ئازاد جووندیانى لەنێوان زەوتكردنى مافى تاك و ئازادى ڕەها بۆ خۆى !!

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1279 بینراوە



ئاشكرایە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەى نۆزدە ساڵە حوكمى كووردستانى بەدەستە هیچ پێشێلكارى و دەستدرێژییەك نەماوە دەرهەق بەمافەسەرەتاییەكانى تاكى كوورد ئەگەر پەیرَەویى نەكردبێت هەر لە دزینى قووتى خەڵكى و شاردنەوەى لە تاریكیدا ، بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كۆمەڵانى خەڵكى كووردستان و لێسەندنەوەى ئازادییە تاكە كەسییەكان و قوفڵدانى
ئەوەتا سایتێكى وەكوو (facebook)كەمرۆڤ دەتوانێت لەگۆشە نیگایەكى بچووكە پەیوەندییە شەخسییەكانى خۆى تێدا ڕێك بخا بەبڕیارى ئازاد جووندیانى لەسەتەلایتى گەلى كووردستان فلتەر كراوە ئەم بڕیارەى جووندیانى دوو باگراوندى ناشرین و نابەرپرسیارانەو ناجوامێرانەى لە پشتەوەیە
1 / تەداخوول كردن لەئازادییە تاكە كەسییەكان بە جۆرێكى وەها ئازاد جووندیانى لە لەبەر كردنى جل ، زەواج ، ئۆتۆمبیلیشدا ئەیكات
2 / هەبوونى ترس لە لیستى گۆڕان كە سایتى facebook بۆتە گۆڕەپانێكى باش بۆ بانگەشەى گۆڕان و كاندیدەكانى
بەڵام ئازاد قەدەغەكارى ئازادیى لەخەڵك ئەبێت بۆخۆى مەسمووح بێت چ سایتێك ئەكاتەوە یان نایكاتەوە لێرەدا دیكتاتۆریەتى ئازاد و هاوبیچمەكانیمان بۆ دەردەكەوێت كەتا ئەمانە مابن كوورد ئازادى بەخۆیەوە نابینێت
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە