لەناویەكیتى كەبەقەڵت نەگوت ئەمە كۆتر نانبڕاودەبیت راگەیاندنى یەكتیى لەهەولێر وەك نمونەیەكى پێشو !!

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

2162 بینراوە


بەفەرمانى سكرتێرە نەخۆش وپەككەوتوەكەى یەكیتى وبەئیعازى سەرۆكى پارتى وبەزەختى بەچكە رێویەكانى دەوروبەرى كۆشكەشاهانەكەى قەلاچۆلان مەبەستمان لەو بەچكە رێویە برسى وگروانەیە كە هەمیشە بۆبەرژەوەندى خۆیان خۆیان بە گۆچانەكەى تالەبانیەوە گرتوەووەك (مەلاتڕحێو،ئەرسەلانى نائەسڵ ،ئازادى علوج و.....)ئەوانیتر .هەڵمەتى دەركردن ونانبڕینى ئەو كادیرانە دەستى پێكرد كە لەناویەكیتى بیرورایى جیاوازییان هەیەوپشتیوانى لیستى گۆران دەكەن!!
لەدیوەخانى تالەبانى كەئێستا پڕبوە لە غولام وكرێگرتە ئەو غولام وكرێگرتانە هەر پیشەیان خزمەتكردن نیە بەلكو لەم زروفەدا دەتوانن رەئییان هەبێ وقسەدەكەن وپارەوسەیارەودەمانچە دەبەخشنەوەودەتوانن نانى ئەو كادیرانەش ببڕن كەلەرابردوودا كۆڵەكەیەكى قایم وپتەوبوونە بۆراگرتنى یەكیتى.ئەو غولامانە دەیانەوێ بەهەرشێوەیەك بێ چیتر لەخوارەوەى دیوەخانەكەى تالەبانى لەسەر پێلاوعەرزدانەنیشن وهەركشێن بۆسەرووى دیوەخانەكەولەتەنیشت پیاوەنەخۆشەكە دابنیشن وبازوییان هەڵبكەن بۆ خواردنە چەورەكەى بەردەم ئاغاكەیان.
ئەو غولامانە بۆ دەستەبەركردنى بەرژەوەندیەكانى خۆیان ئامادەن بۆ جێبەجێكردنى هەموو كارێك وهۆنینەوەى سەدان درۆى شاخداروهەڵبەستراولەسەر ئەم وئەودا!بێگومان هەرئەوانەشن یەكیتیان بەم رۆژەگەیاندویەكیتیان لەئاست كەس وكارى شەهیدان وخاوەن خەبات وقوربانیدانەكان ئاوا سوك وریسواكردویەكیتیان تەسلیمى پارتى كرد.
نانبڕینى كادیرانى ئێستا لەسەر دەربرینى بیروراى جیاواز لەناویەكیتى كارێكى تازەنیە،بەلكو لەپێشتردا بەهەزاران كادیرى تر لەسەر هەڵوێست وپابەندنەبوون بە تەكەتولات ودەست ماچكردنى ئەم وئەو لەیەكیتى دەركران ونانبڕواكران!نمونەش لەوەدا زۆرە بەلام ئێمە تەنیا (106)كادیرى راگەیاندنى هەولێر بەوێنە دەهێنینەوە كە (ئازاد جندیانى علوج) دەریپەراندن ومووچەكانى هەرهەموویان بڕى وپاشان خزم وكەس وكارى خۆیى وتەكەتولاتى خۆى لەشێوێنى ئەوكادیرانە دانا.ئەگەر دەركردن ونانبڕینى كادیران لەپێشودا لەناویەكیتى زۆردەنگ وسەداى نەبووبێ نئەوا دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى پێشتر كەسێك نەبوە لەسەر ئەو كادیرانە هەڵبداتێ وقسەیان لەبارەیەوە بكات.بەلام ئێستا فریادرەسێك لە گۆرەپانەكەیە وناویشى (نەوشیروان مستەفا)یەودەیەوێ یەكیتى بگەرێنێتەوە دۆخى جارانى خۆى وگۆرانیش لە كوردستان بەرپا بكات.
[email protected]






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە