چالاکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
Thursday, 03/12/2009, 12:00
1310 بینراوە
به‌مه‌به‌ستی درێژە دان بەکارو چالاکیەکانی ئه‌نجومه‌نی لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان، کەدرێژەپێدەری کاری هەڤاڵانیان بون کە کۆمیتەیەکی چالاک ته‌ندروست هەبو, بەڵام لەکۆبونەوەیەکی چالکوناندا بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌له‌نده‌ن،ئەنجومونێک درست کرا، لە بەرواری 17-10-2009 بەئاگاداری زۆربەی هەوادارانی گۆڕان، ئاگاداری ته‌واوی ده‌سته‌یەکی کاراەتۆکمە لە گۆڕانخوازان دروست کرا، بۆ پشتگیری و فراوانبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی عێراق وتەواوی پارێزگاکانی هەرێم عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی کوردانمان دنگیان بەفیڕۆ نەڕوات و بێبه‌ش نه‌بن له خواسته‌کانیان و دەنگەکانیان یەک بخەین بۆ ئەوانەی ڕابردویان پاکەو لەهیچ گەندەڵیەک نەگلاون، هر ئەوڕۆژەبڕیاردرا ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له له‌نده‌ن هەفتانە ڕۆژانی سێشەممە کۆبەنەوەکانی خۆی گرێبدات.لەکەبونەوەی بەرواری 01-12-2009 دوای گفتوگۆ لەسەر ڕابردو بەرنامەڕێژی بۆ داهاتو، لەهەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە 5 چالاکوان هەڵبژێردران بۆ بەشداری کردن لەهەڵبژاردنی بەرواری 13-12-2009 بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ،تاوەکو بتوانین له هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و دیموکراسیانه‌دا ئه‌نجومه‌نێکی ته‌ندروست و پڕ لەبۆچونی جیاواز ده‌ستنیشانبکرێت و له‌وێوه ده‌ستبه‌کار بین.هەربۆیە ئەنجومونی لەندەن دەست پێشخەری خۆی کرد بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆی، بەهیواین هەمو شارەکان پێش بەرواری ناوەڕاستی دیسەمبەر نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.
هیوادارین گۆڕانخوازانی تەواوی بریتانیا بەشداری خۆیان هەبێ بەدڵ باوەڕو به‌دیدێکی شارستانیانه‌و‌ە ئامادەیان هەبێ.
ڕگەیاندنی له‌نده‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست