رێگا له ئیعدامكردنی زانیار و لوقمان مورادی بگرن
Monday, 07/01/2013, 12:00
1318 بینراوە
به پێی هه‌واڵه‌كان دادگای رژێمی دڕنده‌و دژی مرۆڤی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئوستانی كوردستان سه‌ردانی زیندانی گه‌وهه‌ر ده‌شتی شاری كه‌رجی كردووه تا بڕیاری ئیعدامی داسه‌پاو به‌سه‌ر هه‌ردوو زیندانی كورد زانیار و لوقمان ئیقباڵ مورادی جێبه‌جێبكرێت ,ئه‌گه‌ری زۆره له رۆژانی نزیكی داهاتوو دا ئه‌م حوكمانه جێ به‌جێ بكرێن و هه‌ردوو زیندانی كورد ئیعدام بكرێت .
به وته‌ی باوکی زانیار مورادی ، ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه بۆ ئاماده‌بوون له جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزا دژه مرۆڤانه‌یه چووه‌ته تاران كه زانیار و لوقمان موردای تۆمه‌تبارن به کووشتنی کوره‌كه‌ی , ناوبراوان له دادگاییه‌کی (10) خووله‌کیدا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئیقباڵ مورادی باوکی زانیار مورادی وتی:" ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان پیش‌تر له نوێژی هه‌ینیدا رایگه‌یاندبوو که زانیار و لوقمان بکوژی کوره‌که‌ی ئه‌و نین. "
شایانی باسه زانیار و لوقمان مرادی له ڕێکه‌وتی 17 ی ئۆکتۆبری ساڵی 2009 له مه‌ریوان قۆڵبه‌ست کران و پاش نۆ مانگ له ئه‌شکه‌نجه‌دانیان له 22ی دێسه‌مبه‌ری ه‌وه 2010 به تۆمه‌تی 'موحارب' ((واته دژیاتیکردنی خودا)) سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای پێداچوونه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی زانیار و لوقمان مورادی له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه و حوکمه‌که‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیار به‌ڕێکرا .
جگه له‌م دوو زیندانییه , له ئێسادا 21 چالاكی سیاسی مه‌ده‌نی كوردی دیكه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دان ده‌كه‌ن كه بریین له‌مانه‌ی خواره‌وه
: حه‌بیبوڵا له‌تیفی ، شێرکۆ مه‌عاریفی ، روسته‌م ئارکیا، ، فه‌رهاد چالش، ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می، شاکر باقی، سه‌ید سامی حوسه‌ین و سه‌ید جه‌مال مه‌حه‌مه‌دی، موسته‌فا سه‌لیمی، ره‌شیدا ئاخ که‌ندی ، حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ری پوور، سمکۆ خورشیدی ، سیراوان نه‌ژاوی ، ئیبراهیم عیسا پوور ، رزگار ئه‌فشاری ،عه‌لی ئه‌فشاری ، هۆشه‌نگ ره‌زایی ، ره‌زا اسماعیلی ، به‌هروز ئاڵخانی ، به‌خیتار میعماری.
لێره‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سانی مرۆڤ دۆست ده‌كه‌ین به‌ر به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره دڕندانه‌یه بگرن و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن .
داكۆكی له كاكه زانیار و لوقمان و زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌ركی هه‌مووانه .
Kurdistan Without Genocide
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
7-1-2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست