دەفتەرەكانى سەرۆكى هەرێم و دەفتەرەكانى قوتابخانە

Monday, 12/10/2009, 12:00

1757 بینراوە


لەدونیادا جگە لەدونیاى دەسەڵاتداریەتی كوردی هیچ جێگایەك بەدی ناكرێت ئەوەندە لافی دیموكراتیبون ومافەكانی مرۆڤ و چاكسازى كردن و ئەوەنە پرَ بەگەروی هاوار بكات كەدەیەوێت كوردستان بكاتە سوئید ,نەرویج ,دوبەى ,بەهەشتی خواوەند ,بیكاتەنمونەیەك بۆعێراق . دەسەڵاتێك كەزۆرینەی سەركردە باخەڵخاڵیە كانی دوێنێى و چەتەگەورەكانی ئەمرَۆی دەسەڵات بەبۆچونی خۆیان دەیانەوێت پەروەردەوە پێشبخەن .ئە م دەسەڵاتەكەخاوەنی وەزارەتێكە بەناوى (وەزارەتی پەروەردە)و خاوەنى دەسەڵاتدارێكە بەناوی(سەرۆكی هەرێم)دوكاری جیاوازى تەواو جیاواز لەیەك ئەنجام دەدەن دوكارتاناو مۆ خی مرۆرڤ جیاوازو دژ ,دوكار كەهەرگیز لەگە ڵ یەكتر دا نا گونجێن ,سەرۆك مانگانە (چل دەفتەر دۆلار) وەردەگرێت مەگەر خواوەند بتوانێت مەعاشی ساڵیكى سەرۆك بژمێرێت.
كۆشكی زوڵمگەری سەرۆك نوقمى دەفتەری دۆلاری بێشمارەو ,خۆێندنگاكانی كوردوستان خاڵین لەكتێب و دەفتەری نوسین خاڵین لە قەڵەم و لاستیك و راستەوپێداویستیەكانی دیكەى خوێنكار .تەنها مەعاشی ساڵێكى ئەم سەرۆكەى كە لەشەرَدا ,لەتەزویردازۆر بەتوانایەو لە ژماردنی زۆری دۆلارەكانیدا كۆڵەوارە بۆخوێندنگاكان خەرج بكرایە ئەوا پێداویستیە كانى تەلەبەى هەرێم تارَادەیەكى باش پرَدەكرایەوە ,خۆزگە ئەوسەرۆكەى ئەو چوارسەد دەفتەربۆمانگێك وەردەگرێت ئەورۆژەى لەبیر بوایە لەگەڵ عەزیز وەیسی وەفدی هاوشانی شار بە شارو دێبەدێ و كوچە بەكوچە دەگەرَان ودەهۆڵ وزورَنایان لێدەداو تائەو تەلەبەى كەئەمرَۆدەفتەرێكى نوسینی لەبەردەستیدانی یە دەنگی بۆ بدات .خۆزگە ئەو رۆژەى لەبیر بمایە كەپەیمانی نەهێشتنى گەندەڵیدەداو دەیكردە بەرنامەی كارە كانی .ئێستا سەرۆك سەرقاڵى مەلەی ناودەفتەرى دۆلارەو رَێى ناكەوێتە بیابانى خنێنەرى فێریاران .تەلەبە و مامۆستاى كورد لەژێرسایەى دەسەڵاتى چەتە گەرى و تالانكارى كوردیدا ئەركى مامۆستا و تەلەبەى سوئیدیان بەسەردا دەدرێت و لەمافدا لەسەرنشینە داماو و كەساسەكانی رَواندابەدبەختترن .كاتێك سەرۆك نوقمى ناو دەفتەرە دۆلارى بێشمارە ,كاتێ سەرۆك دەبێتە بێئاگاترین مرۆڤ لە پەروەردە ,كاتێ سەرۆك دەرگاى ئاپارتمانە كانى دادەخات لەبیستنی كەموكوریە بەلێشاوەكانى هەرێمدا ,دور بۆى مەرَۆن هەورە بروسكەى ئاسمانى لێقەوماوان و بێنەوایان ومەزڵومان كۆشك و تەلارەكانیان بەدۆلارەكانیانەوە تەفروتونا نەكات و ئەوان هەر لەخرَەی خەودابن .
ئەرسەلان ئێناخ سەعید .
هەڵەٍبجە.
1./1./2..9

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە