ترسە وەهمیەكان و بانگەشەی هەڵبژاردن

Monday, 22/02/2010, 12:00

1551 بینراوە


هەڵبژاردنەكانى كوردوستان هەڵبژاردنێك نین كەشێوازیكى ئاسایى دیموكراسیانەیان وەرگرتبێت ،وەبەوجۆرەنین كەگوزەری حوكم كردن بگۆڕن بەڵكو هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە جۆرێكە لەپیش خواردنەوە بۆیەكترو وەشاندنیى گورزی ئەخلاقی لەیەكتر ،بەتایبەتی هێزی دەسەڵات زیاتر كارلەسەرنەخشەیەك دەكات كەهەر چۆن بێت دەسەڵاتی خۆ زیاتر تێركردنی لەدەستدا بمێنێتەوە وسەرنشینەكانی ئەم وڵاتەبكاتە ڕەعیەت وهەمیشە چاویان لەدەستی بەخشندەیى ئەودەسەڵاتەبێت وەك پێشینان دەڵێن لەڕۆنی خۆیاندا سور یان دەكاتەوە ،دەسەڵاتو هەندێ لەحیزبەكان كەزانیان واخەریكە هێزی دەسەڵاتیان لەدەسدا نامێنێت بەناچاری نەك لەپێناوی نیشتمانو سەرنشینەكانیدا دەخزێنەپاڵ یەكترو كۆمەڵەدروشمێك بەرزدەكەنەوەتالەسایەی ئەودروشمەدابتوانن بەرنامەكانی خۆیان پیادەبكەن بۆنمونە دوهیزدەچنەپاڵ یەكتركەلەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتی خۆیانداهێزی دوژمنی ئەم وڵاتەیان بۆیەكتری پەلكێشدەكرد دوهێزی چەكداردوهێزی بێگانەپەرست دوهێز كەتاوەكوئێستاش سەروەتو سامانى ئەموڵاتە لەنێوان خۆیاندابەش دەكەن ،سەردەمێك ئەم دوهێزە هەریەكەبەجیاوەك مۆندیاڵ بۆشەڕ كردن لەگەڵ ئەوهێزەدابەریەك دەكەوتن كەنوێنەری خوابو و لەسەرزەمیندا گوزەری دەكرد ،ئەوهێزەیش كەخۆی بەنوێنەری خوادەزانی بێجگەلەخۆی كەسی بەشیاوی ئەوەنەدەزانی كەبتوانێ نوێنە ری خوابێت لەسەر زەوی لەدوای شەڕەخوێناویەكەی نێوان ئەمدوهێزەوهاتنی لەشكری ئەمریكا ئەوهێزەی نوێنەرایەتی خوای دەكرد بەشێوەیەكی بەرچاو پەیوەندی لەگەڵ خوادا ڕوی لەكزی كرد بۆنمونەوڕاستی ئەم قسەیەم لەهەموهەڵبژاردنەكاندا دروشمەكانی هێزەكەی نوێنەری خوا كۆمەڵێ درشمی بەكاردەهێنا كە كلیلیى دەرگاكانی بەهەشت دەدرایە ئەو كەسەی كەدەنگ بەوهێزە بدات ،وەحۆریەكانی بەهەشتیش بۆئەوكەسە لەخۆڕازاندنەوەدابون تاپێیان دەگات وڕوباری هەنگوین وشیری سائغ و كەوسەری سازگاریش لەچاوەڕوانی دابون ،ئەسفەلەسافیلین وسەقەرو بەری درەختی زەقومی دۆزەخیش ،ئەودۆزەخەی كەسوتەمەنی یەكەی بەردوخەڵكیە لەچاوەڕوانی ئەوكەسە دابون كەبێجگە لە لیستى نوێنەرەكانی خوا لیستێكی دیكە هەڵدەبژێرێت ئەوكاتە مزگەوتەكان وبڵنگۆكانی شارودێهاتەكانیابۆمەبەستی خۆیان بەكاردەهێنا 0 لەدوای دولەت بونی ئەوهێزە ئیسلامیەى كەنێنەرایەتی خوای دەكرد لەسەرزەویدا و لەكاتی هەڵبژاردنەكانی 25\7\2009داهەریەكەیان گوزەرگای جیاوازی خۆیان گرتەبەر كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەو هێزەدا یەكی گرت كەپێش دولەت بونیان لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامیدائەوهێزانەیان بەدوژمن ونەیارەكانی ئاینئ خوادەزانی وەپەنا بردنیان بۆ غەیری خوا بەشرك وئەكبەرولكەبائیر دەزانی دەیانووت خوالەهەموتاوانێك خۆشدەبێت لەشیرك نەبێت،پاشان ئەم هێزە پێچەوانەی بۆچونەكانی خۆی دەبێتەوەولیستی چاكسازی پێك دەهێنن وپەنا بۆغەیری خوا دەبات 0بزوتنەی ئیسلامیش بەجیا ئەو لیستە دادەمەزرێنێ وەك جاران خۆی دەكاتەوەبەنوێنەرى خواو لیستی (58)دەكاتە كلیلی بەهەشتو نیعمەتە كانی
0ئەوەی جێگای سەرنجە دیسان وەك پیشەى بەردەوامیان ئەم دوهێزە جارێكى دیكە پێچەوانە دەبنەوە وبزوتنەوەی ئیسلامی پەنابۆغەیری خوادەبات و دەچێتە لیستی هاوپەیمانی بۆهەڵبژاردنەكانی 7\3\2010 كۆمەڵی ئیسلامیش لەوچاكسازیە جیادەبێتەوەو دەنگ دان بەلیستی كۆمەڵی ئیسلامی دەكاتەمایەی شادكردنی ڕۆحی پێغەمبەر ێلى الله علیە وسلم وشهد ْو ێدیقین وپیاوچاكان0لیستی یەكگرتوی ئیسلامیش بۆهەڵبژاردنەكانی 7\3\2010لەكارەكانی كۆمەڵی ئیسلامیوە نزیكە 0جیابونەوەی یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لەیەكتری و لەچاكسازی لەپێناوی چەسپاندنی مافەكانی نەتەوایەتیدانیە بەڵكو ئەمدوهێزە لەبەغداد نزیك دەبنەوە لەمەرجەعەكانی خۆیانو مافەنیشتیمانیەكانی كوردستانیان لەلاكاڵ دەبێتەوە 0با سەرنج بدەینە ئەوماوەیەی كەلەڕاپەڕینەوەدەس پێدەكات تائەمڕۆ كە هەرێمیی كوردوستان بۆەتە جێگای تێربونی هەموحیزبەكوردیەكان بە ئیسلامی و عیلمانیەوە جگە لەخۆبەرخۆی وشەڕِی ناوخۆو تاڵان كاری وڵات و زایەكردنی تەمەنی مرۆڤەكانی ئەم نیشتیمانە چ كارێكی نێو دەوڵەتیانەیان ئەنجام داوە كە زەمانەتی خەڵكی ئەم نیشتیمانە بكات لەومەترسیە وەهمیە دەرەكیانەی كەخۆیان خەڵكی پێدەترسێنن و بونی خۆیان دەكەنە گلدەرەوەی ئەولێشاوەمەترسیانەی كە هەڕەشە لەداهاتوی ئەم وڵاتەدەكات ،لەڕاپەڕینى 1991وە تا ئەمڕۆ دەسەڵاتی هەرێم نەیتوانیوە سادەترین مافی خەڵكى ئەم وڵاتە دابین بكات كە كارەباو ڕێگاو بانە ئیتر چۆن دەتوانن لە بەغداد مافەسەرەكیەكانی خەڵكی دابین ودەسەبەربكەن .
16\2\2010
هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە