پەیامى شانۆكارانى دەربەندیخان لە ڕۆژى شانۆى جیهانیدا

Wednesday, 31/03/2010, 12:00

1551 بینراوە


هونەر بەرهەمى ژیانە و لەتەك بەردەوام بونیدا هەناسەئەدات , مرۆڤ بەردەوام لەململانیدایە بەهۆى ڕۆژونە ناو كایە جیاجیاكانى سیاسەت و ڕەوشە ئاڵۆزە ئابورى و كۆمەڵایەتیەكانەوە و هەر ئەو كایە جیاجیانەیشە كە ژیانى مرۆڤەكانیان لەدۆخێكى ئاڵۆزدا بەجێهێشتوە .
هونەر ئەو فریاد ڕەسە یە كەئێمە پەیامى خۆشنودى بۆمرۆڤەكانى تێدا دەبینینەوە , تەنها هونەرە پاكێتى ژیان ڕائەگرێت لە بەرامبەر هەولەَ و هەنگاوە دزێوەكاندا , هەڵبەتە هونەرى (شانۆ) هەناسە باڵاكەى هونەرە.
ئێمە هەموومان بەسەرەتایەكى سادەوە چوینە نێو دنیا بەرینەكەى شانۆوە , بەڵام دواتر تێگەیشتین لەوەى كە ئەو دونیایە زۆر لەوە ئاڵۆزتر و جەنجاڵترە و توشى سەرسامی بوین كە بەر كوڵتورى بەرینى شانۆى جیهان كەوتین ؟ چونكە ئێمە وەك میللەتى كورد هێشتا لەسەرەتاداین و خاوەن ئەزمونێكى سادەین لەو بوارەدا .
مرۆڤ بەدەستى خۆى نییە , بەزەى بەخۆیدا بێتەوەو شوێنى لێ ببێتەنا شوێن , بزەى لێ ببێتە ئەشك ؟ چونكە هێشتا خۆمان بەمەلەوانێكى سەرگەردان دەزانین , كەچى كۆڵ نادەین و بێ پەروا دەمانەوێت بەرەوپێشەوە بچین .
جەخار تا ئێستاش ڕێگاكان گەڵێك لەوە ئاڵۆزترن ئێمەبتوانین بەسانایى تێیدا تێ پەڕبین, سەربارى ئەوەش هێشتا ئامێزەكانى ئێمە فراوانتر ئاواڵانەكراوە تا سەرسەختانە ئاوێزانى شانۆبین.
ئەوە تێگەیشتنى ئێمەیە , بەڵام هونەرى شانۆ وەك ژیان هەمیشە بەردەوامە , چونكە خۆى بەشێكە لەژیان .
تێبێنى : شانۆكارانى دەربەندیخان ئەو سێ هونەرمەندە بەڕێزەیان هەڵبژاردكە لەخوارەوە ناوەكانیان نوسراوە بۆ نوسینەوەى پەیامى لۆكاڵى شانۆیى .
هەروەها ئەو سێ هونەرمەندە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و شانۆكارانەوە وەك لیژنەى دیارى كردنى هونەرمەندێك بۆ وەدەستخستنى خەڵاتى ئاڵتونى هەڵبژێردران و خەڵاتى زێڕێن ى ئەمساڵ درایە بەرێز (شەهاب ئەحەمد)
لیژنەى هەڵسەنگاندنى سیڤى هونەرمەندان بۆ خەڵاتى زێڕین و نوسینەوەى پەیماى شانۆكاران پێك هاتبون لەبەرێزان :
كەمال حەمە ڕەشید
پێشڕەو حەمید
محەمەد ئەحمەد ڕەزا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە