سۆزانی خاڵە شەهاب ماڵئاوا

Thursday, 17/03/2011, 12:00

2219 بینراوە



ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی کاروبارەوە لە هەولێری پایتەخت کابرایەکم ناسی و پاش ماوەیەك بوو بە هاوڕێم ، ئەم کابرایە لە ڕیکخراوێکی کارە مرۆیی یەکان کاری دەکرد ، خەڵکی دەوڵەتێکی ئەفریقی بوو ئەسمەرێکی تۆخ، زیرەك ، مرۆڤدۆست وە دنیا دیدە. زۆر خۆشحاڵ بوو کە لە هەولێرە و هەولێری ئەوکاتی زۆر لا خۆش بوو گەر ئێستا بوایە هەر دەمی دادەچەقان ، کابرایەك بوو زۆر زانیاری لەسەر کورد و مێژوویەکەی و ئەزموونەکەی هەبوو هەرچی یەکی دەست کەوتبا لەسەر دۆزی کورد ، کەلتوور وە سەرٶکەکانی کورد ئەو خوێندبوویەوە تەنانەت هەوڵی فێربوونی کوردیشی دەدا و چەند شتێك لە کوردی و ئاخاوتنەکەی فێر ببو بەڵام زٶر نەبوو.
کاتێ دەکەوتینە گفتوو گۆ لەسەر ووڵات و کاروبارەکانی هەمیشە دەیوت ووڵاتەکەتان زۆر خۆشە و بە شەوقەوە باسی شارەکانی هەرێمی دەکرد منیش درێخیم نەدەکرد وە بە پێ ی دەرفەت کە زانیاریەکانی دەوڵەمەند بکەم و بەیەکەوە بە پێ ی کارە مرۆییەهاوبەشەکەمان هەموو هەرێمم گەڕان.
منیش کەوتمە سەر باسی پرسین لە ووڵاتەکەی ئەو شارەکانیان چۆنە؟ جادەو ڕێگاوبانەکانیان، کەش و هەوا، سیستمی ووڵات تا ڕادەیەکی زۆر زانیاریم لێی دەست کەوت وە بۆم دەرکەوت کە ووڵاتەکەیان تەنها یەك ڕێگەی قیرتاوی تیا نیە، مەگەر یەکیك زۆر دەوڵەمەند بێت لەخانوی بەرد یان کۆنکرێتا بێت لە سەر خۆمانا تا ڕادەیەك بەزەییم پێیانا ئەهاتەوە هەربۆیە بە هاوڕێکەم ووت : تٶ پاسپۆرتەکەت ڕێگەی سەفەرت پێ ئەدات بۆ ئەوروپا بۆ ناچیتە ووڵاتێکی ئەوروپی و لەوێ بژیت .. تۆزێ وەستا ووتی تۆ ئاگاداریت من سەرە ئیجازەکانم بە پەنجە حساب ئەکەم بە سەعات بە دەقیقە بۆ ئەوەی بڕۆمەوە بٶ ووڵاتەکەم؟ من وولاتەکەی خۆم بە هیچ شوێنێك لە دنیا نادەم ووتم ئەزانم تۆ دایکت زۆر خۆش ئەوێت بۆیە حەز ئەکەیت بڕۆیتەوە جا چیە دایکت بەرە لای خۆت خۆ تۆ خیزانت پێکەوە نەناوە جارێ.. ووتی ئەگەر دایکم بەرم ئەی کەس و کارم ئەی دراوسێکانم ئەی خزمەکانم ئەی ئەوهەوایەی یەکەم جار سییەکەنم پێ ی ئاشنابووە ؟؟ من لەهەموو شوێنێك غەریبم تەنها لە ووڵاتەکەی خۆم نەبێ ... کەمێك وەستا و سەیرێکی کردم ووتی باشە جەناب خۆ هەولێر کوردوستانە تۆ بۆ هەر فرسەتێکت دەست دەکەوێت دەچیتەوە بۆ سلێمانی ؟؟ منی بێدەنگ کرد و خستمیە گێژاوەوە...
ئنجا ... سۆزان خان تۆ قەت تووشی ئەو گێژاوە بوویت ؟؟ پرسیارت کرد لە خۆت: من سۆزانی خاڵە شەهاب ئەگەر لە شارەکەی خاڵە شەهاب ببم چیم لیدێت؟ وەڵام مەدەرەووە بچۆرە ژوورەوە هەروەك چۆن بە ختیار عەلی بە وەستا عەلی باوکی شەهید ڕێژوانی ووت تۆش بچۆ ژوورەوە بە تەنها بێکردنەوەی تەلەڤزیۆن لەسەر چەناڵەکانی پەرتی ... داڕوتاو لە پۆستەکەنت.. بێبەری لە سیاسەت و ئینتمای سیاسیت تەنها و تەنها وەك سۆزان ... سۆزانی خاڵە شەهاب ... بەقووڵی زۆر بەقووڵی بڕوانە ئەو مەسیجانە بکە کە لەهاوڕێ نزیکەکەتەوە هاتبوو کە ووتبووی : سۆزان وەرەوە بەرەی گەل ئەگینا ماڵئاوا ... ئەو ماڵئاوای لە هاوڕێیەتی تۆ دەکات گەرنەچیتە بەرەی گەل تۆش لەوە دەچێ ماڵئاوا لە سلێمانی .. سابونکەران، مەڵکەنی ، جادەی سالم بکەیت تا هەتایە نابیتەوە بە کچی سلێمانی ... مەگەر لەناو سەیارەی جام ڕەش و بە حیمایەوە بە سلێمانیا گوزەر بکەیت بەڵام وا ئەزانم هەروەك لە زاگرۆز تی ڤی یەوە ووتت من هەر نابێت بچم بە وێدا ... تۆ خوا بە هەڕەشە تێ مەگە لەسەر ئەم دژایەتی و سوکایەتی کوڕان و کچانی سلێمانی جارێکی تر ئەتوانیت جانتاکەت بکەی بە شانتا و وەك هاوڕێ ئەفریقی یەکەم دەچوەوە ووڵاتە کاولەکەی تۆش ئاوا سەر بکەیتەوە بە کەلاوەکانی شاردا بە جادەی ئبراهیم پاشادا بۆ جادەی گۆران؟ مەترسە گۆران ئەڵێم نەك گٶڕان...
من دەمەوێت پرسیارێك بکەم بەڵام توخوا مەڵێ ئەمیش گۆڕانە مەڵێ مادەم لە کوردوستان پۆست دەنووسێت ئیتر ئەوە گۆڕانە گوێ ی لی ناگرم ... من خەڵکی شارەکەی شێخ شەهابم ئەو شێخ شەهابەی کە کاتێ لە سێدارەدرا هەموو فرمیسکی خوێنینمان بٶ ڕشت چونکە دەیهێنا .. پرسیارەکەم ئەوەیە: بۆ وا لە خۆت دەکەیت ؟ جیت لە بەسووك سەیرکردنی کوڕان و کچانی بەر سەرای سلێمانی دەست دەکەوێت ؟ ئەگەر تۆ نازانی یان ئاگات لێ نیە چیت دەست دەکەوێت ئەوا سۆزان خان من ئەزانم .. وەرە با من و تۆ بە هەمان شێوە کە داوام لە دکتۆر بەرهەم کرد بچینە بەر دەرکی سەرا بزانە لەو دوو بەرەکیەی تۆ لەگەڵ سلێمانی دەیکەیت چیت دەست کەوتوە؟
چەند بە شەوقەوە گوێت بۆ برادەرەکەی بەرنامەکەی زاگرۆز گرتبو کە بەهەوەسی خۆی فشە و درۆی بۆ ڕیز ئەکردیت لەبەر ئەوە نا ڕاست بێ یان درۆ بەڵکو ئەوە ئەو ئاوازە بوو کە حەزت ئەکرد گوێت لێ بێ هەروەك هەنگوینت لەدارا دۆزیبێتەوە کێ زیاتر سووکایەتی بە خەڵکی سلێمانی بکردایە زیاتر لە خۆشیا سوور هەڵدەگەڕایت....
ئاگات لێنیە؟ ئەو دەمووچاوانە لەو بەرنامەیادا هەمان ماسکیان لە دەموچاودابوو کە ڕێژوان، سۆرکێو ، شێرزاد ... گەرمیانیان شەهید کرد ... جا هەقی خۆیەتی بە تۆی نوێنەری گەل و ئەو برادەرەی نوێنەری جیابوۆوەی خۆپیشاندەران بڵێین:
قەدری میللەتتان بەجارێ شکان
نەحەیاتان ما نە ناوونیشان
باری تەعنەتان واهاتە سەرشان

وەڤدی کوردوستان میللەت فرۆشان
هەرزەوەکیلی شاری خامۆشان
چەپکێ لەگوڵی باخەکەی سەرا
کە بەخوێناوی میللەت ئاودرا
بیبەنە خزمەت عەرشی عراقی
بڵین یار باقی هەم سوحبەت باقی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە