نهێنییەكانى پشت سوێند خواردنەكەى شوانەى كەریم كابان و یەك قسەى خۆى !!!

Friday, 21/08/2009, 12:00

1918 بینراوە


خوێنەرە بەڕێزەكان ڕۆژى 20/8/2009 خوولى سێهەمى پارلەمانى كووردستان لە ڕێوڕەسمێكى تەقلیدى و تەشریفاتى نامەنتیق و سەقەتتدا دەستى بەكارەكانى كرد و هەریەكە لە ئەندامانى تازەى پەرلەمان سوێندى بەناو یاساییان خوارد ، سوێند خواردنێك نەلەلاى خواو گەل و نیشتماندا باوەڕ پێكراو نییە ، ڕابردووى زۆرێك لەو ئەندامانەش ڕاستى ئەم مەسەلەیە دەسەلمێنن ، ئەوەى لێرەدا دەمەوێت هەڵوەستەى لەسەر بكەم قسەیەكى كۆنى پارلەمانتارى نوێ (شوان عبدالكریم جەلال) ناسراو بە شوان كابانە
شوانەى كەریم كابان ئەو كاتانەى بەڕێوەبەرى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان (محەلیى) بوو ئەگەر بوودجەى تەلە فزیۆن مانگێك نەقسى بهێنایە خێرا محاسیبەكەى ئەنارد بۆ مەكتەبى ئیعلامى مەركەزى بۆ قەرز ، ئیعلامى مەركەزیش بوودجەكەیان هەمووى دۆلار بوو بێزار بوبوون لەقەرزى ئەم كابرایە لەوەڵامدا بە موحاسیبەكەى شوانەیان دەووت بەخوا دینارێك لەقاسەكەدا نییە دەستێكى تەڕیان پێدا ئەهێناو ڕەوانەى ئەزمڕیان ئەكردەوە موحاسیبەكەش حاڵەتەكەى بەشوانە ڕائەگەیاند شوانەش بەتووڕەییەوە ئەیووت ئەسغەر ڕاست ئەكات دینارێكیان نییە سووێنەكەشى ناكەوێت لەبەر ئەوەى هەموو پارەكەیان بەدۆلارە . جا خوێنەرانى بەڕێز ئەم قسەیەى شوانە مایەى ئەوەیە هەڵوەستەى لەسەر بكەین و بەراووردى بكەین بە سوێند خواردنەكەى 20 /8 ى خۆیدا بۆئەوەى نەهێڵین بەسەر ئێمەو شوانەى تازە پەرلەمانتاریشدا تێبپەڕێت شوانە كەئاوا زیرەك بێت لەمەسەلەى دووڕویى لەبابى سوێند خواردندا و بزانێت كاتێك بەدیوێكدا سوێند ئەخوا بەڵام بەدیوەكەى تریدا سووێندى نەخواردووەو ناكەوێت ئەمە جەوهەرى ووتارەكەى منە كەشوانەى فەریكە پەرلەمانتارى لەسەر هەڵئەسەنگێنم
خوێنەرانى بەڕێزەكان شوانەى كەریم كابان بێزار ببوو لەبەڕێوەبردنى PUK TV نزیكى دەساڵیك مدیر بوو كاتێكیش بوو بەسەتەلایت نەیوێرا بچێتە ژێر بارى ئەو مەسئوولیەتەوەو داواى كرد بەپلەى وەكیل وەزیر تەقاعوود بكرێت ... نەیان كرد !! بۆچى ؟ ئەمە بۆ خۆى پرسیارێكەو وەڵامەكەى لاى شوانەو ئازاد جووندیانییە ... هاتن بەناوى یاریدەدەرى لێپرسراوى مەكتەبەوە بە (یاریدەدەر) نەك (جێگر) لەژوورێكى مەكتەبى ئیعلامدا دایاننا و كارە ئیدارییە سووكەكانیان پێڕادەپەڕاند لەپەناشیا شوانە حەوابوەوە و مەسئوولیەتێكى واى لەسەرشان نەمابوو بەمەش دەم كووتیان كردبوو واشیان لێكردبوو لەداواكەى پاشگەز ببێتەوە كەداواى كردبوو بەپلەى وەكیل وەزیر تەقاعوود بكرێت ... شوانە لەماوەى یاردەدەرى ئازاد جووندیانیدا ئەو ڕاستیەى باش ئەزانى كەقسەى بستێك ناڕواو هەمووشتێك هەر جووندیانیە چوونكە كانتۆنى ئازاد جووندیانى ساڵانێكى زۆرە لەناو ڕاگەیاندندا درووست بووەو شوانە بەئاسانى ناتوانێت تێكى بدا ئەو كانتۆنەش شێوازەكەى وابوو تەنانەت دڵزارى خووشكەزاى جووندیانى و چیاى سكرتێریشى حسابیان بۆ شوانە نەئەكرد و لەژێر پەردەو بڕیارى ئەوەوە ئیشیان ئەكرد ڕۆژان هات بەم جۆرەو ڕۆژان ڕۆشت بەو جۆرە بۆیە ئازاد جووندیانى وەكوو پیشەى هەمیشەیى خۆى بۆ ڕزگاربوون لێى فكرەى (تەرفیع و تڕۆ) بەخەیاڵیدا هات تا خۆیى و كەسە نزیكەكانى ڕزگارییان ببێت لەدەستى هەربۆیە پێشنیارى ئەندام پارلەمانى خستە بەردەمى بەمەش ئازادى عەلووج لەیەكێك لەئاستەنگەكانى بەردەمى نەجاتى بوو ، بۆ ئێمەش دەركەوت شوانە مەبەستى لە بوون بە ئەندامى پەرلەماندا تەقاعوودیە نەك خزمەت بەگەل و نیشتمان سوێند خواردنەكەشى دووڕووى شاراوەى ناخى یەك مرۆڤن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە