدان و بەتایبەت شەهید حوسێن خزری بكەن.
هاوكات بانگ لە هەموو لایەنە كوردیەكان، پارت و كەسایەتی، رووناكبیران، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و سازی و دام و دەزگا مەدەنییەكان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەم كۆنسێپتە گشتییە دا خاوەن هەڵوێست بن و لە پێناو پتەو كردنی یەكییەتی نەتەوەیی و بەرزتر كردنەوەی تێكۆشان هەڵوێستی خۆیان دربرن و هەنگاوی كرداری بۆ ئەم بابەتە بنێنەوە.
لە كۆتایی دا جارێكی تر شەهیدی قارەمان حوسێن خزری وەبیر دەهێنینەوە و سوێندی بەرز كردنەوەی تێكۆشان لەهەموو گۆرەپانەكانی خەبات دووپات دەكەینەوە. شەهادەتی قارەمانانە هەڤالأ حوسێن خزری مۆراڵ و مەعنەوییاتی تێكۆشانی پارتی و گەلەكەمانی بەرزتر كردۆتەوە و لە سەر ئەم رێبازە پێداگری دەكەین.

سلاو و رێزی شۆڕشگێری
كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان
2011-01-16

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە