پەیامێك بۆ نەوشیروان مستەفا

Thursday, 17/03/2011, 12:00

1363 بینراوە






یەكێك لەو كسانەى بەشێوەیەكی رێكخراو دەستیكرد بەتیشك خستنە سەر كەم و كورتییەكانى ئەم دەسەڵات و حكوماتە زەردو سەوزەى كوردستان تۆ بویت، ئەوەى بۆیەكەمجار توانى وەكو پارتێكی ئۆپۆزیسیۆنى راگەیەنراو لەكوردستاندا خۆی رابگەیەنێ تۆو هاوڕێكانت بوون، ئەوەی كە توانى زۆر بەلێزانانە دەنگی خەڵكی نارازی سەرشەقام بۆ كیسەكەى خۆی كۆبكاتەوە تۆ بویت، ئەوەى زیاتر لەبیست رۆژ پێش مێژووى (17 / 2 / 2011) خەڵكی هاند بۆ رژانە سەر شەقام لەو رۆژەدا تۆ و راگەیاندنەكانى تۆ بوون، ئەدی كەرێپێوان كراو گەنجانى پڕكراو لەراگەیاندنەكانى تۆوە ئاراستەكەیان بەرەو توندو تیژی گۆڕی خێربوو ویستت وەكو بەرزەكی بانان بۆی دەرچیت؟ دواى ئەوەى هێزەكانى زێرەڤانى هاتن و ویستیان گردەكەتان لەگەڵ شیوەكەیا تەختبكەن بۆچی لەهەموو رابردووت پەشێمان بویتەوە؟ ئێستاش وا یەك مانگ بەسەر خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى شاری سلێمانىو دەڤەری سەوزدا تێدەپەڕێت و تۆش هەر لەو نێوانەدا نازانى كامیان هەڵبژێری خۆساغكردنەوە لەگەڵ خەڵكی نارازی یان دانیشتنو گفتوگۆ لەگەڵ دوو پارتە گەورەكەو پشتكردنە جەماوەرو داخوازییەكانیان.
بەرێزم ئەو ئاگرەى كەراگەیاندنەكانى تۆ لەبەر دەركی سەرا كردیانەوە وا خەریكە پشكۆكانى دەبن بەخۆڵەمێش و دواتریش قوڕ بەسەر ئەو لاوو گەنجانەى لەبەر سەراو كەناڵەكاندا دژی ئەم دوو دەسەڵاتە زەردو سەوزە قەسەیان كردووە، بزانە چۆن یەك یەك سەرەنگوم دەكرێنو هەریەكەو بەجۆرێك سیناریۆو پلان لەناو دەبرێن.
لەم كاتەدا ئەگەر یەكێتى و پارتى تەقەیان لەهاوڵاتیانى نارازی و خۆپیشاندەر كردبێ و شەهیدو برینداریان كردبێتن ئەوا بەو بێدەنگییەت پێش هەموو كەسێك خوێنى ئەو قوربانیانە بەدەستى تۆوەیە بۆیە تكایە تۆش خۆت ساغ بكەرەوە لەگەڵ خۆپیشاندەرانى یان تۆش بەگێرە شێوێنیان دەزانىو مەرەكان بۆ گورگەكان بەجێدێڵیت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە