ئێمە بۆچى چووین بۆ حەمرین...؟؟

Wednesday, 28/03/2012, 12:00

1302 بینراوە




ساڵێك،پێش ئێستا لە بەردەركى سەراى سلێمانیەوە باێێك بەڕێكەوتین،بۆ زنجیرە چیاكانى حەمرین،ئێمە زۆر حەزمان بەدەوڵەت بوو،دەمێك بوو وەها پێشنیارێك لە زیهنیەتمدا ئەهاتوو دەچوو،كە دەرگایەك واڵابكەین تا باس لەپرسی دەوڵەت لەباشورى كوردستان بكەین،بۆیە بەیانیەكى زوو لە 23/3/2011.ڕێگاى حەمرین و ئاڵاى كوردستانمان كردە دەست پێك و نیشانە.
ئەمە،بەدیوێكدا ڕووداوێكى مێژوویی گرنك بوو،كە ئاڵا لەو ئان و ساتە دژوارەى هەرێمى كوردستاندا لەسەر حەمرین بەپێش چاوى چەندین كەناڵى ئاسمانى كوردى و عەرەبیەوە،هەڵبدرێت،نابینایەكمان لەگەڵ بوو ووتى: من لەو دیوو بینایی چاوەكانمەوە هەست بە كەموكورتیەكى تر ئەكەم كەدەوڵەتمان نییە.ئەمما بەدیوەكەى تردا باش ئەمان زانى كە پایەكانى دەوڵەت چین..؟.دروستبونى دەوڵەت لەكوێوە دەست پێ ئەكات،.؟ باش ئەو هەقیقەتە تێگەیشتبوین كە دەوڵەتێك ێویستە بۆ كورد كەماف و كەرامەت و ئەركەكانى تاكى تیا دیارى كرابێت و تاكى كوردى ئامادەگى هەبێت.بۆیە زیادە رۆیی نییە ئەگەر بلێین ئەم باس و خواسی دەوڵەتى كوردییە لەوەها كاتێكدا لە ئێمەوە بەنوسین و بەرنامەو ئەم نمایشانەوە دەستى پێكرد.تەنانەت دەزگاى موخابەرات لەڕێگاى وەزراەتى بەرگرییەوە،نویراوێكى بە ناونیشانى "الغایە سریە" ئاراستەى جەی سى سى لەسلیمانى كردبوو،تیایدا زانیارى و ئاگاداركردنەوەى ئێمەى لەو دۆخە بەڕوونى خرابووە ڕوو،بۆیە ئەمانیش نوسراوەكەیان بەفەرمانگەكانى حكومەتدا گشتاندبوو.
دیارە،بەشێكى زۆر لەمێژوو نوسان و رۆژهەڵاتناسەكان،لەڕووى بارى جوگرافیەوە زنجیرە چیاكانى حەمرین،بە دوا سنورى باشورى كوردستان دائەنێن،ئەگێڕنەوە یەكێك لەدەسەڵاتدارە قسە ڕەق و لەڕووەكانى كورد كاتى خۆى لەبەغداو لەلایەن بەعسەوە مشتومڕی بۆ دروست ئەكەن،لەپرسیارى ئەوەى،كورد بەچیا ئەزانێت حەمرین دوا سنورى كوردستانە،ئەویش لەوەڵامدا،ئەڵێت: حوشترێك بێنن،بارى بكەن لەخورماو لەبەغداوە بەئاڕاستەى كوردستان لەبەغداوە بەڕێی بخەن،وازى لێبێن،ئەبینن ئەو حوشترە لە جەبەل حەمرین ئەوەستێت.بۆیە زۆر شت لە بارەى حەمرین و سنورى كوردستانەوە ووتراوە.ئەگەر تا دوێنى شارەزایان تەنها لەبارى عەسكەری و سوپاییەوە قسەیان دەرهەق بە ئاسایش و كیانى نەتەوەیی و دەوڵەت كردبێت،ئەمرۆكە بارو بوعدى جیو-سیاسیش یەكێكە لە ڕەهەندەكانى ئاسایشى نەتەوەیی هاوشانى لایەنە سیاسی و شەبەكە سیخوری و ئابوریی و فەرهەنگیەكان ڕۆڵى گرنگ ئەگێرێت.بەڵام لەشوێن و كاتدا ئەم پرسە قسەى جیاواز هەڵئەگرێت،بونمونە:ئەو گروپەى كەجیابوینەوە لەدواى دە ڕۆژ لەخۆپیشاندان،بەهۆكارى وەرەقە فەرزكردنى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و گۆڕینى بارى ناڕەزاییەكان و نائیدارەدانى خۆپیشاندانەوە،بەوەها كردەیەك هەستاین،چونكە بەئاشكرا بەراى گشتیمان ووت: تاك و وە مرۆڤ سەرمایەو بنەماى بونى نەتەوەیەكە،لەگەڵ ئەوەى پلە و پشكى شێر بەر بەخۆمان ئەكەوێت لەهەڵگیرساندنى نارەزاییەكاندا،ئێمە ئەمڕۆ كارەكەمان لەدەست ترازەوە هەرووداوێك ڕووبدات لێی بەرپرسیارنین،وامان لاباشە كە یەكگرتوو بین و پێكەوە تەكبیرێك بكەین،نوێژێكیش لەحەمرین بكرێت،ئیتر دونیا یان كاول كردلەدواى ئەم ووتانە.وەلێ لەو دەمەدا ئەگەر ئەگەر وەك ئۆپۆزسیۆن نەبواى ڕەنگە لەدین و كوردایەتیش دەربكرایتایە.
سەرەنجام،دواى تێپەڕبونى ساڵێك،بەسەر ڕۆیشتن بۆ دوا خاڵى سنورى و هەڵكردنى دەیان ئاڵاو هەڵپەركێ و دەركەوتنى كەواو سەڵتە.لەهەمان كاتدا دەسەڵاتى كوردیش ساڵێكى تێپەڕاند و لەكیسى خۆیدا،كەنەیتوانى وەها چاكسازیی و ڕێككارییەك بكات،هەم خۆى و هەم كۆمەڵانى خەڵكیش لەو ڕارایی و قەیرانە قوتاربكات،ساڵێك تێپەڕى نەك هەرگەندەڵى و فەزاحەت چارەسەر نەكرا،بەڵكو نەتوانرا لەحەدى خۆشى بیوەستێنن،زیاترو واوەتر رۆیشت.ساڵێك تێپەڕى و خۆپیشاندەران و رۆشنبیران هەر وان لەژێر سانسۆرو چاودێرى دامودەزگاكانى حزبدا،هێشتا بەئاشكرا پێمان ئەڵێن:"سلێمانى حكومەتێكەو هەولێریش حكومەتێك" ئەى خودایە كەركوك ئەبێت حاڵى چى بێت،كەهەر ئەوەندەى ماوە لەدەروازەى شارەكە دەزگا سیخوڕییەكانى دەوڵەتانى دونیا بەقوتعەیەك ناونیشانى خۆیان بدەن و بەخێرهاتنمان بكەن،ساڵێك پێپەڕى نەك بیرێكمان لەناوچە دابڕاوەكان و حەمرین نەكردەوە،نەیانتوانى كۆنگرەیەكى نەتەوەیی ببەستن لەبەرچاوى ئێران و توركیا،یەكڕیزى كورد بۆ یەكەمجار لەمێژوودا نیشان بدەن،ئێمە ئەزانین پێویستە لەم ناوەندەدا ڕەچاوى حەزى توركیاو ئێران بكرێت،بەڵام بەوجۆرەش..!!.نەورۆزێك بەسەر خەم و پەژارەى ماڵە شەهیدو ئەنفال و تەنانەت كادرە بەدبەختەكانى حزبیش دا تێپەڕى،هێشتا هەر وەك خۆمان واین و نەگۆراوین،هێشتا ئەڵین:ئەگەروەك ئێمە نەبیت،چەپڵەلێنەدەیت،لەبیرى مندا بیرنەكەیتەوە،دوژمنى هەرە گەورەمان تۆیت و تۆ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە