دایکی شەهید جۆنسۆن و مۆراڵ....

Saturday, 07/03/2015, 12:00

2485 بینراوە


ئەشلی کنێت جۆنسۆن، تەمەن ٢٨ ساڵ، لە مالوبرا لە هەرێمی کوینزیلاند لە دایک بووە، دانیشتوی شاری کانبێرایی پایەتەختی ئوسترالیایە. لە مانگی دوازدەیی ساڵی رابردوو دەبێت بە شەرەڤان لە ریزەکانی یەپەگە لە رۆژئاوایی کوردستان. لە رێکەوتی٢٤/٢/٢٠١٥ شەهید دەبێت. 
جۆنسۆن پێش شەهید بوونی نامەیەک بە مۆبایلەکەی بۆ دایکی دەنێرێت و تیادا دەنووسێت " دایکە، بەراستی ئەوەی کردومە ئەوە بووە کە خۆم ویستومە، هەرج شتێکیش رووبدات دەمەوێت باش بزانیت بەدڵەوە لەگەڵی بوومە، هەستم کرد شتیکە پێوسیتە بکرێت.



دادگایی ئوسترالیا شەهید بوونی جۆنسۆنی وەکو مردویەکی تاوانبار بە کۆمەڵگایی ئوسترالی ناساند. روونکردنەوەی دادوەر بۆ کۆمەڵگایی ئوسترالی لەسەر ئەو بابەتە ئەوەیە، یەپەگە بەهەمان شێویی داعش هەوڵیداوە تۆری کۆمەڵایەتی بەکاربهێنت بۆ ریکخستنی گەنجی ئوسترالی، ئەمە لە بەرژەوەندیی گشتی کۆمەڵگایی ئوسترالیدا نییە. جۆنسۆن یەکێک بووە لەوانەی کە لەو رێگەیەوە رێکخراوە لە لایەن یەپەگە، دوایی بووە بە شەرەڤان.


لە کۆمەڵگایی پێشکەوتودا جیاوازی دەکەن لەنێوان بڕگەییەکیی یاسایی و هەڵوێست ومۆڕاڵدا، ئەو بڕیارەی دادگا لە نێو کۆمەڵگایی ئوسترالیدا راوبوچوونی جیاوازی دروستکردوە، بووە بە بابەتێکی ژیاوی تاوتوێکردن. زۆرانێک هەن لە نوسەر، رۆشەنبیروخەڵکی بەویژدانی ئەو وڵاتە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ پەنجەیان بۆ ئەو خاڵە درێژ کردوە، مەبەستیانە لە کۆمەڵگای ئوسترالی بگەیەنن کە دەکرێت لە نێوان بڕگەییەکی یاسایی، مۆراڵ، پرنسیپی مرۆڤایەتی کێشە دروست ببێت. جۆنسۆن تاوانبار نییە، مرۆڤێکی بەویژدان بووە لە کێشەدا بووە لە نێوان هەق، ناهەقی و یارمەتیدانی هەژاران وە ئەوەی خۆیی بڕوای پێیەتی لەگەڵ ئەوەی یاسایی وڵاتەکەی رێگای پێدەدات دوو ئاراستەی جیاواز بووە.
یاسا، لەلایەن مرۆڤەوە دارێژراوە هەرچەند مرۆف پرۆفیشناڵ بیر بکاتەوە لە داڕشتنی یاسادا و هەوڵبدات بەجۆرێک بێت لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت، بەڵام مرۆف توانایی ئەوەی نییە بچێتە نێو دونیایی هەر تاکێک بەجیا ولە هەموو هەست، نەست، مۆراڵی تاکەکان بگات و شێی بکاتەوە بەجۆرێک لەهەموو کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە روداوەکان تێبگات، لەدەرئەنجامی ئەوەدا وا رێکدەکەوێت هەڵوێستی تاکێک و مۆڕاڵەکەی سنووری یاسا تێپەر بکات. ویژدانی بە ئاگا لەهەر تاکێک بێت ناتوانێت خۆی بخەوێنێت لە بەرامبەر ناهەقی هەر بابەتێک بێت، لە هاوکێشەکاندا هەموو کاتێک تایی تەرازوەکە وا رابگرێت کە لە بەرژەوەندیی خۆپارستن بێت بە تەنیا. ئیمرۆ هەموو دنیا ئاگادارە لەوەی کوردستان دوچاریی هێرشێکی ناڕەوا بووە لەلایەن هێزی داعش، میللەتی کورد پێگەیی لەو جەنگەدا تەنیا دیفاع کردن بووە نەوەک هێرش بردن، شەرەکەش لە نێو جەرگەی خاکەکەیەتی و لە نێو ماڵ و خێزانیەتی، ئەوە بووە بە فاکتەرێکی گرنگ کە کۆمەڵگای نیودوەڵەتی بیبێنێت، رایی گشتی لەگەڵیدا بێت و تاکەکان سۆزیان بۆ هەبێت وەکو کۆمەڵگایی ئوسترالی.
جۆنسۆن پێشتر وتویەتی" ناتوانێت بێتەوە بۆ ئوسترالیا، لەبەر ئەوەی بە گوێرەی یاسای ئوسترالی تاوانبار دەکرێت و لە زیندانی دەهاوێژن". بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەنگاوەکەی خۆی پێ راست بووە و گوێی نەداوەتە بەرژەوەندیی تایبەتی.  لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بە هاورێکانی راگەیاندوە، هۆکاری بەشدار بوونی لەگەڵ کورد ئەوەیە کە کورد میللەتێکی باشە.



ئەماندە دایکی جۆنسۆن دەڵێت، جۆنسۆن لە مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو زەنگی بۆ لێداوم پێمی راگەیاندوە کە سەفەری دەرەوەی ئوسترالیا دەکات، بەڵام پێمی رانەگەیاند کە ئەو نیازییەتی بچێتە نێو یەکێک لە گروپە شەڕکەرەکان، ئەگەر بمزانیبوایە نەمدەهێشت، هیوادارم هیج خێزانیک بەو بارودۆخەی ئێمەی پیایدا رەت دەبین رەتنەبێت.


ئەوەی کورەکەم ویستویەتی بیکات، بڕوای وابووە کە ئەو خەڵکە هەژارە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە، ئەویش هەوڵی داوە یارمەتیان بدات. ئەو هەنگاوەی پەیوەندیی بە دیوێکی ترهەیە کە ئەویش مۆڕاڵە، مۆڕاڵێکی راست لەگەڵ یاسادا دوو شتی لەیەک جیاوازن.


سەرچاوەکان:

1 - The Australian killed fighting ISIS - criminal or just fighter? By Louisa Loveluck, Cairo 03 Mar 2015
2- Australian killed fighting Islamic State named as Ashely kent Johnston Sydney herold mornings26 febreuary 2105 Heath Aston and Megan Levy
3- Australian soldier killed fighting for Kurds in ISIS battle revealed in final interview before he was killed that he feared being thrown in jail if he came home By Sarah Dean and Lucy Thackray for Daily Mail Australia and Laura Wells In Istanbul 27 February 2015


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە