برا که ناسه که ی سه رۆکی وه زیران و دیمو کڕاسیه تی جه مه دانی سوور

Friday, 02/04/2010, 12:00

1956 بینراوە


گێڕهارد شڕۆیده ری سه رۆک وه زیرانی پێشووی ئه ڵمانیا برا بچوکه که ی له شاری کۆڵۆن که ناس بوو ، دوای ماوه یه کی که م وه هه ر له سه رده می حکومرانی برا گه وره که ی له که ناسیش ده رکرا و بێکار و کاسبی ده سوڕایه وه، ڕۆژنامه یه کی ئه ڵمانی ئه م هه له ی قۆزته وه و چاوپێکه وتنێکیان له گه ڵی سازکرد، ئه میش ڕه خنه ی له براکه ی گرت که نه یتوانیوه هیچی بۆ بکا وه هه وڵی بۆ نه داوه بیگه ڕێته وه سه ر که ناسی ـ شڕۆیده ریش وه ڵامی ڕۆژنامه که بی دایه وه که برایه بێکاره که ی هیچی له که سێکی ئه ڵمانی ئاسایی زیاتر نیه و ه ده بوایه کاره که ی خۆی به ڕێکوپێکی ئه نجام دابا تا ده ریان نه کردبا ـ
ئه م بابه ته به شێوه یه کی ئاسایی و چاوه ڕوانکراو له لایه ن که سی ئه ڵمانی مامه ڵه کرا، ئه مه مانای دیموکراسیه ت و تێگه یشتنی مه ردی ئه روپایه بۆ دیموکراسیه تی، که چی له میدیاکانیاندا لای خۆشمان ڕۆژانه مێشکی هه ژاری کورد به وشه ره ونه قداره کان کاس کراوه ، جه مه دانی سووره کان وشه ی دیموکراسیان به به رده وام به سه ر ده مه وه یه وه به شێوه یه کی زۆر ناجۆر به ناوهێنانی ئه م وشه یه گاڵته به گه ل و میلله ت ده کن ، که چی نه له دیموکڕاسیه ت گه یشتوون وه نه ده زانن مانای چیه ، له پاڵیشیه وه ده ستیان گرتووه به سه ر سامانه کانی کوردستان و به رهه می خوێنی سه ده ها هه زار شه هید له باڕ و مه لهاکانی ئه وروپا و دووبه ی له لایه ن نه وه ی مه لا وه خه رج ده کرێ ـ
ـ
وا گووتیشمان قه یدی ناکا با کوڕ و نه وه کاسبه کانی مه لا بابی خۆن تا تێر ده بن، هه مووی میراتی باوکیانه ئه و باوکه ی که ڕابه ری شۆڕشێکی جه ماوه ری ده کرد وه ئه وکاته ی پێشمه رگه پێشی له مه رگ ده گرت ئه ویش له سه نگه ره قایمه کانی ناو ئه شکه وته کانی سه ر سنووری ئێران له بنه بان خه ریکی دارسبیل درووست کردن بوو، بابی خۆن هه موو ماڵی باوکیانه، خۆ له وانه یه هه ر ئه و سبیلانه ی مه لا موسته فا بوو بێ کراوه به و هه موو سامانه و کوڕ و نه وه کانی وا له خشتی ژێڕ گیراون پێی ـ
با بی خۆن تا تێر ده بن، که هه رچه ند به هیچ تێر نابن، باشه داروو ده سته و پیاوه کانیان بۆ، خۆ هه ر هه موویان بوون به تاجیرباشی، ته نانه ت یه کێک به لامێک بیانگاتێ یان ژنی لێهێنابن یان کچیان دابێ پێیان خۆیان به خاوه نی سه رواتی کوردستان ده زانن، هه ر هه مان ئه م جه مه دانیه سووره ی که دوای ئاشبه تاڵ نیشانه ی دۆڕان و میلله ت فرۆشتن بوو وا ئیمڕۆ بووه به نیشانه ی کاسبی و پاره په یدا کردن له سه ر حسابی کوردـ
وه به پاڵیشیه وه دیمکرڕاسیه ته تایبه که ی خۆیان که هه موو کاتێک کڕنووش ده با بۆ جه مه دانیه سووره که یان وه ک مۆڕفینێک به بێده سه ڵات ده فرۆشرێ و میدیا هه رزانه کڕاوه کانیش ده بێ به هه مان شێوه ی که بۆ شای ئێران و سه دام و ـ ـ پێیان هه ڵ بگووترێ و له لایه ن چڵکاوخۆره کانیان وه ک بووک به چه پڵه رێزان سه ربخرێن بۆ هه رزاڵه کانیان ـ
جا کێ له دیموکراسیه ت گه یشتووه برا که ناسه که ی سه رۆک وه زیران که داوا ده کا بکرێته وه که ناس یان بنه ماڵه سه ر و مێزه لاک سووره کان ـ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە